کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاكەى ویژدان فرۆشتن‏

Wednesday, 15/07/2009, 12:00


 تاكەى لە ناو كورددا كەسانێك هەبن كە ویژدانى خۆیان بە پارە بفرۆشن. ئایا هەر ئەو ویژدان فرۆشی یە نی یە كە بووە هۆی ئەوەى كورد تاكو ئێستا خاوەن دەوڵەتێك نەبێت. بە داخەوە گومانم لە هەموو كەسێكى كورد پەیدا كردووە. لەوەتەى مێژووی ئەخوێنمەوە كورد یان بەهۆی نەفامى یان بەهۆی خۆفرۆشتن و خیاتن كیانی خۆی لە دەست داوە. سەركردەكانمان لە شاخدا ببون بەو پیرۆزی یە كە خەڵك سوێندی پێ ئەخواردن كەچى وا لە ناو ووڵات دا بە ملیارەها دۆلاریان دزی و كەچى بەشى ئەوەش خەڵك هەیە كە پێیان ئەڵێن دەستتان خۆش هەر بیدزن ئێوە بیخۆن باشترە . كورد لەوەتەى هەیە خەبات ئەكات خەڵكى لێ ئەكوژرێ تاكو ئێستا بە ملیۆنان شەهیدمان داوە كەچی بەشى خۆمان نەفام و بێ عەقڵمان لە ناودا ماوە. كەسانێك تاكو ئێستا چەپڵە بۆ دوو مافیاو بنەماڵەى دز لێ بدەن ئەوە مەئساتێكە عەقڵ تەێەورى ناكات. لەم ووڵاتەى ئێمە و لەماوەى حوكم رانی ئەو دوو بنەماڵەیە چەند هەزار كەسێك سودمەند بوون بەڵام بە ملیۆنان خەڵك زەرەر مەند بووە , ئەى بۆچى ئەبێ خەڵكێك لەم هەلە مێژوویی یە تێ نەگات كە تەنها ئەم هەڵبژاردنە بەو شێوەیەى ئێستا و تا رادەیەك ئازاد ئەنجام دەدرێت ئەویش بەهۆی ئەو زەختە ئیقلیمی و نێودەوڵەتی یەى كە لەسەر ئەو دوو بنەماڵەیە هەیە بۆ ئەوەى رێگا لە ئازادی نەگرن و ئەو موفاجەئە گەورەیەى كە تووشی شۆكى كردن كە مونافسێكى گەورە بۆ لیستى پەرلەمانى و سەرۆكایەتى بۆیان پەیدابێت. دڵنیابن دواى ئەو هەڵبژاردنە ئەگەر لیستەكەیان سەربكەوێ جارێكى تر ناهێڵن ئەو رۆژنامە سەربەخۆیانەى كە تینوێتى خەڵكیان ئەشكاند  لە ووڵات دا كاربكەن سەدان بوختانیان بۆ هەڵئەبەستن یان ئەیانكەن بەداردەست و ویژدانیان ئەكرن یان تیرۆریان ئەكەن. هەركەسێ دەنگ بەرز كاتەوە بە دەردی سۆران و رێناس و محمد قەراخى و كەمالی سەید قادرو و و و  و ی ئەكەن و كەسیش ناوێرێ بڵێ لەل. ئەمانە هەموو ئەو رقەى لە دڵیانە بەرامبەر نەیارەكان بۆ دوای هەڵبژاردن هەڵیان گرتووە و چاوەرێ ی پشووى دواى هەڵبژاردنن. ئەى خەڵكینە هەركەسێك باوەر بەوەعدەكانی ئەو دوو بنەماڵەیە بكات یان نەفامە یان سودمەندە. ئیتر بەسە ویژدان فرۆشتن بەسە نەفامی, نەفرەت لەوانە بكەن كە ویژدان ئەفرۆشن و خەڵكیان كردۆتە وەسیلەیەك بۆ پارە پەیاكردن.
هاوڵاتییەک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە