رونكردنەوەیەك لە بارەی وازهێنانم لە بڵاوكردنەوەی وتار و هەواڵ لە كوردستانپۆستدا
Friday, 03/06/2011, 12:00
ماوەی چەند ساڵیكە بە ناوی سیانی خۆمەوە وتار و بیروراكانی خۆم لە سایتی كوردستانپۆستەوە دەربڕیوە و هەواڵم بڵاوكردوەتەوە، بۆ ئەوی دیواری ترس و تۆقاندن لە كوردستاندا بروخێنرێت، پێم وابێت توانیومانە ئەو دیواری ترسە تارادەیەكی باش تیك بشكینین و هێڵە سورەكان سپی بكەینەوە، بۆیە هیچ كاتێكیش پەشیمان نیم لە یەك وشەی وتار و هەواڵەكانم كە بەرامبەر بە دەسەڵاتی بەعس ئاسای تاڵەبانی و بارزانی لە سایتی كوردستانپۆست بڵاومكردوتەوە ، جێگای شانازیشە كە مرۆڤ بە گوللەی دەسەڵاتی كوردی سەر بنێتە ژێر گڵەوە، هەتا ئەو رۆژەش سەر دەنێمە ژێر گڵەوە بە زەڕە ترس و تۆقاندنەكانی دەسەڵاتی خێڵكی یەكێتی و پارتی ناتوانن كارم تێبكات.تا ئێستاش باجی زۆرم داوە لە سەر دەربڕینی بیروڕاكانمدا.
ئیوارەی 19/1/2010 لە هەوڵی رفاندن و تیرۆركردنیششمدا دەسەڵاتی بەعس ئاسای یەكێتی شكستی خوارد، ئەو هەوڵە ترسنۆكانهی یەكێتی بە زەڕە كاری لە من نەكردووە بگرە لە جاران رق ئەستورتری كردووم، هەرگیزیش كۆڵدانم نییە تا دەسەڵاتی ئەو دوو خێڵەی كوردستانیش چارەنووسیان وەكو چارەنووسی سەدام و موبارەك و هاوشێوەكانیان دەبێت و راپێچی دادگای گەل دەكرێن و بە سزای عادیلانەی خۆیان دەگەن.
ئیستاش ئەمەوێت ئەوە رابگەیەنم، كە پێش چهند ههفتهیهک بەهۆی ئەوەی لە سایتی كوردستانپۆست وتارێكم لەسەر د. فایق گوڵپی نووسی، دواتر له تۆڵهی ئهوهدا كەسێك بە ناوێكی خوازراوە و به ناونیشانی (ئهو کاتهی سهباح عهلی قارهمان بهرد دهگرێته لقی چوار) نووسینێکی له سهرم نووسی و وهڵامی دامەوە، كۆمەڵێك تۆمەتی نابەجێی خستبووە پاڵم، گوایە من بەردەم گرتۆتە لقی 4 ی پارتی، كە ئەوە بۆخۆی درۆیهکی شاخدرابوو كردبووی، چونكە هەموو كەسێك كە لە نزیكەوە منی ناسیبێت دەزانێت من ناتوانم بەردە فڕكێ بكەم، خۆزگەشم ئەخواست بمتوانیایە ئهو کاره بکهم و بەرد بوەشێنم، بۆ ئەوەی ئەو شەرەفە گەورەیهم پێببڕیایە و لقی پارتی و مەڵبەندی یەكێتیش بەردباران بكردایە، بەڵام ئەوەی سەیر بو بەلامەوە كوردستانپۆستیش چوبون ئەو وتاره و ئهو تۆمەتانەیان بڵاوكردبوەوە، بڵاوكردنەوەی ئەو تۆمەتانە بەلای منەوە شتێكی ئاسایە، بەڵام ئەوكاتە ئاسایە كە ئەو كەسە بێت بەناوی خۆیەوە تۆمەت ببخشێتەوە و هیچ ترسێكیشی نەدەویست، خۆ من نە بەرپرسیارێتیم هەیە نە هێزی چەكدارم هەیە ئیتر پێم سەیربو كە ئەو كەسە ئەوندە ترسنۆكە بەناویترەوە تۆمەتی ناڕەواو بێبنەما دەبەخشێتەوە، جگە لەوەش دواتر كوردستانپۆست وتارەكەی منی لادابو، بۆیە منیش بڕیارمداوە چیتر هیچ هەواڵ و تارێك لەو سایتەدا بڵاونەكەمەوە،هیوادارم ئەوان بۆ خۆیان سەركەوتوبن لە كارەكردنیان دژ بە دەسەڵاتی ستەمكاری خیڵە دەسەڵاتدارەكانی كوردستانی باشور.
تێبنی:
بۆ ئەوەی دەسەڵاتی كوردی نان و پیاز بەم رونكردنەوەیەوە نەخوات، تەنها بۆ سایتی كوردستانپۆست ناردومە، هەرچ سایت و رۆژنامەیەك داشیبەزێنێت، ئەوە دڵنیابن رونكردنەوەكەی دزیوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست