تاڵەبانی : شەرمەزاریەکی تری خستە سەر خەرمانی مێژووی خیانەتکارانەی
Thursday, 19/07/2012, 12:00
کاتی خۆی مهسعود بارزانی به بهشار ئهسهد دهڵێت: ئێمه ئهم بهشه به کوردستان نازانینن و وازمان لێهێناوه. لەکاتێکدا جیهان لەچاوەڕوانی هەرەسی دیکتاتۆرێکی تردایە و هەموومان چاوەڕوانین کە دیتاتۆرەکانی ناوچەکە یەک بەدوای یەکدا هەرەس بێنن ، دوێنی دیمەشقی پایتەختی سوریا کرایە گۆڕی بنەماڵەیەکی خائین و دیکتاتۆر چەند کەسایەتییەکی سهربازیی و موخابەراتی، که دەست بەخوێنی هاوڵاتیانی وڵاتهکهیان سوور بوو، مرۆڤکوژ و ناپاک بوون وهکو ئهمانهی لای خۆمان، لەناو چون و گەلی کورد لە باشوری بچوکدا ئاڵای کوردستانیان هەڵکردوە و شاربەدوای شار پاکی دەکەنەوە ، کەچی پیاوە پەک کەوتووهکە لەخەمی فایلەکانیدا که مێژووی خیانهت و جاسووسی وناپاکی بکهوێته روو، بۆیه بەخێرایی پرسەنامەیەکی پڕ شەرمەزاری بۆ کچی ئەسەد نارد و پی یوکەی مێدیا بەخێرایی لای دەدەن ، کە خۆشحاڵانە ئێمە توانیمان کۆپیەکی عەرەبێکەی وەرگرین و بیخەینە سەر خەرمانی مێژووی خیانەتی تاڵەبانی .
نوخشه لهم دوو ناپاکهی کوردیش که چارهنووسی بهشار ئهسهد چاوهڕێیان دهکات
السیدهالفاضلهالدکتورهبشرى اڵاسد المحترمه
تلقینا بحزن بالغ نبأ مصرع اڵاخ الراحل اصف شوکت الذی نشارککم اڵام بفقدانه.
أحر التعازی لکم وللعائله الکریمه..ودعاۆنا للباری عز وجلّ أن یمنّ علیکم بالصبر والسلوان، وأن یتغمد الفقید بواسع رحمته ویسکنه فسیح جناته، ویسبغ على سوریهوشعبها الشقیق بالامن والسلام.
وإنا لله وإنا إلیه راجعون.
أخوک
جلال طالبانی
رئیس جمهوریهالعراقتاڵەبانی ئەمە کاری یەکەمی نییە ، ئایا له بیرتانە کاتێک خەڵکی میسر مەیدانی ئازادییان چۆڵ نەدەکرد و داوای ڕوخاندنی حوسنی موبارەکیان دەکرد ، کهچی ئهم تاڵەبانییهی لەمەڕ خۆمان لەنامەیەکدا ووتی موبارەک بە ئەزمونە حەکیمەکەی لەو کێشەیە قوتار دەبێت، کەچی لەم ڕۆژانەدا نازانم بە چ ڕوویەکەوە پیرۆزبایی لە معەمەد دەکات کە بۆتە سەرۆکی هەڵبژێراویی میسر؟
ئهمڕۆش لەکاتێکدا کوبانی و عفری ئازاد بوون و چاوەڕێ دەکرێ هەموو بەشی باشوری بچوک ئازاد بێت ، کەچێ تاڵەبانی و بارزانی پرسە نامە دەگرن ، چونکە ئەوان دەزانن چیان دۆڕاندوە .
داوا لە کوردانی باشور دەکەین مەردانە دەست بگرن بەسەر هەموو ئەو دیکۆمێنتانەدا کە ئەم خائینانە لەدەزگا موخابەرایەتییهکان و لای ڕژێمە خائینەکەی سوریا تۆمار کراوە با ئەوانە ببێتە هۆی دادگاییکردنی ئەو خائینانە و لەوە زیاتر گەلەکەمان خۆی فریو نەدات .
ئێمە لەگەڵ ئەم کەسە خائینانەدا مێژوومان هەیە ، لەکاتێکدا شا ی ئێران وڵاتبهدهر کرا لە ئێران، کوردانی ڕۆژهەڵات خەریکی تامکردنی ئازادی بوون ، کۆمەڵە بۆ ڕێخستنی هێزی بەرگری لەو بەشيدا ئاو دیوبوون مامۆستا پشکۆ لە کتێبی ئەزموون و یادا دڵێت ، تاڵەبانی بروسکەی پیرۆزبایی بۆ ئیمام خومێنی دەنارد.
کاتێک گەریلاکانمان دەرسی شۆڕشگێری بە توکان دەڵێنەوە و لەشيڕەکاندا ئازایەتی دەنوێنن ، نێچیر ئیدریس و مەسعودی کوڕی مەلامستەفا ، هاوخەمی خۆیان بۆ کوژراوە جەندرمە و دڕندەکانی تورک دەنێرن و لە تورکان دەپاڕێنەوە بازرگانی و هەراجی نیشتمان بەردەوام بێت.
تاڵەبانی کەس نازانێ ماوە مردوە ؟ ئایا جارێکی تر دێتەوە مەیدانی فەخامەتیە درۆزنەکەی کە تەنها کورد وەک نەتەوە زەرەرمەند بووە و تێیدا ڕۆژانە هەڵەی وادەکات، کە ئیتر نەک دەبێ دادگای بکەین ، بەڵکو دەبێ سەری بەتاڵی پانبکرێتهوه ، گەلی کورد چاک دەزانێت ئەم خائینانە نێتیان چییە؟ بەر لە چەند ساڵێک چوومە سوریا و لەوێ بەرپرسێکی خائینی پارتیم دی ووتی
ئێمە ئێرە هەر بە کوردستان نازانین و سەرۆک بارزانی بە حافز ئەسەدی ووتوە چاک دەکەیت کە ناسنامە بەم قەرەجانە نادەیت ، بە داخەوە ناوی ئەو خائینەم له بیر نەماوە، بەڵام دەزانم و وێنەیم لەبەر چاوە کە چۆن سەرو سمێڵی لە وسمە گرتبوو .
سڵاو لە باشوری بچوک و پیرۆزبایی ئەو ئازادیەتییهتان لێبێت و هیوای ئەوەی نیشتمانی گەورەی کورد (کوردستانی گەورە) ئازاد بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست