شورا له‌به‌رده‌م سه‌فه‌ر به‌ره‌و ئه‌به‌دییه‌ت
Sunday, 04/03/2012, 12:00
بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك پشو ئه‌ده‌م له‌ژێر سێبه‌رو حه‌ساری
جه‌نگه‌ڵێكی ئه‌به‌دیدا..
نا هاوڕێیان ئه‌مه‌یان مه‌رگێكه چاوه‌ڕوانیمان ده‌بات به‌ره‌و
ده‌ڤه‌ره‌كانی خۆی
هه‌میشه تارماییه‌كانی لهئامێزمان ده‌گرێت
هه‌میشه به‌یانیان به‌رله‌وه‌ی چاوه‌كانمان كازیوه بناسێت
خه‌ونه‌كانی مه‌رگ دێنه دیده‌نیمان
نا هه‌رگیز ئه‌مه شوێنی پشودانی ئێمه نییه..
ئێمه ده‌بێ له‌گه‌ڵ كاروانی مهعشوقێكدا
به‌ره‌و مهعشوقستان به‌ڕێ كه‌وین
له‌گه‌ڵ شۆخێكی عهیارا.. به‌ره‌و جه‌نگه‌ڵی فه‌ره‌یدونی مه‌له‌ك و
په‌روانه‌یه‌كی په‌شێو به‌ڕێ كه‌وین و غوربه‌تی ئێواره و
پرسه‌ی مه‌رگی په‌روانه‌یه‌كی په‌شێوی تیا له ئامێز گرین
به‌چرپه‌وه بهخهندانه بچكۆله‌كان بڵێین..
تكاتان لێده‌كه‌ین هێمنی مه‌رگیان لێ مه‌شێوێنن وبابهبێدهنگی
ئاوێته به‌مردن بن....
ئیدی ئێمه له دوای مه‌رگی په‌روانه‌وه چیمان ده‌سه‌ڵاته هاوڕێ...
ئیدی عه‌رافی من وتۆ لێره چ مانایه‌كی نوێ به‌ژیان ده‌به‌خشێ
ئێمه چ كاره‌ین له‌ناو ئه‌م مه‌خلوقه زمان بڕاوانهدا
ئێمه چۆن بتوانین له‌ناو ئه‌م خه‌راباتی عه‌شقه‌دا پشو بده‌ین
چۆن عه‌شقێكی نوێ بۆ عاشقێكی دێرین بكه‌ینه پێغه‌مبه‌ر و
هه‌مووان پێكه‌وه سوجده‌ی بۆ به‌رین...
ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه به‌ڕێ كه‌وین
به‌ڕێ كه‌وین به‌ره‌و مه‌مله‌كه‌تێك
ڕۆحیان له‌ڕۆحی په‌پوله ناسك تر بێت
دڵیان له‌دڵی شێت پاكتربێت
به‌ڕێ كه‌وین وتێكڕا بڵێین...
ئارامی وهێمنی + په‌پوله‌و ناسكی + شێتی وپاكی = به به‌هه‌شتی عاشقان
ئێستا
ئێستا گومان هاوڕیی منه‌و
له‌په‌نجه‌ره‌ی مردنێكی هێمنه‌وه ده‌ڕوانمه باخچه ڕهنگاڵهییهكانی ژیان
ژیان به‌سه‌ربردنی كات بوو له‌بێده‌نگی ئه‌واندا..
تاراوگهكردنی حه‌قیقه‌ت بوو له نه‌فامی ئێوه‌دا
پرسیار
پرسیار هاتوو منی له ئافاتی باهۆزه‌كانی خۆی ئاڵاند
منی له‌ده‌ریاكانی خۆیدا خنكاند
پرسیار هه‌موو ڕۆژێ ده‌هاته دیده‌نیم
به‌هێمنی بهگوێچكهمدا ده‌یچرپاند و ده‌ی وت
به‌ئه‌وان بڵێ ئێوه... ئه‌ی ئه‌وانه‌ی زمانتان
له‌گیرفانی سهرۆكهكانتانا جێ‌ما
ئێوه ڕۆحیانه‌تی پرسیارتان له‌گۆڕنا...
هه‌موو شه‌وێ پرسیار ماچێكی تازه و خه‌نجه‌رێكی تازه‌و
حه‌رامێكی تازه‌ی به‌دیاری بۆ ده‌هێنام..
پرسیار هه‌میشه سه‌دان عاشق و
سه‌دان سه‌رۆك وسه‌دان ئاینی تازه‌ی پێ ده‌ناساندم
هه‌زارانیشی له كوچه‌كانی بێ وه‌فای وخیانه‌ت دا بۆ نمایش ده‌كردم
حه‌كیم
گه‌ر تۆ به‌ڕاستی حه‌كیمی وه‌ره‌و باڵی ئه‌م په‌پوله زامدارانه تیماربكه..
وه‌ره‌و نازی نه‌وره‌سێك له‌سه‌ره‌مه‌رگدا
له‌ڕۆحی حه‌كیمی خۆتدا تۆماربكه
وه‌ره‌و ته‌ڵقینی حه‌كیمی خۆت له‌سه‌ر ته‌رمی كوژراوی
ئه‌م نهورهسانه بخوێنه...
ئێوه
ئێوه پێتان وایه له‌دوای هه‌ڵوه‌رینی هه‌موو گوڵێك
ئینجا ده‌بێت فرمێسك به‌رپا بكرێت
له‌دوای كوژانه‌وه‌ی هه‌موو چرایه‌ك هه‌موو مۆمێك
ئینجا ده‌بێت ڕێگای ژیان بگرینه به‌ر.. به‌ره‌و به‌ختیاری
ئێوه پێتان وایه ده‌بێت ستایشی مردوویه‌ك بكرێت...
به‌رله‌وه‌ی له‌مانای حیكمه‌ته‌كانی ژیان گه‌یشتبێت
به‌رله‌وه‌ی شكۆفهیهك لهشكۆفهكانی مانای هۆنیبێته‌وه
ئێوه هۆنینه‌وه‌ی پرچی حهبیبهیهك لاتان بێ مانایه
ئێوه ئه‌تانه‌وێت پێكه‌نین له‌مه‌رگ و.. ئاوات له خۆڵه‌مێش و
خه‌یاڵیش له‌به‌ر ماره بكه‌ن
چ بڕیارێكی ناوه‌خت و بێ مانایه ...
گه‌ر بتانه‌وێ له‌مانای ئه‌م مه‌خلوقه سروشتیانه بگه‌ن
گه‌ر بتانه‌وێت جه‌بر وههندهسهی ژیان له‌مردن جودابكه‌نه‌وه
له‌دایك بوونی دوو كۆرپه
چه‌ند خۆشه ئاماده‌بوونی ده‌ریا... له ئاهه‌نگی تونیه‌تیدا
پشودان له‌سێبه‌ری خۆردا
پێكه‌نین بۆ بزێوی و بێ ئاگایی ساته‌كانی مناڵی
به مناڵی
دزینی هه‌نار وشكاندنی شوشه‌ی هاوسێكانمان
لای بوكه شوشهكانمان ده‌گێڕایه‌وه
شوره‌یی نه‌بوو
ههركهتاریكی باڵی به‌سه‌ر شاردا ده‌كێشا
له‌گه‌ڵ بوكه شوشه‌كه‌م ده‌ستمان له‌ملی یه‌كدی ده‌ئاڵاند
هه‌ندێ جاریش لاڤه‌ی هاوڕێم به‌میوانی ده‌هات بۆ ماڵمان
دوای كات دره‌نگ بوون... وڕكی ده‌گرت و ده‌ی گوت ناڕۆمه‌وه
ئیدی ئه‌و شه‌وه من ولاڤه له‌باوه‌شی یه‌كتردا ده‌نوستین
باوكم بێ خه‌م ده‌نوست
دایكم بێ ئاگا بوو لێمان كه‌سیان ڕانه‌ده‌مان....
ئه‌و كات هێشتا دایكی شه‌ریعه‌ت شووی نه‌كردبوو
زۆر بێ ئاگا بووین له‌وه‌ی كهههین
هه‌ر ئه‌و شه‌وه
له‌گه‌ڵ لاڤه تێر تێر یه‌كترمان ده‌گوشی و
تا كازیوه ده‌ستمان له‌ملی یه‌كدی ده‌ئاڵاند
چ كاره‌ساتێك ڕووی دا
ئیدی له‌گه‌ڵ خۆ ڕاپسكانی زه‌مه‌نا
دایكێك ژان گرتی‌و حه‌شاماتێكی وروژاند
تامهزرۆبوین تابزانین ئاخۆ ده‌بێ چی ڕوو بدات
دایك ژان گرتیوو.. ژان گرتی یه‌كه‌م كۆرپه له‌دایك بوو و
ناویان نا شه‌ریعه‌ت
من ولاڤه
هه‌ردووكمان به‌دیار سه‌ری ئه‌و دایكه‌وه چاومان بڕیبووه یهكترو
به‌ترسه‌وه ده‌مانڕوانیه یه‌كتر
وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی هه‌واڵێكی سه‌یرتر بین
به‌ڵێ شه‌ریعه‌ت له‌دایك بوو دیسانه‌وه دایك ژان گرتی و ژان گرتی
دووه‌م كۆرپه‌ی له‌دایك بوو ... ئه‌ویشیان ناونا حه‌رام
ئیدی له‌و ساته‌وه‌ی ئه‌و دوو كۆرپه‌یه له‌دایك بوون
من ولاڤه وه‌ك ئاگرێكی خامۆشكراو
ئاگرێك كه نێڵه نێڵ وبڵێسه‌ی ده‌گه‌یشته عهرشهكانی خودا
نه‌مان توانی... نه‌مان توانی جارێكی دی له‌باوه‌شی یه‌كتردا بنووین..
ئه‌و له‌ترسی حه‌رام و... من له ترسی شه‌ریعه‌ت
بۆ چه‌ند جارێك من دزه‌م كرده ژێر به‌تانیه‌كه‌ی لاڤه
كه‌چی شه‌ریعه‌ت لێی ده‌كردم به‌هه‌راو... حه‌رامیش به‌په‌له خۆی ده‌گه‌یانده ماڵی لاڤه
ئیدی له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌و دوو كۆرپه‌یه له‌دایك بوون
من وئه‌و یه‌كترمان لێ بوو بهكابوس
من خۆم بینیم...
من خۆم بینیم ئه‌سپێكی ڕه‌ش به لوشكه لوشك وحیلاندن
به‌ره‌و بیابان كه‌وته ڕێ
له ناوچه‌وانی نووسرابوو من مناڵی هه‌مووتانم
كه گه‌وره‌ش بووم
حه‌زم ده‌كرد بۆ چه‌ند جارێك له ئامێزی بووكه شووشهكهمدا بنووم
به‌ڵام دایكم ده وت..
حه‌رام ... شه‌ریعه‌ت
ئیدی له‌و ساته‌وه‌ی ترس خۆی خسته نێو حه‌ساری ماڵه‌كانمانه‌وه
یان ئه‌و دوو كۆرپه‌یه به‌ناو خوێنماندا گوزه‌ریان ده‌كرد
یان ئێمه وه‌ك لیباسێكی شیتاڵ شیتاڵ له‌به‌ری ئه‌واندا
هه‌ر پارچه‌یه‌كمان به‌ده‌می سه‌گێكه‌وه بوو...
ئه‌فسوس
له‌یادمان چوو پێ ڕانهگهیشتین
هه‌ر ئه‌و شه‌وه ئه‌و دوو كۆرپه‌یه له‌بار دایكی به‌رین
ئه‌فسوس...
دیوار له‌شانۆی په‌رده‌ی یه‌كه‌مدا
لهتاریكییهكهوه هه‌ندێك فایل وكاغهزیان شۆڕ كرده‌وه
جانه‌وه‌رێك لهغهبهوه ده‌نگی ده‌هات وده‌ی وت ...........
زوبن ...زوبن خێرا گوناهه‌كانتان ئیمزا بكه‌ن
من شێتگیرانه پێنوسه‌كه‌م شكاند
به‌ڵام ئه‌و...هه‌ر زوو پێنوسی ئاماژه‌ی خسته سه‌ر گوناهه
دروستكراوه‌كانی و ئیمزای كرد
ئه‌و شه‌وه ڕابردوو هه‌موو شته‌كانم له‌زاكیره‌مدا سوتاند...
به‌یانی پرسییان ؟
ئه‌و فایلانه هی كێ بوون
وتم نازانم
وتی ئه‌و فایلانه چی نووسرابوون
وتم نازانم
به‌ڵام وابزانم مۆری وه‌زاره‌ته‌كانی خوای پێوه بوو
شورا له‌شانۆی په‌رده‌ی دووه‌مدا
لهمهملهكهتێكدا ئاشوب باڵی به‌سه‌ر مه‌خلوقێكی بێ زماندا كێشا
بهربهلهمی خوانه‌كانی پڕكرد له وشه‌ی ده‌ست وقاچ په‌ڕیو..
تونیهتیانی بهكاسهیهك سهراب ده‌شكاند
فێری ماتماتیكی گه‌ڕانه‌وه‌ی كردن بۆ كوشتن
فێری ئه‌وه‌ی كردن تێنه‌كه‌ن حیكمه‌ته‌كانی
گه‌وره‌بوون چییه
گه‌وره بوون...
هه‌موو شتێ چاوه‌ڕێی گه‌وره بوونه
په‌پوله كه گه‌وره بوو باخچه ناناسێت
شكۆفه كه گه‌وره بوو كێڵگه‌ی ناوێت
خه‌نده كه گه‌وره بوو نه‌فره‌ت له‌ماچ ده‌كا
ماچ كه گه‌وره بوو لێو حه‌رام ده‌كات
كه‌به‌یانی هات چراكان فڕێ ئه‌درێن
كهشمشێر هات كه‌س خه‌نجه‌ری خۆشناوێ
كه باران هات كانی به‌هه‌تیوی ئه‌مرێت
ئای كه‌س گه‌وره‌ییه‌كی بچوكی خۆشناوێت
هه‌موو شتێ چاوه‌ڕێی گه‌وره‌بوونه
باڵنده پهشمووردهكان داوای سفره‌كانی عه‌ده‌ن ده‌كه‌ن
ماسیه بێ ده‌سته‌كان داوای شه‌پۆله‌كانی ئاسمان ده‌كه‌ن
پاساریه‌ك گره‌و له‌سه‌ر فڕینی هه‌ڵۆیه‌ك ده‌كات
نهیزهكێ قومار له‌سه‌ر ته‌لیسمی خۆر ده‌كات
كه‌س نایه‌وێت نهێنیه‌كانی ده‌ریا به‌با بناسێنێت
كه‌س گه‌ره‌كی نییه له‌گومانی باڵنده یاخی بووه‌كان بگات
ئیدی گه‌وره بونتان بۆ چییه ؟
كهلهواتاكانی زینده‌گی باڵنده‌یه‌كی عاشق نه‌گه‌ن
كه‌قژی ماش وبرنجی شكۆفهیهك نه‌هۆننه‌وه
گه‌ر تهرازویهكتان نییه بۆ كێشانی ئه‌م سوقڵه
ئیدی بۆ بازاڕه‌كانتان جێ ناهێڵن ؟
گه‌ر مهیتهرێكتان نیه تینویه‌تی ئه‌م ئه‌سپه ڕه‌نگ خۆڵه‌مێشیانه بشكێنێ
ئیدی بۆ پهرژینهكانتان تێك ناشكێنن
گه‌ر ده‌ستان ناچێته خوێنی ئه‌م خونچانهوه
ئیدی ئه‌و خه‌نجه‌رانه بۆ فڕێ ناده‌ن
گه‌ر باڵی په‌پوله‌كان ناسوتێنن
ئیدی جۆشدانی ئه‌م ئاگره بۆ....؟
كه‌س له‌خه‌نده‌ی به‌یانیه‌كی بریندار ناگات
ئێوه‌ش بێ‌ئاگان لهكۆیلهبونی ڕووناكیه‌ك
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی مه‌شخه‌ڵی سۆزانی ترین ئازادیتان
لهسهردهستهخۆێناویهكانتان به‌یان ده‌كرد
ئه‌وده‌ستانه‌ی به‌غه‌ریزه‌ی خونچه‌كان سورتان كرد
ئه‌وده‌ستانه‌ی بببهبارمته لهجهللادهكان وه‌رتان گرت
تامهوداكانی گومانی پێڕه‌نگ بببكهن و
لهحهشارگهكانی گه‌وجیدا خۆتانی پێ فریوبده‌ن
له‌پانتایی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌دا
كۆی چراكان له‌ڕوناكی خۆیان بێزاربوون
باخچه‌كان نه‌فره‌تیان له‌گوڵه‌كانی خۆیان كرد
حه‌قیقه‌ت لهدهرگاكانی یاسای ئه‌دا
كه‌سێ نهبوودهرگایان لێبكاته‌وه‌و بۆتهنیاساتێ بڵێ فه‌رموو ئێره‌یه.......؟ٍ
به‌ڵێ ئێرهمهزادخانهی شه‌ره‌فه
په‌پوله‌كان ماندووبونی خۆیان ئهدابهدهست ڕاوچیه‌كان
كه‌چی ڕاوچیه‌كان به‌زمانی نێچیره‌كان ئه‌دوان
به‌زمانی نێچیره‌كان ئه‌ژیان
به‌زمانی نێچیره‌كان ئه‌مرن
نـــــا... كه‌س هاوڕێیه‌تی گه‌رده‌لولی وشه‌ی ده‌با ناكات
چونكه پێنوسێكی ئه‌ڵماس ئاسا به‌خوێنی ئه‌وان ئه‌نوسێ
ان‌ل حق
ئیدی له‌دوای توانه‌وه‌ی دوو جه‌سته له‌ناو یه‌كدا
دوو جه‌سته‌ی ڕه‌ق !!
جه‌سته‌ی زمان وجه‌سته‌ی ان‌ل حق....
شه‌وانێك بوو به‌سه‌ر ته‌رمی هه‌لاهه‌لای خۆمدا ئه‌گریام
شه‌وانێك بوو به‌دیار ته‌رمی له‌خوێن هه‌ڵكشاوی خۆمه‌وه پێئهكهنیم
شه‌وانێك بوو ماسی ده‌ریاكان پاكیزه‌یی خونچهیهكیان بۆ ئه‌هێنام
به‌ڵام ئه‌فسوس...
پڕ بوو لهنهفرهت ودرۆ
پڕ بوو له‌گه‌ردی باڵی په‌پووله فریشتهییهكان
پڕبوو له‌نووری حه‌رام
شه‌وانێك بوو
زۆر خۆم ماندوو كرد تا له‌پێكه‌نینی ئه‌و گوڵانه بگه‌م
كهنامهردانه به سینه‌ی پڕ یه‌ئسه‌وه گاڵته‌یان پێئهكردم
شه‌وانێك بوو
له‌مه‌زاری خه‌یاڵی فیراقێكهوه به‌چه‌پك مانام ئه‌هۆنیه‌وه
شه‌وانێك بوو له‌گریانا پێئهكهنیم
شه‌وانێك بوو لهپێكهنینا ئه‌گریام.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست