دوایى 3 جار تڕۆكردن و ڕیسواكردن، بنەماڵەى بارزانى(بروسكە نورى شاوەیس)ى گەندەڵ و ماڤیاكەى بەغدادیان كردەوە بە بەرپرسى لقى 4ى سلێمانى!
Saturday, 22/05/2010, 12:00
سەرچاوەیەكى نزیك لە قەڵەمى ڕێكخستنى لقى 4ى پارتى یەوە، ئەوەى ئاشكرا كرد، كە سەلام عەبدوڵڵا بەرپرسى لقى4 لە ڕۆژى 3 شەمەى ڕابردووەوە بە بروسكەیەكى نهێنى مەكتەبى سەرۆكى پارتیەوە لە بەرپرسیارێتى لق لادراوەو، لە جێگایى ئەو بروسكە نورى شاوەیەس ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى دانراوەو لە رۆژى 5 شەمەوە دەست بەكاربووە!
سەرچاوەكە باسى لەوە كردووە، كە ئەم گۆڕانكارى نەبووە، ئەوەندەى جێكردنەوە بووە بۆ بروسكە شاوەیەس، كە زیاتر لە 4 ساڵە بە هۆى ئەو دزیى و گەندەڵى و نابەرپرسیاریاتەى كە لە پۆستى وەزارەتى بەرگرى عێراقى ئەنجامى دابوو، كە بە پێى ڕێز بەندى داواكارى لێژنەى نەزاهەى عێراقى بروسكە شاوەیەس 3 هەمین كەس بووە لە دواى (حازم شەعلان) ى وەزیرى برگرى پێشوو، كە بە هۆیى ئەو گرێبەستانەى لەگەڵ پۆڵنداو چیك و ئۆكرانیاو ڕوسیا مۆریان كردبوو ، كە بایى 6 ملیار دۆلاریان بۆ خۆیان دزیوەو ، بروسكە شاوەیس تەنها لەو گرێبەستانە كە بەرتیل و رەشوەى وەرگرتووە، 700 ملێۆن دۆلارى لەسەر ماڵە!!
هەروەها نەوزادى قەڵەم و شێخ مستەفا و مەهدى فەرەیدون، دوایى ئەوەى هەواڵى دەست بەكاربوونى بروسكە شاوەیسیان بیستووە، یەكسەر وتویانە لەوانەیە ئەوەى لە بەغداد بە دزیى كردویەتى لە سلێمانى بیكات و، ئەوەشیان دركاندووە، كە كاتێ بروسكە شاوەیس لە بەغداد بووە، بەیەك وەجبە 120 سەیارەى سەربازى و، 500 دەمانچە و 3000 كڵاشینكۆڤ و 30 مۆلیدەى 100 كەیفى ئەى و، 30 مۆنیكاو پەترۆڵى ، دزیوەو هەموو بەرپرسانى بنەماڵەى بارزانى و كەریم سنجارى و مەكتەبى سیاسى و دەزگاى پاراستنى بێبەش نەكردووە، بە پارەى مۆڵیش 700 ملێۆن دۆلارى وەرگرتووە!
كادیران و ئەندامانى پارتى ئەوەندە لە كوڕەكانى ناهیدە پەس و قەڵسن كە بە بنەماڵە فاسدەكەى سلێمانى ناسراوون!
ئەحمەد ڕەشید بەرپرسى دارایى هەر كە هەواڵەكەى زانیوە موچركە بە لەشیدا هاتووە، چونكە بروسكە 2جاری دیكەش بێجگە لەم جارە بەرپرسیارێتى لقى 4 وەرگرتووەو، جگە لە خۆش ڕابواردن و دەوام كردنى سەعات 11 پێش نیوەڕۆ ، وەسڵى دزیى و ساختەو گسك لێدانى دارایى و میزانیەى ئەو لقە هیچى بۆ بنەماڵەو پارتى سەوز نەكردووە!
شێخ مستەفا وتوێتى(هەزار ڕەحمەت لە كفن دز)!
محەمەدى شێخ حسێن باسى ئەوەى كردووە، كە بروسكە بە پارەى دزیى و گەندەڵى سوپایى عێراقى گەورەترین هۆتێلى 5 ئەستێرەى لە عەینكاوەیى هەولێر بەناوى(نۆبڵ) دروست كردووەو، خۆشى خێزانى بروسك 48 پارچە زەوى لە هەولێرى نوێ و شارى خەونەكان كڕیوەو، 3 باخچەو 6 شوقەى لە شوقەكانى زەكەریا هەیەو، لە دوبەیى لەگەڵ دوو كەسى دیكەدا بینایەكى 23 نهۆمیان كڕیوەو بایى ، 30 ملێۆن دۆلارەو خوشكى خۆشى هاوسەرى بە ماڵ و منداڵەوە لەسەر حسابى پارەىو دۆلارى دزراو كوردستان و سوپایى عێراقى لە و ئیقامەیان هەیەو مەسروفى مانگانەیان 10 هەزار دۆلارە!
محەمەد شێخ حوسێن ئەوەشى نەشاردۆتەوە، وتوێتى دەبینن بروسكە چۆن دارو بەردو خۆڵى لقى 4 تاڵان دەكاو، ئەمجارەش سلێمانى (((فت)))!
بە پێى سەرچاوەیەكى نزیك
لە مەسعود ساڵەیى، ئەوەى باسكردووە، كە بروسكە بە زۆرى ئەو سامان و موڵك و دۆلارانەى كە لە بەغدا دزیوێتى، ماوەتەوەو، زۆر لە فازیل میرانى و عزەدین بەروارى و ئازاد بەروارى و زەعیم عەلى یەوە نزیكەو ئەوانە پشتیوانیان كردووە، لەلاى مەسعود بارزانى و كورانى شفاعەتیان بۆكردووە، دیارە بروسكە بەنهێنى ئەو ئەندامانى (م س)ى ئیغرا كردووەو بەشى مانگانەیان لە پرۆژە كانى بروسك هە یە، دەنا كێ هەیە، پشتیوانى گەورە دزێك بكات، كە لەلایەن لێژنەى نەزاهەى عێراقیەوە، داواكرابێ، مێشێكیش میوانى نەبێ!
ساڵەیى ئەوەشى باسكردووە، كە 5 سەیارەى درعى بە دیارى بۆ مەسعود بارزانى و مەنسورو كوڕەكانى كڕیوەو، ئەوانیشى ڕازیكردووە و پشتیوانى ئەوانیشى بۆ خۆیى مسۆگەر كردووە، دەك هەزار جار بروسكەى كوڕى ناهیدە پیرۆز بە بنەماڵەى بارزانى و پارتیەكانى سلێمانى بێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست