کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەیرى سایتى خەندانى بەرهەم ساڵح بكەن ,جەلال تاڵەبانى چۆن ڕیسوا بووە.. .

Monday, 18/07/2011, 12:00


جەلال تاڵەبانى بەشێوەیەك ڕیسواو ناشیرین بووە تەنانەت خۆشیان سەیرى هەواڵ و دیمانە و چاوپێكەوتنەكانى ناكەن ، خۆشبەختانە بەشێوەیەك ناشیرین بوون ئێستا زۆربەى زۆرى خەڵكى كوردستان كەناڵى گەلى كوردستانى هەر سڕیوەتەوە ، ڕۆژنامە ڕووڕەشەكەى كوردستانى نوێ ش یان بۆ ئۆڕگانە چۆڵەكانى حزبە یان كادیرە عەسكەریە نەخوێندەوارەكان بۆ ڕیكلام دەخەینە سەر كوشنى سەیارەكانیان، خۆشەویستى میللەتیش بۆ سەركردە كاتێكە كەببینن سەرۆكەكەیان لەخزمەتى خەڵك و میللەتەكەى دایە نەوەك سەرۆك خزمەتكارو ڕێوى بێگانە بێ و دەعبایەكى ناشیرینى سەركوتكەرى میللەتى خۆشى بێت ئەگەر خۆشەویستى میللەتەكەى بێ بەپەرۆشەوە چاوەڕێیى دەركەوتنى دەكەن و ئامادەن گوێ ى بۆ بگرن بەڵام نەوەك هەر میللەت ئێستا كادیرو بەرپرس و ئەندامانى خۆشیان ئامادەنین گوێیان بۆ بگرن ، چونكە خۆش بەختانە لەسایەیى سەرى سایتێكى حەقبێژى وەك كوردستانپۆست و میدیاى ئازاد و ئەهلى و تاڕادەكەیش ئۆپۆزسیۆن هۆشیارى میللەت گەیشتۆتە ئەو ئاستەى كەئومێدێك ببەخشێ بەئایندەى ئەو میللەتە و ئەو رۆژە نزیكە كەجەماوەر ئەم دوو حزب و بنەماڵە مافیایە كوردكوژە گەندەڵە كەدەستیان گرتووە بەسەر هەموو كونجێكى ئەم ووڵاتە بخەنە قەفەزى زیندانەوە و پەتى سێدارە بخەنە گەردنیان ، ئەوەتا سەیركەن خەڵكى كوردستان چەندە بەپەلەیە و چەندە بێزارە لەدەست ئەم دوو حزبە .
ڕۆژى یەك شەمە بەروارى 17 / 7 خەڵك بەتامەزرۆوە چاوەڕێیى دیمانەكەى نەوشیروان مستەفایان دەكرد لە كەى ئێن ئێن دەركەوێت و جاڕى گۆڕانێكى تر بدات بەڕوویاندا
سایتى خەندانى بەرهەم ساڵح وەك باقى سایت و پێگەكانى تر ئاگادارى ئەوەى نووسى بوو كەئەمشەو نەوشیروان مستەفا قسە دەكات تا درەنگانێكى شەو زیاترلە دوو هەزار كەس ئەمەى خوێندبووەوە ، هەر لەتەك ئەمە هەواڵێكى جەلال تاڵەبانى دابەزێنراوە كەجەلال تاڵەبانى و عەلى باپیر كۆبوونەتەوە ئەم هەواڵەى جەلال تاڵەبانى تادرەنگانێكى شەو نزیكەى هەشت سەد كەس خوێندبوویەوە ، دوایى دیمانەكەش خەندان بەشێك لەلێدوان و دیمانەكەى نەوشیروان مستەفاى بڵاوكردەوە ئەمەیش لەماوەى چەند سەعاتێكدا زیاتر لە دووهەزار و پێنج سەد كەس خوێندبوویەوە ، لەكاتێكدا ئەمەى جەلال لەگەڵ سەرۆكى حزبێكى ئۆپۆزسیۆن بووە ئەوەندە خوێندراوەتەوە ، لەگەڵ بەرپرسێكى خۆیان یان بەرپرسێكى حكومەتى عێراقى بوایە نیو ئەوەندەش نەدەخوێندرایەوە ، ئەمە باشترین بەڵگەیە بۆ ڕیسوابوونى جەلال و بێزاربوونى میللەت لەدەستیان و چاوەڕوانى و پەرۆشى میللەت بۆ گۆڕانكارى لەسیستەمى حوكمڕانى كوردستان و سەركردەیەكى ئۆپۆزسیۆنى پاكى وەك نەوشیروان مستەفاش .

كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و عه‌لی‌ باپیر
06:29:17/07/2011

خه‌ندان، ئارام غه‌فور -
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، 17ی ته‌موز، سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ شاری به‌غدا، پێشوازیكرد له‌ مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گفتوگۆیان كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: مه‌سه‌له‌ی راگرتنی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی نێوان هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان‌و حیزبه‌ حوكمڕانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك بوو له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌یان‌و له‌و رووه‌وه‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كانی خۆی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ سه‌قامگیری بارودۆخ و لابردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان، تا به‌گیانێكی ئیجابییه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامبن به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری كه‌ هه‌موولایه‌ك له‌سه‌ری یه‌كده‌نگ بن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاڵه‌بانی‌ پرسیاری ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌، تاچه‌ند ئۆپۆزسیۆن له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانی‌ سلێمانییه‌وه‌یه‌، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیش له‌وه‌ڵامدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، كه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ له‌پشته‌وه‌ نییه‌ و ئه‌وان دوورن له‌و خۆپیشاندانه‌وه‌.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌، سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌ ئاماده‌یی خۆی راگه‌یاندووه‌ تا له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ ئێستا و نه‌هێشتنی‌ كێشه‌كاندا هه‌وڵی جددی‌ بدات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: مامۆستا عه‌لی باپیریش لای خۆیه‌وه‌ رووناكی خسته‌سه‌ر ئه‌و هۆكارو به‌ربه‌ستانه‌ی هاتوونه‌ پێش بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرفت و به‌ربه‌سته‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمی كوردستان سووره‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌و چاكسازییه‌كان له‌ڕێگای دانوستان و گفتوگۆوه‌.
ئه‌م بابه‌ته 821 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە