چی مافێکمان لە وڵاتی خۆمان کوردستان هەیە؟ ئێمە چی دەنگێکمان لە وڵاتدا هەیە؟
Wednesday, 10/07/2013, 12:00
1354 بینراوە
ئێمەی کوردی کوچەر، پەنابەر، دەربەدەر و ڕەوەندەکانی کورد لە دەرەوەی کوردستان، چی مافێکمان لە وڵاتی خۆمان کوردستان هەیە؟ ئێمە چی دەنگێکمان لە وڵاتدا هەیە؟
مەڕامی ئەم نامەیە هێڕشکردنەسەر، ناوزڕاندن یا ڕەخنە لە کەسایەتی یا کەسێکی تایبەت نیە، وە هێرشکردنیش بۆ سەرپارتێکی سیاسی یا ڕێکخراوێکی تایبەت نیە! وە هەرکەسێکیش واتایەکی تر بداتە ئەم نامەیە، بۆ خۆی لەمە بەرپرسیارە!
ئەم نامەیە داخوازنامەیەکی دلسۆزانەیە لەلایەن گرۆپێکی باوکان لە دەرەوەی وڵات کە داواکردنی مافی منداڵەکانیان وە مسۆگ...ەرکردنی پاشەرۆژیان بەئەرکی سەر شانی خۆیان دەزانن، وەکو هەر منداڵێکی تری کوڕ یا کچ کە لەسەر خاکی وڵاتەکەمان دەژین، ئەم داخوازنامەیە ئاراستەی کۆمەڵگەهـ و دەستهەڵاتدارێن کوردان دەکرێت!
لە گشت وڵاتانی ئەوروپا، لە یابان وە چەندین وڵاتی ئەمەریکا وە هەروەها لە چەند وڵاتی تری عەرەبیش ئاسایییە کە هاووڵاتییەکانیان لە ڕەگەزی مێینە و نێرینە کە لە دەرەوەی وڵات ئەژین، خاوەنی هەمان مافن کە ئەوانەی لەوڵاتدا دەژین هەیانبووە. چەند نمونەیەک لەم مافانە بریتین لە: مافی دەنگدان لە گشت هەلبژارتنێکدا کە لە وڵاتی دایکدا ئەنجام دەدرێت وەک هەلبژاردنی پەرلەمان، ئەنجومەنی پارێزگا وە سەرۆکایەتی وڵات.
لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی جیهان کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکەکەیان لەبەر هەر هۆیەک لە دەرەوەی وڵات دەژین، دەزگایەک یا رێکخراوێکیان هەیە کە نوێنەرایەتی ئەم خەڵکەی دەرەوەی وڵات دەکات، مافەکانیان دەپارێزێت وە گوێ لە دەنگیان دەگرێت.
ئەم جۆرە مافە واتە هەبوونی نوێنەرێک بۆ خەڵکی دەربەدەر، کوچەر و پەنابەر ئەو وڵاتە لە دەستوری وڵاتدا گونجێندراوە و بڕیاری لەسەر دراوە. ئایا لە دەستوری کوردستاندا مافی هەبوونی نوێنەرایەتی لە دەرەوەی وڵات بۆ ئیمەی کوردی هەندەران دیاری کراوە؟
وەک ئاگادارین بەم زووانە پەرلەمانی کوردستان دەنگ لە سەر دەستوری کوردستان دەدات. ئایا من و تۆ لەگەڵ ملیونەها کوردی دیکەی دەربەدەر، کوچەر و پەنابەری دەرەوەی وڵاتی کوردستان لە ناوەڕۆکی ئەم دەستورە ئاگادارین و ئەزانین کە سەبارەت بە ئێمەی دەربەدەر چی تێدایە؟
پەرلەمانتارانی کوردستان نوێنەرایەتی ئەندامانی پارتە سیاسیەکان دەکەن و نوێنەراتی من و تۆی بێ لایەن کە لە دەرەوەی کوردستان دەژین ناکەن!
ئێمەش وەک هەر کوردێکی هەژار و دەربەدەرو مافمانە بزانین کە ئەم دەستورە چیە؟ ناوەڕۆکی دەستورەکە چیە؟ لە ناو ئەم دەستورەدا چی نووسراوە؟ ئایا لەم دەستورەدا باسی ئێمەی کوچەر و دەربەدەر و پەنابەری دەرەوەی وڵاتی دوای ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩٠ (کاتێک کە رژێمی بەعس شار و شارۆچکە و گوندی کوردانی ئەنفال کرد و گەلی ئێمە بەرەو چۆڵ و چیا و سنووری وڵاتانی دراوسێ هەڵاتن)، کراوە؟ سەبارەت بە ئێمە چی نووسراوە؟
لێرەدا پێویست ناکات باسی ڕۆڵی کەسەکان یا پارتە سیاسیەکان و لایەنەکی تر لەم ڕاپەرینەدا بکەم، لەبەر ئەوەی ئەم ڕاپەڕینە ڕاپەڕینێک بوو کە بە بوو بە هۆی ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رێبەرایەتی ئەمەریکا بڕیاری دامەزراندنی هەرێمێکی تا ڕادەیەک سەربەخۆ بو کوردی باشوری دابمەزرێنن.
لە وتاری سیاسی کورد دا بە هیچ شێوەیەک باسی ئێمەی کوردی دەرەوەی وڵات نەکراوە. ئایا بۆ چی کاتێک هەر هەمان لایەنەکان کە بۆ مسۆگەرکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق و پرۆسەی سەرژمێری کوردان و دەنگدان بۆ پارتیە سیاسیەکان لە عێراق پێویستیان بە دەنگ هەبوو، بانگەشەی خۆیان گەیاندە ئێمەی کوردی دەرەوەی وڵات و ئەو کات مافی دەنگدانمان هەبوو؟
ئایا ئێمەی کوردی کۆچەر، دەربەدەر و پەنابەری دەرەوەی وڵات کوردین یان نا؟ ئایا ئێمە مافی دەنگدان لە سەر دەستوری وڵاتمان هەیە یان نا؟ ئایا مافی ڕەوایی ئێمەش نییە کە لە هەر بڕیارێک یان لە هەر یاسایەک کە لە وڵاتی ئێمەدا دەرئچێت بەهرەمەند نەبین و دەنگی خۆمان لەسەر هەر پرۆسەیەک و هەر یاسایەکی نوێدا هەبێت؟
کوردستان مڵکی تاکە کەسێک نییە! کوردستان واری هەموومانە، هەرچەند کە ئەمڕۆ بە ناچاری لە وڵات دوورین بەڵام گەڕوانەوە بۆ کوردستان هیوای گشتمانە، لەبەر ئەمە پێویستە کە ئێمەش لە چارەنووس، یاسا، دەستوور و خێروخێراتنی وڵاتی خۆمان بێ بەش نەبین!
بانگەشەو هاوار و هیوای ئێمە ئەمڕۆ بۆ شەخسی خۆمان نییە! بۆ کورسی و مەنسەب نییە! بۆ ناو و دەنگ نییە! بانگەشەو داخوازی مان بۆ مناڵەکانمانە، کوڕ و کچی ئێمەنە! ئەمانەن کە لە دواڕۆژدا ئەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان! ئەوانەی کە خۆیان بە کورد و بە رەگەزی کوردی ئەزانن!
بانگەشەو وهاواری ئێمە ئەوەیە کە ئەمڕۆ ئەرکێکی مێژوویی لەسەر شانی ئێمەی کوردی دەربەدەر، کۆچەر و پەنابەری دەرەوەی وڵات هەیە کە داخوازی مافی چارەنووس و پاشەڕۆژی مناڵاکەنی خۆمان بکەین!
ئێمە ئەمڕۆ ئەمە وەک ئەرک و واجبی خۆمان دەبینین کە داوای ماف و هەقی خۆمان و مناڵەکانمان بکەین! ئێمە دەبێ خاوەنی یەک دەنگ و یەک ڕا بین لەبەر ئەوەی ماف و چارەنووسی ئێمە وەک یەکە!
ئەو داواکاریانەی کە بە بڕوای ئێمە مافێکی رەوای هەر کوردێکی دەرەوەی وڵاتن ئەبێ دابین بکرێن، ئەمانەن:
- گرینگە کە ئێمە ڕەوەندی کوردانی دەرەوەی وڵات کۆمیتەیەک یا ڕێکخراوەکی تایبەت بە خۆمان هەبێت کە نوێنەراتیی ئێمەی کوردی دەرەوەی وڵات لە گشت پڕۆسە و دان و ستاندێکی سیاسی لە کوردستاندا بکات، پارێزگاری لە ماف و داوا ڕەواکانی ئێمە بکات و لە بەرژەوەندی ئێمەو مناڵەکانمان لە گشت جڤات و کۆبوونەوەدا قسە بکات!
- گرینگە کە ئەو ڕێسا و یاسا و ئەرک و مافانەی کە هەر کوردێکی نیشتەجێی کوردستان هەیەتی، هەر بە هەمان شێوەش ئێمەی کوردی دەرەوەی وڵات بگرێتەوەو خاوەنی هەمان ئەرک و ماف بین.
- گرینگە کە ئێمە نوێنەراتیمان لە پەرلەمانی وڵاتدا هەبێت، تا وەک هەر پەرلەمەنتارێکی تر لە پەرلەمانی کوردستاندا بە نوێنەرایەتی ئێمە لەسەر هەر یاسایەک و بڕیارێکی دەرچوو لە لایەن پەرلەمانەوە دەنگ بدات!
- گرینگە کە ئێمە نوێنەرێکمان هەبێت کە لەجیاتی ئێمە دەنگ لە سەر دەستوری وڵاتی ئێمە کوردستان بدات، تا ماف و بەرژەوەندییەکانی ئێمە بپارێزیت!
- گرینگە کە بزانین ژمارەی ئێمەی کوردی دەربەدەر لە دەرەوەی وڵات چەندە، تا بزانین کە رێژەی ئێمەی کورد لە هەندەران بە بەروارد لەگەڵ سەرژمێری و رێژەی کورد لە کوردستان/ئێراق تا چی ڕاددەیەکە! ئەو رێژەیە گرینگە لەبەر ئەوەی لە گشت وڵاتان بۆ هەر رێژەیەکی (نوسبە) دیارکراو کورسیەک لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە دیاری کراوە.
- لە هەر وڵاتێک حکومەت هەموو ساڵێک بڕە پارەیەک لە داهاتی وڵات، بە پێی نرخی پارەی ئەو وڵاتە و ڕێژەی داهاتی ئاسایی تاکە کەس کە بۆ دابینکردنی ژیانێکی ئاسایی پێوستە، بڕە پارەیەک ئەخاتە ناو حیسابێکی تایبەت بۆ ئەوەی پاشەڕۆژی دارایی مناڵان مسۆگەر بکات. ئایا مناڵەکانی ئێمە ئەم مافەیان بۆ دابینکردنی پاشەڕۆژیان هەیە؟ ئەگەر ئەو حیسابە هەبێت بڕە پارەی ناو ئەو حیسابە بۆتە چەند؟ هەر مناڵێک چەندی هەیە؟
هیوادارین کە ئەو کەسانەی لەگەڵمان هاوڕان کۆمێنتێک یا (لایک like) لەسەر نووسینەکەمان بکات تا بزانین کە هەنگاوی داهاتوو چی ئەبێت و چی بکەین!
نوێنەری گرۆپەکە هەواڵی ئێوەی کۆچەر و دەربەدەری وڵات شەوکەت نیعمەت.
https://www.facebook.com/shawkatnomat