کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێكی به‌ په‌له‌ پێش خۆپیشاندانی 25/2/2011‏

Tuesday, 22/02/2011, 12:00


به‌ڕێزان خوێنه‌رانی كوردستان پۆست دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خۆپیشاندان دژی گه‌نده‌ڵیه‌كانی حكومه‌ت و هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات دار به‌ تایبه‌تی پارتی له‌ هه‌ندێك له‌ شاره‌كانی كوردستان سه‌ری هه‌ڵداو به‌ تووندی به‌رپه‌چی خۆپیشانده‌ران دراوه‌ و چه‌ندین شه‌هید و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی رۆژی 25/2 كاتێك بریار وایه‌ خۆپیشان له‌سه‌رجه‌م عیراق بكرێت و هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه‌ به‌ڵام چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ حزبی ده‌سه‌ڵاتدار واته‌ پارتی هه‌ستاوه‌ به‌ كاری پێشینه‌ی خۆی ئه‌ویش زانیاری كۆكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندان له‌و رۆژه‌ دژی حكومه‌ت ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌ یارمه‌تی موختاری گه‌ڕه‌كه‌كان و ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه‌ پارتی هه‌یه‌تی له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ته‌له‌فۆن كردن له‌ رێگه‌ی ژماره‌ی ئاسیاوه‌ بۆ دانیشتووانی ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ی شاری هه‌ولێر زانیاری وه‌رگرتن به‌ ناوی خۆپیشاندان ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه‌ كه‌ خۆمان بۆمان هاتووه‌ (كه‌سێك به‌ ژماره‌ی ئاسیا ته‌له‌فۆنت بۆ ده‌كات زانیاری ته‌واوی له‌سه‌رت هه‌یه‌ وه‌ك ناوی سیانی ته‌واو و هه‌موو زانیاریه‌ك و شوێنی دانیشتنت، پێتده‌ڵێت كاك فڵان... ئێمه‌ به‌ ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ژماره‌ تۆمان وه‌رگرتووه‌ و ده‌تناسین و پیاوێكی وه‌فاداری بۆیه‌ داواكارین له‌ جه‌نابتان كه‌ رۆژی 25/2 له‌گه‌ڵمان به‌شدار بی بۆ خۆپیشاندان دژی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات، تۆش له‌وانه‌یه‌ قبوڵی بكه‌ی یان نا؟).
به‌ڕێزان تكایه‌ به‌م جۆره‌ هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن چونكه‌ ئه‌مه‌ داوێكه‌ له‌ داوه‌كانی پارتی و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی خراپ ده‌بێت بۆت، بۆیه‌ گه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قسه‌ ده‌كات پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و هه‌موو زانیاریه‌ی تۆی له‌ كوێ ده‌ست كه‌وت؟
وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین موختاری گه‌ڕه‌كه‌كان زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر ئێمه‌ هه‌یه‌ و وه‌ ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ كه‌ خوودی پارتی ده‌ستی كردووه‌ به‌ ده‌ست بڕینی پێش وه‌خته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی ئه‌و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن،

هاوڵاتییه‌ک له‌ هه‌ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە