کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تكایە نوێژ مەكەن، پارتی و یەكێتی قەڵسەبن!

Tuesday, 29/03/2011, 12:00






پارتی و یەكێتی ترسێكی گەورە لەمەدی ئیسلامی دا دەبینن لەسەر كوردستان و ئەو ترسەی لەدڵی خەڵك دا دەچێنن و دوو سەردەمی جیا دەگێڕنەوە سەردەمێك یان سەرەتای دروستبونی حكومەتی هەرێم و سەرهەڵدانی گەشەی بزوتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان، سەردەمی دووەم یشیان دروست بوونی رەوتی ئەنسار ئیسلام لە كوردستان.

هەرچەندە كاركردنی ئەم دوو رەوتە لەدوو كاتی جیا و لەدوو دیدی جیاوە قسەی لەسەر دەكرێ، بەڵام هیچ كاتێ ناتوانرێ ئەوەی لەچاوی ئیسلامی یەكانی كوردستان دا دەبینرێت نە سەردەمی بزوتنەوە بێ و نە سەردەمی ئەنسار ئیسلام.

ئەم ترسەی پارتی و یەكێتی لەمەدی ئیسلامی یەكان لەو نوێژی سەرای ئازادیەی هەینی یەوە سەرچاوەی گرتووەو هەر شەش رۆژەكەی هەفتە بەقەد هەینی ، پارتی و یەكێتی تەنگەتاو نەكردووە ، پارتی و یەكێتی بەردەركی سەرا لەرۆژانی هەینی لەچاوی یەكگرتوو و كۆمەڵ دا دەبیننەوە بێ ئەوەی لەوە بگەن ئەوەی كە لەسەرای ئازادی نوێژ ئەكا هەموو ئەو ئیسلامیە سیاسیە حزبی یە نین كە ئەمان چاویان لەسەرە و وادەزانن چەند هەفتەیەكی تر دەسەڵات دەگرنە دەست ، ئەمانە هەر ئەو نوێژكەرانەن كە هەفتانە لەمزگەوتی گەورەی سلێمانی نوێژیان دەكرد ئەمڕۆ لەدژی ئەو دەسەڵاتە سەرای ئازادیان كردۆتە جێگەی سوژدە بردن ، لای ئەو نوێژكەرانە هیچ مەملەكەتێك بەقەد ئەو مەملەكە پاك و بێگەرد تر بۆ سوژدە بردن و پێیان وایە لەوێوە داوای پارانەوە دەكەن بۆ كۆتایی هاتن بەو دەسەڵاتەی كە ئەو وڵاتەی تاڵان كردوە.

پارتی و یەكێتی نوێژ كردنی سەرای ئازادی بە بەهانە دەبینەوە و داواش یان لەمامۆستایانی ئاینی كردوە كە ئەو نوێژە بە قبوڵ دانەنێن ، ئەوەی یەكێتی و پارتی ترسیان لێی هەیە ترس نیە لەئایندەی كۆمەڵی كوردی بەڵكو ترسە لەوەی كە بەهۆی تێكەڵ بونی كۆمەڵ و یەكگرتوو شانبەشانی گۆڕان دەسەڵاتیان كورت بهێنێ و ئەو سفرە رازاوەیەی كە چەندین ساڵە دەمیان تێژە نووە نەمێنێ ، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ، هاوڕێم وتی: لەدواكۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی دا، سێ ئەندامی مەكتەبی پارتی و دوو ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتویانە ئەگەر رێگەمان بدەن رۆژێكی هەینی بۆتان ئەكەین بەقەسابخانە ئەیانگەێنینە ئەو دنیا و بۆ ئەوەی بچن بۆ بەهەشت!

لەبەرامبەردا چەند ئەندامێكی تری مەكتەبی سیاسی هەردوو حزب وتویانە ئێمە ماڵ و منداڵەكان مان لەئەوروپان یارەبی ئەبوو بەكابول ی پایتەختی ئەفغانستان با ئەوكاتە گۆڕان خۆی چارەسەری بكا.

كەواتە ئەم دوو حزبە ئەوەی بیریان نەبێ خەڵكە لەئێستا و ئایندەدا و لەئێستاو ئایندەشدا خەمی خۆیانە، كەواتە خەمی خەڵكە خەمی خۆی بێ و ئەو گرێ یە لەسەر دڵی پارتی و یەكێتی قوڵ تر بكاتەوە بەردەوام بن لەسەر خۆپیشاندان و نوێژی هەینی سەرای ئازادی.


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە