کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هۆمۆکان له‌ مه‌سعود به‌رزانی بێوه‌یترن

Thursday, 05/02/2009, 12:00

4022 بینراوە


‌ده‌ست خۆش سۆزان ڕه‌مه‌زان ده‌رگای دۆزه‌خی بۆگه‌نی پارتیت کرده‌وه‌.
خه‌ڵک زۆر جار بێبه‌زه‌ییانه‌، په‌لاماری خویه‌کی باویی ناو کۆمه‌ڵگا ده‌دات، که‌ له‌ جێگه‌ی خۆیدا نییه‌، یا بابڵێین زێده‌ڕه‌یی له‌ ڕق و کینه‌دا داهێنان ده‌که‌ن، هه‌ر چه‌ند که‌ هۆمۆسێکس نه‌خۆشییه‌کی سروشتییه‌، چونکه‌ زانست ئه‌ڵێ: هۆمۆکان هۆڕمۆنی مێینه‌یان زیاتره‌، یا زاڵه‌ له‌ جه‌سته‌یاندا، بۆ نموونه‌‌ له‌ کورده‌واریی خۆشماندا باوه‌ ئه‌ڵێین نێره‌موکه‌، واتا به ‌شێوه‌ی پێویست موی نه‌گرتوه‌، یان ده‌نگی ناسکه‌، له‌ ده‌نگی مێینه‌ ده‌چێت، یا خود هه‌ڵسوکه‌وتی مێیانه‌یه‌ و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیاکانی نێرێان تێدا نییه‌. له‌وه‌ش بترازێک مرۆڤ هه‌یه‌، هه‌ردوو کۆ ئه‌ندامی نێرینه‌و مێینه‌ی هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ جوتێ مه‌مکی قووت، که‌ ڕه‌نگه‌ زۆر ژنی سه‌ره‌ مه‌مکی وای نه‌بێت، که‌ به‌ لاتینیه‌که‌ی پێی ده‌گووترێ: ترانس، که‌ نه‌ ژنه‌ نه‌ پیاوه‌، ده‌شتوانێت بڵێی هه‌ر‌دوکیانه‌.
له‌ نێو گه‌له‌ دواکه‌وتوه‌کاندا، ئه‌و جۆره‌ مرۆڤانه‌یان به‌ کاره‌سات خه‌مڵاندوه‌، یا به‌کاری شه‌یتان یان جادوگه‌ریی، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌ که‌ باسمان کرد.
له‌م 10 ساڵی دوایدا ووشه‌یه‌کی نوێ هاته‌ نێو فه‌رهه‌نگی کوردیه‌وه ‌(فڕن). من هه‌وڵی زۆرمدا، نه‌گه‌یشتمه‌ سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی ووشه‌ی فڕن.
به‌ڵام، ئه‌وانه‌ی که ‌له‌ گریسه‌وه ‌(یۆنان) گه‌یشتوونه‌ ووڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپی، ووشه‌ی فڕن ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ هۆمۆسێکسیه‌کانه‌وه‌، پڕ به‌ ڕه‌شکه‌یه‌کی باشیش به‌یت و بالۆره‌یان له‌م باره‌وه‌ دروست کردوه‌. (......) گێڕایه‌وه‌ ووتی: به‌یانی له‌گه‌ڵ کازێوه‌دا ده‌رچووم، به‌ڵکوو ئه‌مه‌ خوایه‌، خاوه‌نکاره‌کان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بمبه‌ن بۆ کار. هه‌تا 12 ی نیوه‌ڕۆ بێئومێدانه‌ چاوه‌ڕێم کرد، که‌س ئاوڕی لێنه‌دامه‌وه‌، به‌ ناچاری به‌سکی برسی، به‌ گیرفانی به‌تاڵه‌وه‌، که ‌ته‌نها فلسه‌ کۆنه‌یه‌کیشی تێدا نه‌بوو، گه‌ڕامه‌وه‌ ناو کارتۆنه‌کانم، تا که‌مێک خۆم درێژ بکه‌م، پاشان ڕێگای ملی کڵێسایه‌ک بگرمه‌ به‌ر، به‌ڵکوو ئه‌مه‌ خوایه‌ نانه‌ ڕه‌قه‌یه‌ک شۆربایه‌کم بده‌نێ، تا خۆم له‌ هات و هاوای زگی برسیم ڕزگار بکه‌م.
پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه‌ نێو کارتۆنه‌کانم (کورده‌ ئاواره‌کان، زۆر به‌یان له‌ نێو کارتۆندا له‌ پارکه‌کانی گرێسدا، ده‌نوون) کابرایه‌کی قیت و قۆز، هه‌روه‌ک کوڕه‌ ئازاکانی فلیمه‌کان چوار شانه ‌و باڵا به‌رز، به‌خۆی و ماشێنه‌که‌وه‌، که‌ له‌ وه‌زیر و مه‌زیر ده‌چوو، لێم هاته‌ پێشه‌وه‌و به‌ کوردییه‌کی سه‌قه‌ت گووتی: ئه‌ی که‌ی؟
منیش چونکه‌ به‌دوای کاردا ده‌گه‌ڕام، وا تێگه‌یشتم که‌ خاوه‌ن کاره ‌و بۆ کرێکارێک ده‌گه‌ڕێ، گووتم ئه‌رێ وه‌ڵا، ئیتر هیچی دیکه‌ له‌یه‌ک نه‌ده‌گه‌یشتن، من تازه‌ گه‌یشتبوومه‌ ئه‌وێ، دۆست و ناسیاوی واشم نه‌بوو، وام به‌ باشتر زانی، که‌ من هاتووم بگه‌مه‌ ئه‌وروپا، ده‌بێت واز له‌ کاری ده‌یکه‌ بهێنم که‌ کورده‌کانی وێنده‌رێ ده‌یان کرد، به‌ڵام له‌ برسێتیشدا، هه‌ناسه‌م لێبڕابوو، ڕۆژی پێشوو تریش فریایی نانی کڵێسا نه‌که‌وتم، به‌کورتی به‌ زمانی ده‌ست و په‌نجه‌ تێم گه‌یاند که‌ له‌ پێشدا ده‌بێت بچم بۆ کڵێسا، تا شتێک بخۆم به‌سکی برسی کار ناکرێت.
کابرا سه‌ری بۆله‌قاندم، به‌ڵام وابزانم هیچ له‌من تێنه‌گه‌یشت، بۆیه‌ له‌ سه‌ر خۆ به‌ ماشێنه‌که‌یه‌وه‌ دوام که‌وت، له‌ کڵێسا لێم تێگه‌یشت، که‌ برسیمه‌، ده‌نگی نه‌کرد، خواردنه‌که‌م وه‌رگرت، که‌ پاکه‌تێک شیر سه‌مونێک و تۆزیک که‌ره‌ و پارچه‌ په‌نیرێک بوو، له‌ کیسه‌یه‌کی بچوکدا.
کابرا نه‌یهێلا، نانه‌که‌م بخۆم، ده‌ستی گرتم له‌ ماشێنه‌که‌یدا داینیشاندام ولێی خوڕی، پاشان له‌ ڕێستوڕانێکدا دابه‌زی و منیش دوای که‌وتم.
سه‌رتان نه‌یه‌شێنم، دوو مریشکی سوره‌وه‌کراو به‌ داو و ده‌رمان سه‌وزه‌وه‌، دوو سێ نانی له‌واشه‌ی هه‌روه‌ک نانی خۆڵه‌مێشی (نانێکه‌ تایبه‌ت به‌ گه‌رمیان هه‌وریره‌که‌ ده‌خه‌نه‌ نێو ژیله‌مۆ و خۆڵه‌ مێشه‌وه‌، گه‌رمیانی ده‌وروبه‌ری که‌لار)، له‌گه‌ڵ 10 بیره‌ی ئه‌مستڵ (ته‌نها له‌ کاتێک کرێکاریم، له‌ به‌غداد له‌ جۆڕه‌ بیره‌م خواردبوه‌وه‌ جارێکی دیکه‌ له‌وه‌و پێش) قاپێکیش ئۆزۆ، ئیتر زه‌ڵاته‌ و ترشی، ته‌نانه‌ت ئاوی کانزای و کۆلاشی کڕی.
من له‌ دڵێ خۆمدا هه‌زارن خه‌یاڵم ده‌کرد، به‌خۆشم گووت: بێده‌نگ به‌ نه‌گه‌به‌ت نانت که‌وتۆته‌ ڕۆنه‌وه‌، هه‌بێ و نه‌بێ ئه‌مه‌ وه‌زیره‌، دیاره‌ کاری پێنج- شه‌ش مانگی هه‌یه‌، ‌هێنده‌ په‌یا ده‌که‌م، که‌ پاره‌که‌ بمگه‌یه‌نێته‌ ئه‌ڵمانیا، هه‌ندێک جارێش به‌ باڵی خه‌یاڵ ده‌گه‌یشتمه‌ که‌نه‌داو ئوسترالیا، چونکه‌ به‌ هه‌موو باوه‌ڕم ئه‌و کابرا ئه‌گه‌ر وه‌زیر نه‌بێت، ئه‌وا له‌ قایمقام و قۆمیسه‌ر گه‌وره‌تره‌.
بردمی بۆ ماڵه‌که‌ی خۆی، به‌ڵام چ ماڵێک، ماڵ نه‌بوو، مه‌گه‌ر ماڵه‌که‌ی نێچیر و قوباد هێنده‌ گه‌وره ‌و ده‌ستی هونه‌ریی تێدا به‌دی بکرێت!
به‌ باوه‌ڕی خۆم ته‌نها تابلۆکانی به‌ به‌های چه‌ند ملیۆنێک ده‌بوو، ئیتر هه‌ر له‌ پیاوه‌ ڕیشداره‌که، که‌ من به‌ شێخ و مشایه‌خ ده‌هاته‌ پێشچاوم (دواتر کورده‌کان ووتیان، ئه‌وه‌ شێخ نییه‌، ئه‌وه‌ ئه‌رستۆیه‌، هه‌ی لاولاو، سلێمانیه‌کان به‌ لادێیان ده‌گووت لاولا) .....هتد!
هێشتا هیچ تێنه‌گه‌یشتم و له‌ خه‌یاڵ پڵاوی خۆمدا، مانگ و پاره‌م ده‌ژمارد، ئه‌گه‌ر 5 مانگ کارم بداتێ، ئه‌وا به‌شم ده‌کات تا پێی بگه‌مه‌ ئه‌ڵمانیا، ئه‌گه‌ر 2 مانگیش بێت هه‌ر باشه‌، به‌شی په‌ڕینه‌وه‌م بۆ ئیتالیا ده‌کات، له‌وێ ده‌توانم کاری دیکه‌ بکه‌م بگه‌مه‌ سوید یا نه‌رویج!
به‌ خه‌یاڵ، گه‌یشتمه‌ سوید و نه‌رویج، کاتێک ده‌ستمان کرد به‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی مه‌شروب، وورده‌ ورده‌ خه‌یاڵه‌کانم ڕه‌وینه‌وه‌، چونکه‌ له‌ خۆمم پرسی، ئه‌گه‌ر منی بۆ کارهێناوه‌، ئه‌م مه‌شروباته‌ چیه‌، به‌ڵام برسیه‌تیش ڕێگای بیرکردنه‌وه‌ی لێبڕیم، به‌ کورتی تێگه‌یشتم که‌ ئه‌و کاته‌ی گووتی: ئه‌ی که‌ی مه‌به‌ستی کار کردن نه‌بوو، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ پێشتر‌ کوردی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردبووه‌ ماڵه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌وه‌ فێربوو بوو، که‌ بڵێ ئه‌ی که‌ی.
بلیت بڕه‌کانی ئیتالایان دوو سێ دێڕ فێری کوردی کرا بوون.
بلیتبڕکانی ئیتالیاش کاتێک که‌ زانیویه‌ یه‌کێک له‌سه‌ر نشینه‌کانی کورده‌،
خێرا به‌ لچ بادانه‌وه ووتوویه‌ دانیشه‌ کولدم پاله‌م پێنیه‌!
کاک (.......) بۆ کێ ده‌توانێت، بچێته‌ سینه‌ماوه‌، ده‌ها کوڕی گه‌نجی و پیری گریسی دێته‌ پێشه‌وه ‌و ده‌پاڕێته‌وه‌، که‌ ده‌ستپه‌ڕت بۆ بکات، یا بۆت بمژێت، پاره‌ش له‌ پێشدا ده‌ده‌ن.
به‌ڵام خه‌ڵکێکی بێوه‌ی، بی ئازار، هه‌تا له‌ گریس بوونم، نه‌مده‌زانی ڕایسس چیه‌ و هه‌ستم ده‌کرد که ‌له‌ کوردستانی خۆمم، به‌ڵام به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی به‌رزانی و تاڵه‌بانی.
ئه‌مه‌ و سه‌ده‌ها چیرۆکی باوه‌ڕنه‌که‌رده‌نی و سه‌یره‌ سه‌مه‌ره‌.
له ‌ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاش، هۆمۆ به شتێکی تاکه‌ که‌سی ده‌ژمێردرێت و په‌یوه‌ندی به‌ کۆمه‌ڵه‌وه‌ نه‌ماوه‌، چونکه‌ ئیتر هۆمۆ سێکسیه‌کان به‌ کاری جادوگه‌ریی یا کاری شه‌یتانی ناژمێردرێت، بڕۆ کاری خۆت بکه‌ و کاری تایبه‌تی خۆت په‌یوه‌ندیی به‌ که‌سی دیکه‌وه‌ نییه‌، هه‌رچه‌ند ئێستا له‌ زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهاندا هاوڕه‌گه‌زبازان به‌ فه‌رمی ده‌توانن له‌ نووسینگه‌ فه‌رمیه‌کاندا یه‌کیتر ماره‌ بکه‌ن، ته‌نانات له‌ کڵێساشدا، که‌چی هێشتا می‌دیاکان باسیان ده‌کات، به‌ڵام به‌ کارێکی تاوان ده‌ژمێردرێت ئه‌گه‌ر سوکایه‌تیان پێبکرێت.
که‌واته‌ وه‌ک ده‌بینین هۆمۆسێکسیه‌کان وورده‌ وورده،‌ خه‌ریکه‌ له‌و پێناسه‌ ڕه‌وشتییه‌ی، که‌ کراوه‌ به ‌به‌رگ بۆیان،‌ ده‌چێته‌ ده‌ر‌ه‌وه‌، هه‌ر نه‌بێت ئه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگا پێش که‌وتوه‌کاندا ده‌بینن و په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌ پله ‌و پایه‌وه‌ به‌رخوردی کارئه‌کته‌ری باشه‌ و خراپه‌وه‌، بۆی هه‌یه‌ هۆمۆکان باشترین کاری مرۆڤدۆستانه‌ ئه‌نجام بده‌ن.
بۆ نمونه‌ که‌م که‌س هه‌یه‌، ناوی(ن.ع)ی نه‌بیستبێ که‌ هۆمۆیه‌کی بێگرێ وگوڵ له‌ شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ک سلێمانی، به‌ڵام دڵنیابن تا له ‌ژیاندابوو، مێشوله‌یه‌کیشی ئازار نه‌دابوو.
له‌بیریشمان نه‌چێت، ئه‌و کاته‌ی ئه‌م ده‌رمانسازی کردوه ‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی کردوه‌، ته‌نها 2%ی کورد خوێنده‌واریان هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌م کابرایه‌ کوردی، عه‌ره‌بی، فارسی تورکی ئینگلیزی به‌ ته‌واویی زانیوه‌، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن که‌ مسته‌فا به‌رزانی سه‌رگوزشته‌ی ئه‌م ده‌بیستێ، له‌وێوه‌ گووتویه (‌صۆره‌ی قونده‌ر).
(ن.ع) ئاشبه‌تاڵی نه‌کرد.
(ن.ع) سه‌رکرده‌ی کورده‌کانی باکووروو خۆرهه‌ڵاتی نه‌گرت و به‌ دوژمنی نه‌فرۆشتن.
(ن.ع) کوڕه‌ئازاکانی گه‌لاکه‌مانی نه‌کوشت نموونه‌ی وه‌ک فاخیر مێرگه‌ سووری.
(ن.ع) به‌خۆی و ٧٥ میلۆن دۆلاره‌وه‌ نه‌یقوچان بۆ ئه‌مه‌ریکا.
(ن.ع) به‌ عه‌بدولکه‌ریم قسامی نه‌گووت، من قه‌یتانی قۆنده‌ره‌کانتم.
(ن.ع) دوای ئاشبه‌تاڵ، له‌شکری تورک فارسی نه‌برده‌ سه‌ر شۆڕشی نوێی ‌و ساوای کوردو له‌ هه‌کاری ٧٠٠ که‌سی کۆمه‌ڵ کوژ نه‌کرد.
(ن.ع) له‌ ٣١ ئابدا پۆستاڵ ڕه‌شه‌کانی به‌عسی نه‌هێنایه‌ سه‌ر په‌رله‌مان.
(ن.ع) نه‌خشه‌ی ئازادی کوردستانی ته‌سلیم به‌ تورکه‌ فاشسته‌کان نه‌کرد.
(ن.ع) به‌ ملیارد له‌ قوتی خه‌ڵک نه‌گرته‌وه‌و بیدزێ وه‌ک ڕۆبن مایکڵ ئه‌ڵێ.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، هه‌روه‌ک کورد ئه‌ڵێ: به‌ ڕیش نییه‌ به‌ ئیشه‌، شه‌ریفی مه‌که‌ گوایه‌ پاککترین بێگه‌رترین، ده‌ست پاکترین، که‌ ناوی خۆی ناوه‌ نۆکه‌ری هه‌ردوو حه‌ره‌مه‌که‌ی مه‌که‌، هه‌رچی سوکایه‌تی هه‌یه‌ به‌ تاک و که‌مه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌کات، دزترین، بێویژدانترین، دڕنده‌ترین، قۆڵبڕترین که‌سی سه‌ر ڕووی جیهانه‌، به‌ڵام لای موسڵمانه‌کان پێچه‌وانه‌که‌ی قبوڵ کراوه‌.‌
ئه‌و وێنه‌ی ده‌یبنی که‌ دوو سه‌ربازی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان منداڵێکی سۆماڵی ده‌سوتێنن، کارێک هه‌تا بڵێی دوور له‌ مرۆڤایه‌تی و وه‌حشیگه‌راییه‌، سه‌ره‌تا ئه‌و منداڵه‌ هه‌رچی کردبێت شایسته‌ی ئه‌و کاره‌ دڕندانه‌ نییه‌، له‌ بیریشمان نه‌چێت که‌ سه‌ربازانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان هه‌ڵبژێردراوی کۆمه‌ڵگاکانن، به‌واتایه‌کی دیکه‌ هه‌موو که‌سێک ناتوانێت ببێت به‌رسه‌بازی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان.
که‌سێک ده‌توانێت ببێت به‌ سه‌ربازی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان، ده‌بێت ڕۆژێک له‌ ڕۆژان تاوانێکی ئه‌نجام نه‌دابێت، جا بچوک یان گه‌وره‌، که‌سێک ده‌توانێت ببێته‌ سه‌ربازی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان که‌ وه‌ک کاسێتێکی هیچ له‌سه‌ر تۆمار نه‌کراو، پاک بێگه‌ر بێ گومان بێت.

‌‌‌ ئه‌وه‌ش سه‌ربازی هه‌ڵبژارده‌ و باشترین که‌سانی ووڵاتانی جیهانی ئه‌وڕۆ!
به‌ کورتی مێژوو پڕه‌‌ له‌ که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانی جیهان، جا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ تێرو ته‌سه‌لی به‌ هۆمۆکان ئاشنا بێت، له‌م لینکه‌ بنواڕه‌.

http://www.en.wikipedia.org/wiki/Homosexuality

پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ له‌ سه‌ر که‌سانی هۆمۆ، ده‌ڵێم خۆزگه‌ مه‌سعود به‌رزانی ته‌نها هۆمۆبوایه‌ و ئه‌و هه‌موو خیانه‌ته‌ی ده‌رهه‌ق به‌گه‌له‌ سته‌م دیده‌که‌ی نه‌کردایه، خۆزگه‌ مه‌سعود به‌رزانی ته‌نها هۆمۆ بوایه‌ و سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ی تیرۆر نه‌کردایه‌.
خۆزگه‌ مه‌سعود هۆمۆبوایه ‌و پۆستاڵ ڕه‌شه‌کانی ئێران و ئێراق تورکی فاشستی نه‌هێنایه‌ته‌ سه‌ر کورد و کوردستان.
ئه‌گه‌ر مه‌سعود به‌رزانی ته‌نها هۆمۆ بوایه، نه‌ده‌بوه‌ باعیسی‌ کوشتن و ماڵ وێرانکردن و ئاواره‌بوونی ملیۆنه‌ها کوردی خێر له‌ خۆ نه‌دیو، هه‌روه‌ها دواکه‌وتنی کێشه‌ی کورد بۆ 50 ساڵ.
ئه‌گه‌ر مه‌سعود به‌رزانی به‌ته‌نها هۆمۆ بوایه ‌و به‌س کورد و کوردستان ئه‌و 18 ه‌ی به‌ پاکیی و دڵسۆزی ته‌رخان بکردایه‌، پێش ئه‌مڕۆ ئازاد و بێگێره ‌و کێشه‌ ده‌ژیا.

http://kurdistanpost.info/news/139.html

ئه‌وه‌ی له‌ هه‌مووشی سه‌یر‌و سه‌مه‌ره‌تره‌ توڕه‌ بوونی سایتی کوردستانئان و که‌ڵه‌ نووسه‌ره‌که‌ی کاک‌ نه‌جمه‌دین شێخ بزێنیه‌، که‌ له‌ نه‌جات حه‌سه‌ن لقی٣ پارتی توڕه‌تر و زیز تره‌!
هه‌ر ئه‌و سایته‌ به‌ هه‌ق و ناهه‌ق دژی نه‌وشیروانه‌، ئه‌و نه‌وشیروانه‌ی که‌ ته‌نها ده‌نگێکه‌، هیوای تێدا مابێت له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌ش ساخته‌ بێت، له‌ دژ گه‌نده‌ڵ ده‌نگی به‌رز کردۆته‌وه‌. ئه‌گه‌ر له‌ ڕووی ماتماتیکیشه‌وه سه‌رنج بده‌ینه‌ سکاڵای نه‌وشیراون، ئه‌وانی دیکه‌ سفرن له‌ ڕووی سکاڵاوه‌، که‌واته‌ هیچ نوزه‌یه‌کیان تێدا نه‌ماوه‌، به‌ڵام نه‌وشیروان ده‌نگێکه‌ هه‌یه‌.‌
هه‌ر ئه‌و ساتۆکه‌ بوو، که‌ وه‌ک ده‌سه‌ڵات گووتی مایکڵ ڕۆبین ڕاستگۆ نیه ‌و پیاوی تورکیایه‌، که‌ بانگه‌وازی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ مه‌سعود و جه‌لال 2 ملیاردیان دزیوه‌، ئێستا کورد به‌بێ مایکڵ ڕۆبن ده‌زانی، که‌ مایکڵ ڕۆبن، که‌می گوتوه‌و زیادی نه‌گووتوه‌.
هه‌ر ئه‌م سایتۆکه‌ش بوو، که ‌وه‌ک ده‌سه‌ڵات دژایه‌تی کورستانپۆستی کرد، سه‌رده‌مێ.
خاوه‌نی ئه‌م سایتۆکه‌ بڕیار بوو، ڕێخراوی دامزرێنێت و دژی ده‌سه‌ڵات کار بکات، که‌چی له‌ پڕ نه‌خۆش که‌وت و به‌ قه‌ڵه‌مبازێک گه‌یشته‌ هه‌ولێر.
ئێستا منداڵانی کورد به‌و ئاسته‌ ووشیاریه‌ تێگه‌یشتوون، که‌ مه‌سعود و جه‌لال تاوانباران، به‌دزنی نزیکه‌ی 50 ملیارد دۆلار.
داخۆ دوا هه‌ڵوێستی ئه‌و سایته‌‌ ده‌بێت چی بێت، کاتێک خاتو سۆزان ڕه‌مه‌زان، له‌ دوا بابه‌تی بۆ کوردستانپۆستی ئازیز ڕاشکاوانه‌ دژیان وه‌ستا؟
دوا گووته‌م بۆ ئه‌و سایته‌‌، به‌ ئاگاداری هه‌موومان ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی زۆر و پاره‌ی بێشووماری زۆر به ‌هه‌ده‌ردا بۆ دام داخستنی نووسه‌ره‌کانی کوردستانپۆست، ناشیرینترین جنێویان پێدان، به‌ ناشیرینترین شێوه‌ هه‌وڵی ناوزڕاندیاندان دان، هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرا، ده‌یان سایتۆکه‌ی سوک و ڕیسوایان له‌ دژ کوردستانپۆستی خۆشه‌ویست دروست کرد، دواهه‌منیان ڕووداوبین بوو.
هێنده‌ی ‌ ڕوناکی نێت و سه‌رۆ قادرتان پێناکرێ.
کوا ده‌نگی جه‌مار و ڕاستییه‌کان؟
کوا ڕوناکی نێت؟
کوا ورد بین؟
ئومێدمه‌ له‌ په‌نده‌ کوردیه‌ تێبگه‌ن، که‌ ئه‌ڵێ درۆ ته‌مه‌نی کورته‌.
ده‌مێکه‌ باوه‌ڕم به‌وه‌ هێناوه‌، هه‌رکه‌س له‌ ده‌سه‌ڵات نزیک بێته‌وه‌ ڕه‌وشتی به‌رزی بیر ده‌چێته‌وه، ده‌مێکه‌ باوه‌ڕم هێناوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌فلاتونیش بچێته‌ پاڵ ده‌سه‌ڵات، هه‌موو سه‌روه‌تی مرۆڤایه‌تی خۆی ده‌دۆڕێنێت.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)