دكتۆر قاسملو سەركردەیەكى ئاشتى خواز بوو
Saturday, 13/07/2013, 12:00
1884 بینراوە
تێكۆشان بۆ ئازادى و بەختەوەرى ئینسانەكان هەمیشە قوربانى ویستووە.لە ناو گەلانى زۆر لێكراودا بۆ بە دەستهێنانى ئازادى , تێكۆشان و بەرخودانى شۆڕشگێرانە لە پێناوى ڕزگاربون لە كۆیلەتى و چەوسانەوەى ئینسانەكان بە ڕابەرایەتى ئینسانە دڵسۆزەكان دەست پێ دەكات بەرەو ئاسۆى ڕزگارى هەنگاو دەنێن.یەكێك لەو نەتەوانەى كە كۆیلە ئاسا دەگوزەرێت لە ژێر پەرچەمى دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكان ئەویش نەتەوەى كوردە,بە درێژایى چەندین ساڵ بە ئاشى یاساكانى زاڵمانەى دەوڵەتانى ناوچەكە دەهاڕدرێن.لە رۆژ هەڵاتى كوردستان بە درێژایى ئاڵو گۆرەكانى دەسەڵات و دەوڵەت لە ئێران نەتەوەى كورد دەورى كاریگەرى هەبووە بۆ گۆرانى سیستەم و دەسەڵاتێكى باشتر و ئازادتر بۆ خەڵكى ئێران بەڵام بە دامەزراندنى سیستەم و حكومەتى تازەى ئێران , كورد دووبارە پەراوێز دەخرێتەوە و ڕووبەڕووى چەسانەوە و ئاوارەیى دەبێتەوە ,دان بە مافە نەتەوەیى و فەرهەنگى و كەلتورى و رۆشنبیرى یەكانى نەتەوەى كورد ناندرێت.خەڵكى كوردستان بە ناچارى دەست بە تێكۆشان دەكاتەوە.لە دواى هاتنە سەر كارى كۆمارى ئیسلامى ئیران,شۆرشگێرانى كورد زۆر هەوڵیان دا كە كۆمارى ئیسلامى دانبنێت بەمافەكانى كورد ,چەندین دیدار و گفتوگۆ ئەنجامدراوە بەڵام هەر لە سەرەتاى دامەزراندنى حكومەتى ئیسلامى لە ئێران رابەرانى ئیسلامى بەهیچ شێوەیەك داننیان بە مافە ئینسانییەكانى كورد نەناوە هەروەكو كۆیلە ئاسا سەیرى كوردیان كردووە.شەهید دكتۆر عبدالرحمن قاسملو زۆر ترین هەنگاوى ئاشتى ناوە ,گفتوگۆیان لەگەڵ كۆمارى ئیسلامى ئەنجامداوە بە چەسپاندنى مافە سەرەتایەكانى مرۆڤ لە كوردستان ڕازیبوون ,هەموو هەنگاوێكیان ناوە بۆ چەسپاندنى مافە نەتەوەیى و ئینسانییەكان ,بەڵام حكومەتى كۆمارى ئیسلامى بەگشتى و خومێنى و رابەرانى ترى ئیسلامى بەتایبەتى سەرجەم مافەكانى بۆ خەڵكى كوردستانیان ڕەتكردۆتەوە,زۆر بێ ڕوحمانە دەستى بردووە بۆ چەوسانەوە و كۆیلە كردنى خەڵكى كوردستان.پەیامى قاسملو ئەوەبوو كە نابێت مرۆڤ كۆیلە بكرێت,ئینسان چ لە ڕووى جەستەوە ,هێزى باسك بۆ بەرهەمهێنان یان لە ڕووى هزرى و توانەكانى مرۆڤ كۆیلە بكرێت ,كۆیلەبونى مرۆڤ لە ژێر هەر بیانوێكەوە بێت ناشایەستە و نائینسانى و بە مەحكوم دەزانێ.دكتۆر قاسملو خاوەن و فكر و ئەندێشەیەكى تایبەت بوو,جوان لە تیۆرەكان تێگەیشتبوو.لە رەفتار و كردارى سیاسى نیشانیدابوو كە رەفتارى جیاوازبوو لەوانى تر رەفتار و كردارى جیاوازبوو لەو رەفتار و كردارەى كە تاكەكانى كۆمەڵگا عاداتى پێكردبوو.وەكو ئەكتەرێكى سیاسى خاوەن كاریگەرى بەهێزبوو چونكە خاوەن بیركردنەوەیەكى سەركەوتوبوو.ئەم رابەرە بڕوایەكى بەهێزى هەبوو بە رەوتى تێكۆشانى ئاشتیخوازانە هەر بۆیە هیچ هەنگاوێكى كفتوگۆى كاربەدەستانى كۆمارى ئیسلامى رەتنەدەكردەوە بەڵكو بەخۆشحالێ وە كفتوگۆى لە بارەوە دەكرد.ئەم سەركردە تێكۆشەرە بۆ مەبەستى كفتوگۆى ئاشتیانە لەگەڵ شاندى ڕژێمى ئیسلامى ئیران چووبوو بۆ شارى ڤەیننا ,لە 22پۆشەپەرى 1392 بەرامبەر 13 /7/1989 دكتۆر عبدالرحمن قاسملو ,عبداللە قادرى ئازەر ,دكتۆر فازل رسول بەیەكەوە تیرۆر كران .هەزاران سڵاو لە یادى 24سالەى تیرۆر كردنى شەهیدى رابەر وسەركردە دكتۆر عبدالرحمن قاسملو و هاورێ كانى ڕیسوایش بۆ تیرۆرستان و بكوژانیان .هەر گیز بەرخودان و تێكۆشانى ئەم ڕابەرە لە یاد ناچێت وەكو سمبوڵێكى ئازادیخوازى و ئاشتیخوازى ناوى دەچێتە مێژووى تێكۆشانى مرۆڤایەتى یەوە.لە ناو خەڵكى كوردستانیش نەوەدواى نەوە داستان و خەبات و بیروباوەڕى ئەم ڕابەرە باس دەكرێ سوود لە فكر و بیروباوەڕە ئینسانییەكەى وەر دەگیرێت .
عبدالرحمن رسول
[email protected]