هه‌ڵه‌یه‌ك كه‌نابێت گه‌نجان هه‌ر بیریشى لێبكه‌نه‌وه......!
Thursday, 23/04/2009, 12:00
1677 بینراوە
به‌پێى ئه‌و ڕاپرسیه‌ى (ناوه‌ندى ئاینده بۆ پرسه‌كانى گه‌نج) بێت كه‌له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا ئه‌نجامیانداوه نزیكه‌ى (1860) گه‌نج تییایدا به‌شداربون ، رێژه‌ى(40%)ى گه‌نجان و لاوانى هه‌رێم بڕیاریان داوه كه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ن .
ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره و كوشونده‌یه كه لاوان نه‌ك نابێت به‌شدارى نه‌كه‌ن به‌ڵكو ده‌بێت به‌به‌شدارى كارایان بتوانن موعاده‌له‌كان بگۆڕن ، بتوانن كار له‌سه‌ر چاكردنى ره‌وشى كۆمه‌ڵگابكه‌ن ، هه‌موو مان ده‌زانین كه‌له ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستاندا گه‌نج و لاو په‌راوێز خراوه ، ئایا به بایكۆت كردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ره‌وشى كۆمه‌ڵگه و لاوان به‌ره‌وباشتر ده‌ڕوات یان خراپتر ده‌بێت ؟
لاوان بۆ ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنن كه توێژێكى كاریگه‌ر و لێهاتون له ناو كۆمه‌ڵگادا ده‌بێت چالاكانه‌تر له‌وه‌ى كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌شداربن له هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ چاكتر كردنى ره‌وشى سیاسى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ....هتد له هه‌رێمدا .
وه‌ك لاى هه‌مولا رونه هه‌مو راپه‌رین و شۆڕشه‌كان به‌خوێن و لێهاتویى توێژى لاوان سه‌ریان هه‌ڵداوه و گۆڕانیان به‌رجه‌سته كردوه .
ئه‌مڕۆ له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌دا له وانه‌یه به‌ئه‌نقه‌ز توێژى لاوان په‌راوێز خرابن ، یان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ده‌ور و كاررگه‌ریان كه‌م كرابێته‌وه ، بۆیه ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا توشى روخان و نا ئومێدى و ره‌شبینى بون كه هه‌مومان له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌نجام و ده‌رهاویشته‌كانى ده‌بینین ، یان راپرسیه‌كان باشترین گه‌واهى ده‌رن .
به‌ڵام ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌ى توێژى لاوان هه‌ڵه‌یه‌كه هیچى كه‌متر نیه له‌و هه‌ڵه‌یه‌ى كه به‌رپرسان چه‌ندین ساڵه پیاده‌ى ده‌كه‌ن له‌م هه‌رێمه‌دا ، له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسه باڵاكان و حیزبه‌كان نه‌ك ئه‌م هه‌ڵوێسته بێزاریان ناكات به‌ڵكو زۆریشیان پێخۆشه .
ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته ئاسوده‌یه به‌دوركه‌وتنه‌وه‌ى ده‌نگه نه‌یاره‌كان له هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانى ده‌نگدان بۆدرێژ كردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه یان له پۆسته‌كانى خۆیان .
ئه‌وه گه‌لى هۆشیاره له‌ڕێگاى كارته‌كانى ده‌نگدان و سوندوقه‌كانى ده‌نگدانه‌وه ده‌توانێت پایه‌ى كۆشكه‌كانى ده‌سه‌ڵات بله‌قێنێت جێى قاچى كورسى فه‌رمانڕه‌وایان له‌ق بكات .
وه‌ده‌سه‌ڵاتدارانیش له‌خه‌وى غه‌ڵه‌ت به‌ئاگابهێنێته‌وه .
ئه‌وه له‌كاتێكدا وه‌ك وتمان ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى هۆشیار بو وه‌ك هه‌موجارێكیش ئه‌ركى سه‌ره‌كى و كارگه‌رى ده‌كه‌وێته سه‌ر توێژى لاوان .
ئاخر گۆڕان له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا به‌رجه‌سته نابێت ئه‌گه‌ر له (40%)ى لاوانى بڕیاریان دابێت كه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه حاڵى ئه‌و توێژه كارگه‌ره بێت ! ئیتر چاوه‌ڕى چى له چین و توێژه‌كانى تر بكه‌ین ؟ ئیتر كێ گۆڕانكارى بكات ؟ ئیتر ده‌سه‌ڵات ترسى له‌چى بێت ؟ ترسى له‌كێ بێت ؟ ئه‌مه ئه‌و هه‌ڵه كوشنده‌یه‌یه كه هه‌ر خودى لاوان زوتۆین باجى له‌سه‌رده‌ده‌ن .
بۆیه ده‌بێت هه‌ر لاوان خۆیان خۆبه‌خشانه و له رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن و ریكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه هانى خه‌ڵكى بده‌ن كه‌به‌شدارى كارایى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن به‌ئاڕاسته‌ى گۆڕان .
به‌به‌شدارى كار بۆ گۆڕان ده‌که‌ن..
[email protected]