کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێکی گرنگ.. کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ده‌سه‌لاتی به‌ناو کوردی ده‌کات! ئه‌مه‌ریکاش له‌ هه‌ولێره‌.

Sunday, 08/05/2011, 12:00


هه‌ر ئیمشه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی پێیڕاگه‌یاندین که‌ ئێستا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ په‌له‌ و گرنگ له‌ نێوان مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و ئه‌مه‌ریکییه‌کان له‌ ئارادایه‌ بۆ تاوتوێکردنی هه‌ڕه‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زارندنی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستاندا . هه‌ر ئێستا په‌یامنێرانمان له‌ هه‌ولێر پییانڕاگه‌یاندین که‌ ترافیکێکی قه‌ره‌باڵغی هێلیکۆپته‌ر به‌سه‌ر هه‌ولێر و مه‌سیف سه‌لاحه‌دیین هه‌یه‌ که‌ گومان ده‌کرێت وه‌فدێکی بالای ئه‌مریکییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ بن بۆ تاوتوێکردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌.
کوردستانپۆست پێش چه‌ند رۆژێک ریپۆرتاژێکی گرنگی بلاوکرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ کردنه‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی فره‌وان بۆ لێدانی ئێران ، ئه‌م ریپۆرتاژه‌ له‌ نێو میدیاکانی رژێمی ئیران ده‌نگی دایه‌وه‌ و کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ده‌رهه‌ق به‌ ده‌سه‌لات له‌ هه‌رێمی کوردستان.
سه‌رچاوه‌که‌ی نێو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی ئه‌وه‌شی زیادکرد وتی: ره‌وشی حکومه‌تی مالیکیش له‌ ته‌نگژه‌یه‌کی گه‌وره‌دایه‌ که‌ عه‌لاوی هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه‌ ده‌کات له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی که‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌مه‌ریکا کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ده‌بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە