نه‌وشیروان له‌سه‌ر پردی سیراته
Saturday, 06/07/2013, 12:00
1820 بینراوە
پردی سیرات: دادگایه‌کی ڕادیکاڵه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م پرده باریکه ڕه‌وایه‌تی دادگا و لێپرسینه‌وه له کاری مرۆڤ .سزای دۆزه‌خ و پاداشتی به‌هه‌شت.
نه‌وشیروان بۆ خۆکهندیداتکردنی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌نێوان دوو ووشه‌دا گیری خۆاردووه (به‌ڵی و نه‌خێر) ئه‌مه پرده سیراتهکهیه. ئه‌م دوو ووشه‌یه بڕیاری (به‌هه‌شت یان دۆزاخ)ی مێژووی سیاسی نه‌وشیروان ده‌ده‌ن. یه‌کێک له که‌لێنه گه‌وره‌کانی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد گۆی له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ناگرن. نه‌وشیروان له‌ڕه‌حمی ڕه‌خنه‌دا گه‌شه‌ی سیاسی کردوه لێ کارله‌سه‌ر ڕه‌خنه‌کان ناکات.
سیاسه‌ت له ڕۆحه میکانزمێکهیهوه ڕاڤه‌کردن و دیالۆگه له‌ته‌ک ڕه‌خنه‌دا.
ئه‌و سۆپه‌رمان نییه به‌ته‌نیا ناتوانی گۆڕانبکات لێ ئه‌و ڤیگۆرێکی به‌ڕۆڵی گۆڕه‌پانی سیاسی کورده. ئه‌رکی گۆڕینی ده‌سه‌ڵات (کۆئهرکییه)یانی ئه‌رکی ئه‌و کهسانهییه که خه‌و بهکۆمهڵگایهکهوه ده‌بینن خاوه‌ن ده‌ستور و دادپه‌روه‌ری و که‌سایه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، و ده‌ستورێک بێ که به‌هێزتر بێ له‌ده‌ستوری سه‌رۆک خێڵێک.ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌کردنه لێره‌دا ئه‌وه‌یه. ڕاڤه‌کردن یان کۆمه‌کردنی نه‌وشیروان بۆ داتاشینی سه‌رۆکێکی دیکتاتۆر و سه‌رۆک خێڵێکی تر نییه وەک مەسعود و جەلال.
جیاوازی نێوان به‌رد و مرۆڤ
هه‌موو بوونێک قه‌واره‌ی هه‌یه. جیاوازی له نێوان قه‌واره‌ی به‌رد و مرۆڤدا ته‌نیا (وزه و جوڵه‌یه).
مرۆڤ تا نه‌جوڵی به‌رهه‌می نه‌بێ. گه‌ر زمان و لێو نه‌جوڵێ تاقه یه‌ک پیت ده‌نگی نابێ.
چۆن هه‌موو جه‌نگی چه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ئاواش هه‌موو جۆره دۆزێکی سیاسی تاتکتیک و دبلۆماسی تایبه‌تی خۆی پێویسته.
ئه‌وه‌ی گه‌ره‌کی بێ به‌لوتکه‌ی چیایه‌ک بگات.پێویسته یه‌که‌م ههنگاوبیرله که‌ناری چیاکه بکاته‌وه.
ڕمانی شورای باستیل له ڕمانی تاقه‌یه‌ک خشتی شوراکهیهوه ده‌ستی پێ‌کرد.
شۆڕشی ڕه‌شپێسته‌کانی ئه‌مه‌ریکا له توڕه‌بوونی خانمێکی ڕه‌شپێسته‌وه (ڕۆزا بارکس له 1955) دهستیۆێکرد که ئاماده نه‌بوو له پاسێکدا شۆێنه‌که‌ی خۆی بدابه خانمێکی سپی پێست. ئه‌و ساته یاسابوو ڕەشپێست نابێ دابنیشی و سپی پێست بهپێوهبێ.
خانمی (ڕۆزابارکیس) گیراو سزای پاره‌ی به‌سه‌رداسه‌پا.ئه‌مه بوو به هۆ توره‌بوونی ڕه‌شپێسته‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ده‌رکه‌وتنی قارامانێکی ڕه‌شپێستی مه‌زن (مارتن لۆته‌ر کینغ) ئێستا ڕه‌شپێستێک (ئوباما) سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکایه. خانمی (ڕۆزابارکس) پاڵه‌وانێکی مێژووی خه‌باتی ڕه‌شپێسته‌کانی ئه‌مه‌ریکایه.
له‌م قۆناغه‌دا نه‌وشیروان ئامرازه. نه‌ک ئامانج. زۆردڵنیام خودی نه‌وشیروانیش هه‌مان مه‌به‌ستی هه‌یه. چونکه ئه‌و ئه‌گه‌ر (خودی ئامانج) بوایه ئیستا وه‌ک جه‌لال و مه‌سعود ملیارده‌ر ده‌بوو.
هیچ ئامانجی بێ ئامراز نییه.مرۆڤ که گه‌یشته یه‌که‌م پله‌یی ئامانجی ده‌توانی بۆ لووتکه‌ی ئامانجه‌که‌ی ئامرازێکی نۆی هه‌ڵبژێرێ. با خۆێنه‌ری ئه‌م ووتاره چاویك بگێڕێت و به‌یه‌ک چاو بڕوانێتە گۆڕه‌پانی سیاسی باشوری کوردستان.
جه‌لال له‌سیاستدا مرداربۆته‌وه.
مه‌سعود له‌دزی وپیسیدا گه‌وزاوه.
ئیسلامی سیاسی
ئیسلامی سیاسی کێشه‌کان چاره‌سه‌رناکات چونکه‌خودی ئیسلامی سیاسی سه‌رچاوه‌ی ئاشووبهوکێشهکانی کۆمه‌ڵگایه.چونکهتامپۆن له‌گه‌ڵ ژیاندێکدا ده‌کات که1500ساڵ له‌ئیسلام گه‌نجتره(اسلام سیاسی لیس وسیله للسلام بل سببا للمشاکل) سیسته‌می ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه سیسته‌می ئیسلامی سیاسی په‌سه‌ندناکات.
له‌م گۆڕه‌پانه ئاڵۆسکاوهداچۆن گۆڕان بکرێ؟
کێ بیکات ؟
ده‌چی بۆ ده‌نگدان چی ڕووده‌دا ؟
ناچی بۆ ده‌نگدان بێده‌نگی چ به‌رهه‌مێکی ده‌بێ؟
ئه‌وه‌ی دژی نه‌وشیروانه.دۆستی مسعوده. ئهمهسادهترین ده‌سته‌واژه‌ی سیاسییه بۆ تێگه‌یشتن له پڕوسێس و ئامادابوون ونه‌بوون له هه‌ڵبژاردندا.
هێچیانت به‌دڵ نییه، یان سیاسه‌ت مه‌که یان ئهڵتهرناتیفت بۆ ئه‌و دووانه کێیه؟ ئهناسیزمیش پڕێنسیبی خۆی هه‌یه.
ڕاڤه‌کردن له سیاستدا له پێناوی (چه‌له‌حانێ)دا نیه. به‌ڵکو له پێناوگه‌یشتن به‌ئامانجێکی پۆزه‌تیڤ و گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی کۆمه‌ڵه. ئه‌م ڤاکتهیه که ڕه‌وایه‌تی به (زانستبوونی سیاسه‌ت ده‌به‌خشێ).
ئاوزان و ڕۆشنبیری سیاسی کوردبۆسیستهمی دیموکراسی له‌سه‌ره‌تادایه.له‌وتاری پیشوودا ئاماژه‌م پێ‌کرد ته‌مه‌نی دیموکراسی ئه‌ورووپی 150 ساڵه.
ئه‌م هاوکێشه ماتماتیکه سیاسیه هێنده ئاسانه ئه‌وه‌ی لێتێنهگات باخۆی له‌قه‌ره‌ی سیاسه‌ت نه‌دا. کاتی خۆی که هه‌ڵبژاردن له‌نیوان جه‌لالی و مەلاییدا کرا به ووتارێک دژی ده‌نگدان بووم. چونکه جه‌لالی و مه‌لایی(دوو دیوی فلسێکی قه‌ڵبن. ئه‌و فلسه قهڵبهش له‌ته نانێک بۆ برسییه‌کانی کوردستان ناکات) به‌ڵام گۆڕان و مافیه‌کانی ده‌سەڵات. دوو دیدی جوودان.
ئه‌گه‌ر به دوو په‌نچه ئه‌م ووتاره بۆ کۆمه‌کی نه‌وشیروان ده‌نووسم. ئه‌وه به هه‌رده په‌نچه‌کانم دژی نه‌وشیروان ده‌نووسم گهرسهرپێچی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌م بکات.
گوژمی سیاسی: بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی کۆن پێویستمان به‌گوژمی سیاسی نۆی هه‌یه.
گۆڕینی سیسته‌می سیاسی به هوشیاری سیاسی ده‌کرێ. هوشیارییه‌ک که تیویره سیاسیه‌کان به پڕاکتیک ئه‌کتیف بکات، یانی ڕه‌خنه‌ی ئۆپۆزسۆین ته‌نیا ڕه‌خنه‌ی ڕاڤه‌کراو نه‌بێ.
له‌م ڕۆانگایهوه ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی نه‌وشیروان له ده‌سه‌ڵاتی پێسی مه‌سعود ده‌یگرێ. پێویسته پڕاکتیکی بکات.کاتێکیش ئه‌و ده‌توانی ره‌خنه‌کانی پڕاکتیک بکات که خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌ریم کهندیت بکات. ئه‌و داخۆازیانهی له مه‌سعودی ده‌کات که بوو به سه‌رۆکی هه‌ریم جیبهجیبکات.
له هیچ ووڵاتێکدا هیچ ده‌سه‌ڵاتێک به‌ته‌نیا ناتوانی دریژه به‌ته‌مه‌نی بدا بێ بوونی زه‌مینه‌یه‌کی هوشیاری. گه‌وره‌ترین قوتابخانه ژیانه. زیره‌کترین مامۆستای ژیان (سیاسه‌تمه‌دار و سیاسی هوشیاره) پێناسه‌ی سیاستمه‌دار و سیاسی هوشیار به به‌رهه‌می سیاسیه‌وه‌یه (هیتلروبیسماک) دوو فیگۆری سیاسی ئه‌لمانین لێ له‌سه‌ر پردی سیراتی میژوودا کۆامیان بۆ به هه‌شتی میژووه. کۆامیان بۆ جه‌هه‌نه‌م؟
جیاوازی (هه‌ڵه‌ی سیاسی و ناپاکی خیانه‌تی سیاسی)
به پێی پڕینسیبی دادگای ڕه‌های نه‌ته‌وه (خیانه‌تی سیاسی و هه‌ڵه‌ی سیاسی) لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێ.31 ئاب خیانه‌ته.17 شوبات و بێ هه‌ڵویستی گۆڕان هه‌ڵه‌بوو.
هه‌ڵه‌ی سیاسی (به‌هۆی به‌رهه‌می نۆی سیاسیه‌وه) که له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌دا بێت لێدهبوری (هیلمۆت کۆڵ) سه‌رۆک وه‌زیرانی ئا‌ڵمانیا هه‌ڵه‌ی کرد به‌رتیلی10میڵۆین دۆلاری به قاجاخ بۆ پارته‌که‌ی له بازرگانێک وه‌رگرت. دادگا و نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمان لێ‌خۆش بوون چونکه به‌رهه‌می سیاسی نه‌ته‌وه‌ی مه‌زنتر بوو له هه‌ڵه‌که‌ی. به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمان له خیانه‌ته‌کانی (هۆنیکه) سه‌رۆکی کۆچکردووی ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات خۆش نه‌بوو.
میژووی مه‌سعود سهخناخه به خیانه‌ت ده‌بێ هه‌وڵی دادگایکردنی بدرێ نه‌ک هه‌ڵبژاردن و هێشتنه‌وه‌ی وه‌ک سه‌رۆک.
کورد له‌هه‌ڵه‌ی 17 شوباتی گۆڕان خۆش ده‌بن به مه‌رجی له ده‌سەڵاتی خێزان و خێڵ رزگاریان بکه‌ن، به‌ڵام خواش له ئاشبه‌تاڵی 1975مه‌لا مسته‌فا و31 ئابی مه‌سعود و1966 جاشایه‌تی جه‌لال خۆش نابێ.
نه‌وشیروان بۆچی له‌سه‌ر پردی سیراته
پێش ئه‌ندامانی گۆڕان .ده‌بێ دژ و نه‌یاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی خێڵ وخێزان ئه‌وه بزانن(له‌م ساته‌دا) هیچ که‌سێک هێنده‌ی نه‌وشیره‌وان ئه‌ڵته‌رناتیفێکی به‌هێزنیه بتوانی زۆڕانی سیاسی له‌گه‌ڵ مه‌سعودا بگرێ.له‌سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ووڵاتانی ئه‌وروپاشدا هه‌ر وایه پارتی ئۆپۆزیسوێن هه‌وڵده‌دا به‌هێزترین که‌ندیدات بۆ ڕکهبهڕایهتی ده‌سه‌ڵاتی پۆخڵ هه‌ڵبژێرێ
بزماری ئه‌ستور بهچهکوشی سووک داناکوترێ
ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تی (شرعیه‌ت) ده‌دا به فیگۆری سیاسی دوو شته:
1: میژووی سیاسی . نه‌وشیروان خاوه‌ن ئه‌زمونێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی سیاسییه
2: ده‌ستکه‌وت و که‌سایه‌تی و سه‌نگی سیاسی (نێو نیشتمان، ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان).
نێونیشتمان. ساده‌ترین ده‌ستکه‌وتی سیاسی نه‌وشیروان وه‌کی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی نه‌بوو به (مافیای دۆلار) جه‌لالی قاشکرد (خۆی له دز و مافیا جیاککردهوه... ده‌نگێکی نۆی ئۆپۆزسوینی دروستکرد) له ئاستی ده‌ره‌وه‌ش سه‌ردانی سه‌فیر و قونسڵهکانی بێگانه بۆ گرده نیشانه‌ی قورسایی سیاسی نهوشێڕوانه. گۆڕان وه‌ک ئۆڕگانێکی سیاسی بێ چه‌ک ڕوویه‌کی مۆدێرن و سه‌رده‌مه.
من ئه‌گه‌ر خزمه‌تی بهخچهکهم نه‌که‌م . بهخچهکهم گوڵی جوانم بێنابهخشێ
لهسیاسەتیشدا وایه نیشتمان باخچه‌یه و سیاسی بهخهوان
جه‌لال و مەسعود کۆمه‌ڵگایان داواشاندووه. تهمهڵکردوه. فیری دزیکردووه. که‌سایه‌تی مرۆڤی کوردیان له ئاستی دۆلاردا ڕیسوا کردووه . پێویسته باخه‌وانێکی دڵسۆز نیشتمان له‌و پیسیانه پاکبکاته‌وه.
نه‌ک نه‌وشیروان هه‌موومان بۆ پاککردنه‌وه‌ی نیشتمان
له جه‌لالی و مالایی له‌سه‌ر پردی سیراتین.
27.06.2013
بۆرکینه فاسۆ