كورد كەمینەیەكن و لەژێر كاریگەری ئیسرائیل دان
Wednesday, 02/07/2014, 12:00
1599 بینراوە
ئەو مانێشتەى سەرەوە دەقی ڕاگەیەندراوى پەرلەمانى ئێرانە لەهەمبەر سەربەخۆیی هەرێمى كوردستان كە بەئاشكرا هەڵوێستى دژایەتیان بۆ هەر ئەگەرێكى لەو شێوەیە دەربڕی.
نوری مالیكیش هەر زوو هاتە سەر خەت و لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانیدا چەند پرسێكى وروژاند، لەوانە:
1-ماددەى140كە بەلای كوردەوە كۆتایی هات، لەكاتێدا پێشتر چەندین ساڵ بوو كورد داكۆكى لەسەر جێ بەجێكردنى دەكرد، بەغدا هەرجارە بە بیانوویەكەوە خۆی لەجێ بەجێكردنى دەدزییەوە تا بەوە گەیشت كە دەسەڵاتى بەسەر بەشێكى زۆری ناوچەكانى كەركوك هەبوو، دەیانوت: ئەو ماددە دەستوورییە كۆتایی هاتووە، لەكاتێكدا بەهۆی ئەو ڕووداوانەى ئەم دواییە و پێشڕەوى پێشمەرگە بۆ جێگرتنەوەی ئەو شوێنانەی ناوچە كوردستانیە كێشە لەسەرەكان كە ئەو ماددەیەى لەخۆ دەگرت ، كە كورد وتى: ئێستا ئەو ماددەیە بەكۆتا هات و ئەو ناوچانە گەڕانەوە سەر هەێمى كوردستان، نوری مالیكى ڕایگەیاند ماددەى 140 هێشتا زیندووە و كۆتایی نەهاتووە.
2-كورد لەرێی وتار و لێدوان و بانگەشەكان كە بۆ ئەو قۆناغە باشترین چارەسەر بۆ ئێراقی داڕوخاو هەڵوەشاندنەوەى ئێراقە و دابەشبوونیەتى بۆ سێ هەرێمى جیاواز و لەوە زیاتر سێ دەوڵەتى سوننە و شیعە و كوردە و كورد مافی خۆیەتى بڕیاری مافی چارەى خۆنووسین بدات، لەو لێدوانەیدا مالیكى ڕایگەیاند: مافی چارەی خۆنووسین لە دەستووردا نەهاتووە و ئەوەى كورد داوای دەكات پێچەوانەى دەستوورە و دژی دەوستنەوە.
3-ریفراندۆم بۆ گەڕانەوەى كەركووك و ناوچەكانى ئەو سنوورە بۆ باوەشی هەرێم لەوەشدا ڕایگەیاند ئەو ناوچانە هێشتا چارەسەری بنەڕەتیان بۆ نەدۆزراوەتەوە هەر هەنگاوێكى لەو شێوەیە بدرێ مایەى قەبوڵكردن نیە و هیچ ریفراندۆمێك قەبوڵ ناكەین تا ئەو ئاستەى بە هێزى سەربازی دەگەڕێینەوە ئەو ناوچانەی پێشتر لێی بوویتن.
4-لەهەموو ئەو هەڕەشانەى دەرهەق بەوەڵامدانەوەى بارزانى لەلایەن مالیكیەوە ئەوەمان لەلا دروست دەكات كە ئەم هەویرە ئاوى زۆر دەكێشێ و كێشمەكێش و ململانێكان وا بەئاسانى بەكۆتایی نایەن.