لە ڕاپه‌ڕینەوە تا کۆڕەو - به‌شی یه‌که‌م
Saturday, 09/03/2013, 12:00
به‌شی یه‌که‌م :- ئاگادار نەبوون لە ڕاپەڕین
شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق کۆتایی هاتبوو ، ئه‌و شه‌ڕه‌ی که زۆرترین زیانی بۆ کوردان بەدواوە بوو ، هه‌زاره‌ها گوند و شار و شارۆچکه‌ی باشووری کوردستان له‌گه‌ڵ خاک‌دا ته‌خت کرابوو ، هه‌ڵه‌بجه نوقمی خوێن و سه‌دان هه‌زار کورد ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵ کرابوون . هاوکات عێراقیش کەوتبوویه ژێر باری قه‌رزێکی زۆرەوە ، بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ش عێراق وڵاتی کوێتی داگیر کرد و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتبوو ، له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵوێستگرتنه‌دا سوپای عێراق له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شا و کۆنترۆڵی عێراق له‌سه‌ر باشووری کوردستان و ته‌نانه‌ت خودی عێراقیش ته‌واو لاواز ببوو ، لاوازی سوپای عێراق هەلێکی زێڕینی بۆ شیعه‌کان بەده‌ست هێنا تا بە ڕاپەڕینێکی جەماوەری ته‌واوی باشووری عێراق له به‌عسییەکان پاک بکه‌نه‌وه .
هه‌ر پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ڕاپه‌ڕینی شیعه‌کان ، چه‌خماخه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی کوردان له به‌رواری 4-3-1991دا له شارۆچکه‌ی خه‌باته‌وه ده‌ستپێده‌کات ، چه‌خماخه‌ی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه ده‌گاته شاره‌کانی ڕانیه و بازیان و سلێمانی و ته‌واوی شار و شارۆچکه‌کانی باشووری کوردستان .
ڕاپه‌ڕینی کوردان زۆر به خێرایی گه‌شه‌ی کرد و باسی میدیاکانی جیهانیش هه‌ر له‌سه‌ر باشووری کوردستان بوو ، هەرچی لایه‌نه کوردیه‌کانیشە کە به‌ره‌ی کوردستانیان پێکهێنابوو ئاگادار نەبوون چی ڕوودەدات و له زاری قاچاخچیه‌کانی سه‌ر سنووره‌وه هه‌ندێک هه‌واڵیان ده‌بیست .
بۆ نموونه ده‌نگی گه‌لی کوردستان که زمانحاڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو له ئێواره‌ی 6-3-1991دا "واته سێیه‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕین" هه‌واڵێکی بڵاوکرده‌وه و گوتی(له زاری چه‌ند قاچاخچییه‌کی سه‌ر سنووره‌وه هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه که له ڕانیه و ده‌وروبه‌ریدا ڕاپه‌ڕین ده‌ستی پێکردووه) . به مه‌رجێک کاتێک دەنگی گەلی کوردستان باسی له ڕانیه و ده‌وروبه‌ری ده‌کرد تەواوی ناوچەکانی بازیان و باینجان و ته‌یناڵ و گۆپاڵه‌ش ئازادکرابوون و شاری سلێمانیش له ئاماده‌باشی ته‌واودا بوو بۆ ڕاپه‌ڕین .
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی و شێواندنی ڕاپه‌ڕین :-
جگه له شوورا کرێکاریه‌کان هیچ لایه‌نێکی دیکه بەشدار نه‌بوو له ڕاپه‌ڕیندا ، به‌ڵام بە گەڕاندنەوەی بەرەی کوردستانی هەم شورا کرێکاریەکان کرانە ئامانج و هەم ناوەڕۆکی ڕاپه‌ڕینیش شێوێندرا ، بۆ نموونه بەرەی کوردستانی هیچ باسێکی له شارۆچکه‌ی خه‌بات نه‌ده‌کرد که سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین له‌و شاره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد بوو ، به‌ڵکو به زانابوونه‌وه دەسپێکی ڕاپه‌ڕینیان گۆڕی بۆ شاری ڕانیه [ هه‌ڵبه‌ت شاری ڕانیه و دەوروبەری جێگه‌ی ڕێزن و مەبەستی ئەم نووسینەش ئەوە نییە کە لە تێکۆشان و دڵسۆزی خەڵکی ڕانیە کەم بکرێتەوە] ، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانکارییه‌ی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی بۆ خاتری خه‌ڵکی ڕانیه نه‌بوو به‌ڵکو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی کوردستان و خه‌ڵکی شاری ڕانیه بوو ، چونکه له‌و کاته‌دا به‌هۆی دڕندایەتی به‌عسیەکانەوە ته‌نها شارێک که ئاوه‌دانی تێدا مابوو لە نزیک سنووره‌کانی ئێران بریتی بوو له شاری ڕانیه ، ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه که به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕین لە خەڵکەکە داماڵن و بیکه‌نه ده‌ستکه‌وتی خۆیان و وا نیشانی جه‌ماوه‌ر بده‌ن که ئه‌وه سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی بوون سنووریان بڕیوه و ڕاپه‌ڕینیان ده‌ستپێکردووه .
خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستینه‌ی ڕاپه‌ڕینیان وه‌کو خۆی پێناسه بکردایه ئه‌وا بۆ هه‌موو که‌سێک ده‌رده‌که‌وت که هیچ ڕۆڵێکی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی له ڕاپه‌ڕیندا نه‌بوو ، له‌به‌رئه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی خه‌بات ده‌که‌وته نێوان هه‌ولێر و موسڵه‌وه و به‌ره‌ی کوردستانیش به‌ر له ڕاپه‌ڕین ته‌نانه‌ت به سه‌ردانیش نه‌گه‌یشتبوونه شارۆچکه‌ی خه‌بات ، لە هەمان کاتدا لەسەر ئاستی عێراقیش ڕاپەڕینی شیعەکان زۆر لە پێش ڕاپەڕینی باشووری کوردستانەوە دەستی پێ‌کردبوو و ئەو ڕاپەڕینەش کاریگەرییەکی زۆری کردبوویە سەر جەماوەری برینداری کوردستان.
درێژەی هەیە......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست