ئاسمانی بێ ئه‌ستێره
Sunday, 22/09/2013, 12:00
1600 بینراوە
خه‌وێكی قوڵی
بێ خه‌ونه
گۆرانیه‌كی حه‌زینی
بێ مۆسقایه
گوڵێكی سوری
بێ بۆنه
روخسارێكی گه‌شی
بێ بزه‌یه
ده‌ریایه‌كی فراوانی
بێ شه‌پۆله
منم پڕ له‌عیشقی تۆ
به‌بێ تۆیی
خۆشم ده‌وێی
له‌به‌یانی تا ئێواره
خۆزگه ده‌خوازم
ئه‌شكی چاوه‌كانت بام
له‌چاوه‌كانت...
له‌دایك بومایه
لێوی جوانتم
ته‌ڕ كردبوایه
له‌نێو جه‌سته‌ی جوانت
كۆتایم پێ هاتبوایه
به‌ڵام گه‌ر تۆ...
دلۆپێك ئه‌شكی من بی
هه‌رگیز ناگریم
ئاخر نامه‌وێ
تۆ له‌ده‌ست بده‌م و
له‌ناخم بێیته ده‌ر
هه‌ر له‌رۆح و هه‌ناسه‌و دڵ و چاوما به
ئه‌ی ئه‌ستێره‌ی به‌ختم
خۆشم ده‌وێی!.
که‌نه‌دا/ ئه‌لبێرتا
ده‌ریا ره‌واندزی