نیوە خولى وێنەكان نەك خزمەتى هاووڵاتیان
Saturday, 03/03/2012, 12:00
لاى هەموان ئاشكرایە كە هەرساڵەو وەیان هەرمانگەو بەشتێك بەناوبانگە وە هەندێ جار ئەو ڕووداوانەى لەو زەمەن وكاتەدا ڕوو ئەدەن ئەوەندەكاریگەریان هەیە كە ئەو ساڵ و مانگ وەر ڕۆژە بەناوى ئەو ڕوداوەوەباس ئەكرێت بۆنموونە ئەگەر سەیرى مێژوو بكەى وە لەباب وباپیرماوە دەست پێ بكەین ساڵێك بەناوى ساڵى بەفرەزۆرەكەوەناونراوە وەیان بەناوى ساڵى گرانیەكەوە وەیان ساڵى ڕاپەڕینەكە كەواتە زۆرجار ڕووداوەكان ئەوەندەبەهێزن یان كاریگەرن كە ناو ناو بانگى ئەو ساڵ و كاتە ئەبەن بۆخۆیان وە باس كردن لەو ساڵ و كاتە ئەبێت بەهۆى ڕوو داوە كانەوە وەبیر خەڵكى بهێنیەوە ئەوەى ئەمەوێت لێرەدا بۆخوێنەرەبەڕێزەكانى باس بكەم لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوودا دواى ئاڵوگۆ ڕكردنى پۆستى سەرۆكى پەڕلەمانى كوردستان و جێگرەكەى لەلایەن پارتى و یەكێتى یەو كەخەڵكى كوردستان لەم ساتەوەختەى بەهارى عەربى و شۆڕشى ئاشتیانەى گەلان چاوەڕوان بوو كە بەڵێنى چاكسازى و خزكەت بەخەڵكى كوردستان بدرێت وەبەڵێنى جێ بەجێ كردنى بڕیارەكانى پەڕلەمان بەخەڵكى بدرێت بۆئەوە پەڕلەمان لەو بارە نائاساییەى كەتێى كەوتووە دەربازیكەن كەئەویش بریتیە لەدەركردنى بڕیارگەلێكى زۆر بەڵام بەداخەڕیارەكانى ئەم پەڕلەمانەى ئێمە لەلایەن ئەو لایەنانەشەوە جێ بەجێ ناكرێت كە خۆیان زۆرینەى پەڕلەمانن و حكومەتیان پێكهێناوە بەڵام وەك كارێكى چاوەڕوان نەكراو پەڕلەمان بۆ جارێكى ترهەموومانى نائومێد كردەوە وە ئەوەى دا بەگوێى هەموولایەكمان دا كە ئەم پەڕلەمانە ئەوەندەى بەشتى لاوەكیەوە خەریكەئەوەندە بەشتى جەو هەریەو خەریك نیەو تەنانەت لەناو پەڕلەمانیشدا تەسفیەى منافەسەى حیزبایەتى و دژایەتى یەكتر ئەكەن بۆئەوەى لەلاى لایەنگرو ئەندامانى خۆیان باسى ئەوەبكەن كە كاربۆپاراستنى بەرژەوەندى حیزبایەتى ئەكەن نەك بەرژەوەندى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان لێرەدا بۆیە ئەكرێت ئەم نیوە خولەى پەڕلەمان كە پەپێ ڕێكەوتنى ستراتیجى نێوان یەكێتى وپارتى سەرەى یەكێتى یە ناوبنرێت بە نیوە خولى وێنەكان نەك خولى خزمەتى هاووڵاتیان نازام ئەم بەزمى وێنە لێكردنەوەو هەڵواسینى وێنەكان جێ گۆڕكێى وێنەكان ئایا پێداویستى سەردەم و گەورەترین كێشەى هاووڵاتیان بوو لەم هەرێمەدا یان بچوكردنەوەى ڕۆ ڵى خاوەن وێنەكان بوو لەڕابردووداوەیان بچوككردنەوەى كارو ڕۆڵى پەڕلە مان بوو بۆیە پێویستە ئەو پرسیارە لەهەموومان بكەین ئایا شەڕى هەڵواسینى وێنەكان بۆ گەیشتە ناو تاكەتاكەى ئەندامانى ئەو دوولایەنەو تەنانەت تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانیشى گرتەوە وە كارگەیشتە ئەوەى لەسەرئاستى باڵا ڕونكردنەوەو لێدوان بدرێت لەسەرئەم كارە بۆیە كەكرێت ئەم قۆناغە هەستیارو ئەم كاتەى كەپەڕلەمانى كوردستان پیاگوزەر ئەكات لەبرى وەڵام دانە وەى داخوازیەكانى شەقام و هەوڵدان بۆجێ بەجێ كردنى بڕیارەكانى خودى پەڕلەمان و كار كردن لەسەر پاكێجەكانى ئۆپۆزسیۆن بۆئەوەى ئەم ئەزموون ودەسەڵاتەى كەهەمانە لەو قەیرانانەى كەتێى كەو تووە ڕزگارى بكەن كەچى بوو بە قۆنافى ململانێى هەڵواسینى وێنەكان ئەكرێت ناوبنێن نیوەخولى كێشەى وێنەكان نەك خزمەتى هاووڵاتیان ئەكرێت ئەم سات و كاتەى بەڕلەمان لە داهاتوودا بە پەڕلەمانى سەردەمى كێشەى وێنەكان ناوبانگ دەربكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست