عیزەت دوری چاوی بە مەسعود کەوتووە و سەردانی کچەکەی کردووە لە عەینکاوە
Friday, 20/06/2014, 12:00
پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێر
سەرچاوەیەکی نزیک لە نێو کەسایەتییەکی دەزگای ئاسایشی هەولێر، بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە هەفتەی رابردوو، لای ئێوارەکەی عیزەت دووری لە نزیک شەقڵاوەوە بینراوە کە لە سەیارەیەکی نهێنی چامڕەشدا بەرەو عینکاوە رۆیشتووە، سەرچاوەکە وتی پێدەچێت عیزەت دوری لەلای مەسعود بارزانی بووبێت و دوای ئەوە لە درەنگانێکدا چووبێت بۆ بینینی کچەکەی لە عەینکاوە، شایانی باسە، کچەکەی عیزەت دوری بە فەرمانی مەسعود بارزانی هێنرایە هەرێمی کوردستان و لەلایەن پارتییەوە لە عینکاوە نیشتەجێ کرا، عیزەت دوری کاتێک بە نهێنی دێتە هەولێر، سەردانی کچ و کەسوکارەکەشی دەکات، تەنانەت ئەو سەرچاوەیەی دەزگای ئاسایش نکوڵی لەوە نەکرد، زۆر کات عیزەت دوری لە ژێر چاودێری پارستندا دەمێنێتەوەو پارێزگاری دەکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست