گۆڕان ویەکێتی لەدابەشکردنی پۆستەوە بۆڕاوی هاوبەش!
Tuesday, 06/01/2015, 12:00
هەر چرکەساتێک لەڕوداوەکانی کوردستان ڕابمینیت ڕوداوی گەلێک سەیرو مایەیی سەرسوڕمان دەبینی هەندێک جار روداوەکان هێند تراژیدین، کۆمیدی دێنە پێش چاو، ئاخر ئەگەر فەنتەڵۆس نەبێت وئەوهەرێمە خاڵی نەبێت لەهەرچی بەها هەیە، چۆن کاکێکی فول گۆڕانخوازی گردەکە لەگەڵ فول گەندەڵێکی فایلداری جەلالیدا لەڕاوی نایاسایدا پێکەوە دەگیرێن، مرۆڤ زۆر سەختە خاوەنی ئاوەزبێت وئەم هەموو دزو دەخەڵ ویاسا شکێنە لەیەکتر جیابکاتەوە، میللەتێکی زۆر داماو و کڵۆڵ وگیرخواردو بەدەست کۆمەڵێک چەتەو ڕێگرو نەخوێندەوارو دزو تاڵانچی ووڵات فرۆشەوە، چارەنوسی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ نادیارترو تاریک تر ئەبێت لەسایەیی ئەم پێرە هەزارانجار دۆڕاوەدا، ئاخر ئەگەر هاوبەشی دزی یەکتر نەبن، ئەگەر هاوپێناو و هاو ئاخوڕی گەندەڵی یەک نەبن، ئەگەر هەردوکیان لەیەک قەرسیل نەلەوەڕێن، ئەگەر خاوەنی یەک سەری خاڵی و یەک جەستەی داڕزیو نەبن خێرە ئاواتی شێخ جەنابی گۆڕانخوازو ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان و و بەرپرسی ژوری دارایی گۆڕان و حامیدی حاجی غالی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی پێکەوە بەنایاسایی ئەچن بۆڕاوی ئاسکەکێوی ومامزی گەرمەسێرو دەستگیر دەکرێن، بۆحامی حاجی غالی هیچ ناڵێم چونکە ئەوانە بۆئەوە چەکیان لەشان کردوەو لەوەتی هەن وەک شەوکوت وچەتە هەڵسوکەوتیان کردوە، بەڵام بۆ ئاواتی کۆنە گەندەڵ وتازە گۆڕانی گردەکە، ئینسان توشی شۆک ئەبێت، خۆش گۆڕان بۆخۆت وسەرکردەت، خۆش یاسا سەروەری ویەکسانی هەموان لەبەردەم یاسادا، ئەی کوا فەیلەسوفەکانی چاکسازی تەپۆڵکەکەی گۆڕان بۆ فزەیان لێوە نایەت، ئەی کوا سەرکردە تاک وتەنهاکەی کورد کاکە نەوە بۆسزای ئاواتی شێخزادە نادات، یان ئەویش سەرکردەی خەڵک فریودانەو هیچی تر!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست