کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پاراستن رۆژنامەنووسێکی فڕاند

Tuesday, 06/12/2011, 12:00


پەیامنیری کوردستانپۆست/ هەولێر
سەرچاوەیەک لە پاراستنی هەولێرەوە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا زیاتر بۆ ماوەی دوو هەفتە دەبێت دەزگای پاراستن رۆژنامەنووسێکی بە ناوی "كارزان كەریم" فڕاندووە، دوێنی کەسوکارەکەی بەوەیان زانیوە ، کاتێکیش سۆراخیان کردووە، پاراستن ئەوەی رەتکردۆتەوە، بەڵام سەرچاوەکەمان لە دەزگای پاراستنەوە ئەمەی دەمڕاستکردەوە، ئەوەشی راگەیاند، کە بەشێوەیەکی دڕندانە ئازاریان داوە و مەترسی ئەوە دەکرێت، کە لە ناویان بردبێت، بەڵام تا ئیستا نازانرێت هۆکاری گرتنەکەی چییە.
شایانی باسە كارزان كەریم، پێشتر لە ڕۆژنامەى "ئاسۆ" كارى دەكرد. دواتر دەچێتە فرۆكەخانەى هەولێر و لەوێ دادەمەزرێ. پاشان لەوێش نامێنێ.
پەیامنیرمان لە هەولیر بە دواداچوون لەسەر ئەم رووداوە دەکات و لەهەمان کاتیشدا داوا لە ئەمەنستی ئینتەرناسیونال دەکەین کە بەدواداچوون لەسەر فڕاندنی ئەم رۆژنامەنووسە بکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە