کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوا په‌یامی به‌ناو سه‌رۆک

Saturday, 12/03/2011, 12:00














قسه بکه‌ن...هاوار دەکه‌ین.

به‌رد هه‌ڵبدەن...فیشه‌کتان تێ‌دەگرینه‌وە.

ڕەخنه بگرن...جنێو دەدەین.

شارێک بگرن...

دوو شارتان لێ دەگرینه‌وە !

* * *

گه‌ر شه‌رەفمان هه‌رزوو دۆڕاند..

خۆ بووین به‌خاوەن دە‌سته‌ڵات.

گه‌ر ئابڕوومان هه‌ر زوو تکا...

خۆ بووین به خاوەنی پارە و سه‌روەت و سامان و داهات.

* * *

گه‌ر (سلێمانی)مان دۆڕاند..

(هه‌ولێر)مان قایم کردووە.

ئه‌گه‌ر یه‌ک بارزانیش بمرێ..

میلله‌تی کورد له‌ژێر سته‌می دەستمان دایم مردووە.

* * *

گه‌ر (سامی عه‌وڕەحمان)مان ڕۆی..

(مامه‌)جێگاکه‌ی گرته‌وە.

بڕواش ناکه‌م هه‌زار ساڵ (سامی) بمایه...

هێندەی جه‌لال خزمه‌تی پارتی کردایه.

* * *

گه‌ر میلله‌تمان له‌دەست چووەو..

دڵی هه‌زاران هاووڵاتی سه‌رشه‌قاممان جۆش‌کردووە.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م له‌دەست‌چوونه بێ‌نرخ و بێ‌سه‌نگه‌شدا‌..

دڵی دەیان دۆست و کۆمپانیای دەرەکی و..

بازرگانمان خۆش‌کردووە.

* * *

به‌ڵام سه‌رەڕای ئه‌مانه‌ش ..هه‌رچۆنێک بێ...

چاکه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ میلله‌تیش کردووە..

بڕوا بکه‌ن دەرحه‌ق به‌ دواپێشهاته‌کان...

گه‌ر به‌ئه‌جێندا و بۆچوونی (تاڵه‌بانی)مان کردایه..

نه‌ک له‌به‌ردەم بارەگاکانی خۆمان و لقی چواردا ..

دەبوو سه‌دان شه‌هیدتان به‌س له‌به‌ردەرکی سه‌رای شاردا...

بێ به‌ردە فڕکێ بدایه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە