قسەکردن لە سەر ٤٠٤ ژنە عەقید و نەقیبەکان سوکایەتی نییە
Saturday, 06/09/2014, 12:00
11381 بینراوە
ئەرکی نووسەر و رۆژنامەنووس، هەروەها کەسی وشیار و روناکبیر ئەوەیە دەست بۆ بڤەکان ببات، نەک وەک یەک بئاخفن و بنوسن ، کە جیاواریەکانیان تەنیا شوێنی وشەکان ىیت یان هەرجی کارێک بکرێ بەپاساوێکی لاواز و خیلەکیانە پەردەپۆش بکرێ . ٢٣ سالە دەیان تاوان و وشە ، هەولی یاساخی دەدرێ ، وەک لەجەند سالی ربردوو وشەی مافیا ، ناپاک ، جەتە ، دز.، بەهەندێ بەرپرس بگوترایە ، بەجوێن ئەژمار دەکرا ، بەلام ئەمرۆ لەپانتایەکی بەرفراوان دەگوترێ و دەنوسرێ جونکە پیناسەکە دروستە ، وەئەگەر بەرپرسی ئەورپیش وەک بەرپرسەکانی پارتی ویەکیتی هەمان تاوان بکەن مییدیاکانیان هەمان قسە و نوسینی ئیمەیان لەسەر دەنوسن ، کەنانوسن نیانە ؟
چەند رۆژێک لەمەوبەر خانەنشینکردنی ٤٠٤ ژنەئەندام و هەواداری یەکیتی بلاوکرایەوە ، دواتر جەندین زنجیرە ناوی بەرپرسی تری زۆرینەی پارت هەندێ رۆژنامەنوس بلاوکرایەوە بەلام هیچیان وەک ٤٠٤ ناوەکە لەنێو میدیای کوردی نەبۆوە بابەتی گەرم . هۆکارەکەشی ئەوەبوو بابەتێکی نوێ بوو ، بەلام وەک دەیان بابەتی تر هەول دەدرێ ئەمە سوکایەتیە بەژن لەناو هینانیان ، بی ئەوەی بەدیویکی تر باس بکرێ راستە ئەوەسوکایەتیە بەژن ، بەلام بەوەی جۆن بەشێک لەمانە ژنبونی خۆی دەخاتە خزمەت بەرپرسە تیرنەبوەکانی شەهوەت بازی تا پلەیەکی سەربازی پێ بدەن . واتا ژنانیەتی خۆی بۆ دەستکەوتی کەسیتی بەکاردینێ.
دەبیت بڵێین بەشیک لەو ناوانە بەهۆکاری ئەوەی کادیری پیشکەوتوی ئەو حزبەن بۆیە بەو پلە سەربازیانەیان پێداون، بەلام بەشیکی تریان ، بەهۆکاری لەش و لارو جوانی و نەرم بونیان بەرامبەر بەرپرسان ئەو پلەسەربازیانەیان پێداون ،لە عەقید و نەقیب و رائید...، گەرنا دەبیت ج هۆکارێک هەبیت ئەو ژنانەی هیج پلەی بالای حزبیشیان نەبێت ، کەجی ئەو پلەسەربازیانەیان پی بدەن ؟ باشە ئەمە ج جیاوازیەکی هەیە لەگەل ئافرەتی لەش فرۆ ، ش کەئەویش لەش و مێبونی خۆی دەخاتە خزمەت پیاوێک لەبەرامبەر برێک پارەدا؟
لەهەندێ ولاتی ئەورپا دیاردەی سیکس کرین یاساخە وسزای لەسەرە تەنانەت لەدەرەوەی کارکردنەکەشت بەپارەش کرین ، بەلام لەم نیشتمانەی ئیمەدا بەرپرسەکان هەمو ئامانجیان بۆتە ، کۆکردنەوەی سامان ، پلەی بەرز ، سیکس کردنی بەردەوام.... ئەم سیکس کردنە ش بۆتە سیمایەکی بەردەوامی بەرپرسەکان مەگەر تاک و تەرایان لێ دەرچێ گەرنا هەمویان پیگە ئیداریەکانیان بەکاردەهینن بۆ سوککردنی کجی کورد . وەلەناو کۆمەلگاش رۆژانە باس دەکرێ کەجۆن بەرپرسەکان پلەی ئیداری وحزبیان بەکاردەهینن بۆ سیکس پەیدا کردن کەئەمەش تاوان و ناپاکیەکی ترە . جونکە ئەمە لەهەموو ولاتێک یاساخە کەتۆ پلەی ئیداریت بۆ هەر دەستکەوتێکی کەسی بەکاربهینێ جما بۆ سیکس پەیداکردن ؟ تەنانەت لەکاتی کارکردنیش سیکس یاساخە ، باشترین نمونە کلینتۆن و مۆنیکا یە کەئەوەی دۆسیەکەی لەکۆینتۆن گەورەکرد ، سیکس کردنەکەی نەبوو بەلکو تاوانەکە لەوەدابوو کە لەلەناو کۆشکی سپی ئەو تاوانەی ئەنجام دابوو ، گەرنا وەک لەزاری هیلاری خیزانی باس کرا کلینتۆن دەیان کاری تری وای ئەنجام داوە ؟ وەمیدیای کوردی هیشتا مامەلە لەگەل ئەو دۆسیەیە وەک مەسەلەیەکی خیلەکی دەکرێ و خۆی لێ دەدزتەوە لەکاتێکدا بەشیک لەمیدیاکان بەس وینەی روت ماوە لەمالپەرەکانیان بلاو بکەنەوە ، تاژمارەی خوێنەرەکانیان زیاد ببی بەلام بوێریان تیا نیە دۆسیەی سیکسی بەرپرسان باس بکەن لەکاتیکدا لەوئەورپایە مۆدیرنە وپر لەیاسایەش گەر هەر بەرپرسێ کاری سیکس بکات یان پلەکەی بەکار بهینێ ئەوا دەبیتە مانشیتی رۆژنامەکان ، تەنانەت ماوەیەک لەمەوبەر وینەی ئەنجیلا میرکلی سەرۆک وەزیرانی ئەلمانیا لەدەم ئاو کرایە مانشیتی رۆژنامەکان لەکاتێکدا هیج هەلەیەکی نەکردبوو ، ئەمە باس لەوەش ناکەین کەلەم رۆژانە دۆسیەی ژنی یەکی لەسەرۆک وەزیرەکان لەناو پاپور لەگەل کوڕیکی گەنج یەکتریان ماج کردبوو میدیاکانی جیهان باسیان کرد .
دەبیت بلیم ئەوە سوکایەتیە کەهەریەکەی بەشتیکیەوە خۆی هەراج بۆ بەرپرس و حزبەکان دەکات تا موجەیەکی جەور بەدەست بینی ئیتر لەرۆژنامەنوس و کادیڕیکەوە کەبەویژدان و قەلەمەکەی دەبیتە پاسەوانی حزب و بەرپرس تادەگاتە ئافرەتیکەوە کەبەسینەو مەمانی دەجیتە باوەشی ئەو بەرپرسانە ئەوانیش لە بودجە ی (پارەی هەژاران ، منالان ، نەخۆش و پیداویستی تایبەت ...موجەیەکیان بۆدابین دەکەن