خەجاڵەتی بۆ سەرکردایەتی کورد
Thursday, 29/12/2011, 12:00
لە ئۆپۆزسیۆنەوە بۆ دەسەڵات خەجاڵەتی بۆ سەرکردایەتی کورد لە بچوکترینیانەوە تا گەورەترینیان !!!
دەیان جار تورکیاو ئێران بۆردومانیان کردین و سنوریان بەزاندین و خەڵکی داماو سڤیلیان شەهید کرد ، سەرکردایەتی کوردیش لە ماستاو کردن و مامە حەمەی و رسواکردنی کورد زیاتر هیچیان پێناکرێت ، کە دایکی سەروک وەزیرانی تورکیاش مرد ، نێچیرڤان بارزانی ڕەشی پۆشی ، کە سەرۆک وەزیران هاتە هەولێر دار و بەرد کرا بە ئاڵ...ای تورکیا ، کە سەرۆکی هەرێمیش چو بۆ ئێران و تورکیا ئاڵایەکی کوردستانیان قبوڵ نەکرد لە پشتیەوە بێت لە کاتی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکاندا ، لەم ئاخیرانەشدا دەزگای خێرخوازی هەرێم هاوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی وانی کرد ، تەواوی ئو کاڵایانەی بۆ خەلکی دەربەدەربوی ڕوداوە سروشتیەکەی وانی نارد ، وەک ڕەمزێکی دەزگاکە وێنەیەکی مەلا مستەفای بارزانی پێوە بووە و بە کوردی و تورکی لێی نوسراوا ((دیاری خەلکی کوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ کوردانی باکور))، لە سنوری تورکیا و لە نزیک سلۆپی وێنەکەی بارزانی و نوسراوە کوردیەکەیان لێ کردۆتەوە و فڕێیان داوە ، نوسراوە کوردیەکەیان خستۆتە ناو ئاودەستەکانەوە ، ئینجا قبوڵیان کردووە ئەو خێمە و کابینە و کۆمەکانە بگاتە دەست پارێزگای وان ، نازانم بۆ ئێوە بەس من خۆم هەر یەکە لە (جەلال ، مەسعود ، نەوشیروان ، سەلاحەدین بەهادین ، عەلی باپیر) تاوان بار دەکەم بە سوککردنی کورد و زاڵکردنی وڵاتانی دراوسێ و داگیر کردنی سنورەکانمەن ، لە هەمان کاتدا فرۆشتنی ناوچە دابڕێنراوەکان بە عەرەبە شۆڤێنیەکان لە پێناو بازرگانی کردنی سەرکردەکاندا کە بە بەڵگەو داتاوە چەند شتێکم لایە و لە داهاتوودا بلاوی دەکەمەوە ،حیزبە بچوکەکان و هەندێک لە کەسایەتیە عەشایەرەکانیش هەر خەریکی ماستاو کردنن بۆ بەرپرسی حیزبەکان تا لە دزینی پارەی خەڵکی ئەم ولاتە بێبەشیان نەکەن ، دەک ئێوەش لەوە رسواتر بن ، تاوان بار کردنی ئۆپۆزسیۆنیش لە خۆڕا نیە ، هێندەی سەرقاڵی ململانێن بۆ لێژ کردنی جێگە بە وەزیرەکانی حکومەتەکەی بەرهەم بڕوا بکەن هێندە لە خەمی گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕێنراوەکاندا نیە ، لەوانەیە گەر پۆستێکی باڵای حکومەتیان لابوایە و ئۆپۆزسیۆن نەبونایە ، دوور نیە ئێستا گۆڕەکەی خومەینی و ئوسامە بینلادنیان نەهێنایەتەوە بۆ هەولێر و لە نزیک سەفارەتی ئێران نەیان ناشتایە !!!!!!!!!!
کاروان حەمە تاتە
سەرنووسەری گۆڤاری چوار ستار ،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست