به‌شێک له دیمانه‌ی کارایڵان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ڕادیکاڵی تورکی
Sunday, 31/10/2010, 12:00
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یڵان، له‌و به‌شه‌ی ئه‌مرۆی ڕێپۆرتاژه‌که‌دا وڵامی پرسی؛ بۆچی ئه‌مریکا نایهه‌وێ کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکرێ، ده‌داته‌وه. به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی قه‌ره‌یڵان، ئه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌ی دروست کردووه و نایهه‌وێ چاره‌سه‌ریش بکرێت، ئه‌مریکا خۆیه‌تی. هۆیه‌که‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌مریکا باش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر کێشه‌که چاره‌سه‌ر ببێت، ئه‌و کات گه‌لانی هه‌رێمه‌که هیچ پێداویستیان به ئه‌و نامێنێت. هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی کرد که سه‌ره‌ڕای ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ئه‌مریکا، له ساڵانی 2003 و 2004دا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی هه‌ندێ چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام دران، به‌ڵام ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه نه‌که‌وتنه ناو په‌یوه‌ندییه‌کی سیاسییه‌وه. سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یڵان به‌بیریهێنایه‌وه که پێشتر له‌هه‌ندێ چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانیدا، بۆچونه‌کانی ئه‌و له‌سه‌ر ئیسرائیل به‌پێچه‌وانه باس کراون و گوتی: هیچ کاتێک په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا که وه‌ک باسی لێ ده‌کرێت، دروست نه‌بووه. له‌هه‌ندێ کاتی جودادا هه‌ندێ ڕۆژنامه‌وانی ئیسرائیلی هاتنه ئێره. ڕه‌نگه ئیسرائیل خوازیاری ئه‌وه بێت له هه‌ڵوێستی ئیمه تێبگات. ئه‌گه‌ر ئیسرائیل خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بێت په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا دروست بکات، ئێمه ئه‌و کات له چوارچێوه‌ی پرنسیپه‌کانی خۆماندا هه‌ڵوێست ده‌نوێنین.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یڵان له وڵامی پرسیاری په‌یوه‌ندی ئه‌وان و پژاک له چ ئاستیکدایه گوتی:
پژاک ڕێکخستنیکه که له‌لایه‌ن لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه دامه‌زراوه. ڕاسته، ئه‌وانیش ئاپۆچییه‌تی بۆ تێکۆشانی خۆیان به بنچینه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام په‌که‌که و پژاک دوو ڕیکخراوی جودا له‌یه‌کن. دوای دامه‌زراندنی پژاک، ئه‌مریکا له ساڵانی 2005 و 2006دا که‌وته په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵی دا. له که‌رکوک کۆبونه‌وه‌یه‌کی 6 سه‌عاته له‌نێوانیان دا پێکهات. ئه‌مریکا له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا داوای له پژاک کردبوو که په‌یوه‌ندی خۆی کۆتایی پێبێنێت له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا. له‌لایه‌کی تر ئێرانیش داوای له‌ئێمه ده‌کرد که په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ پژاکدا کۆتایی پێبێنین. به‌ڵام نه ئێمه و نه پژاکیش ئه‌و داواکارییه‌مان قه‌بوڵ نه‌کرد. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌مریکا بریارێکی سه‌رنج ڕاکێشی دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ سه‌رمایه‌یه‌کی پژاک له ئه‌مریکادا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مریکا بڕیاری دا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رمایه‌کانی پژاکدا بگرێت.
قه‌ره‌یڵان سه‌باره‌ت به ئێرانیش گوتی:
ڕاسته که ئێران به‌ته‌واوه‌تی بونی کوردان ڕه‌د ناکاته‌وه. به‌ڵام دان به ئیراده‌ی ئه‌وانیش دانانێت. ئه‌وه هه‌ڵوێستی ئێرانه. ئێمه پێکدادانه‌کانی نێوان پژاک و ئێران ڕاست نابینین. له کۆبونه‌وه‌کانی کۆنگره‌ی گه‌لدا باس له‌و مژاره کرا. پژاک ئه‌و کات ڕوونیکرده‌وه که ئێران پێداگیری ده‌کات له‌سه‌ر سیاسه‌تی زه‌خت و گوشار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌واندا.
گۆنگره‌ی گه‌لیش گرینگییه‌کی زۆر ده‌داته خۆپاراستنی ڕه‌وا، به‌ڵام کۆنگره‌ی گه‌ل ده‌یهه‌وێ پژاک زیاتر پیداگیری له‌سه‌ر خه‌باتی سیاسی بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست