ئازادی و ده‌سه‌ڵات
Tuesday, 04/01/2011, 12:00
چاوپیکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ به‌رێز د.كه‌مال میراوده‌لی عه‌لی فه‌تاح، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (شه‌ن)ئیمزا کۆکردنه‌وه‌و که‌مپه‌ینی مه‌ده‌نی کار له ده‌سه‌لاتیک ده‌کا که دیمۆکراتی بێ، که هه‌ست به لێپرسرای مێژوویی بکا، که به‌های ئینسانی و ویژدانی هه‌بن، که ترسی له په‌رله‌مان و ئۆپۆزیسیۆن و موحاسه‌به‌و لابردن هه‌بێ، که ترسی له دۆڕانی سومعه‌و که‌رامه‌ت هه‌بێ. هیچ کام له‌مانه له‌م ده‌سه‌لاته‌دا نین
ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌رێز د. که‌مال میراوده‌لی له دوو ژماره‌ی گۆڤاری (شه‌ن) دا بلاوکراوه‌ته‌وه
سه‌ره‌تا چۆن پێناسه‌ی ئازادی راده‌ربڕین ده‌كه‌یت؟وه‌ک هه‌ناسه‌دان. قسه هه‌ناسه‌یه. که ئازادی قسه‌و ده‌ربڕین گیرا، یانی قوڕگی هه‌ناسه‌دان گیرا و سه‌ره‌تای کۆتایی ژیان به مانا مرۆڤییه‌که‌ی ده‌ستپێده‌کا. له ئاستی کۆمه‌لدا ئازادی ده‌ربڕین ناوه‌رۆکی گه‌وهه‌ریی ئاخاوتن و دایه‌لۆگی کۆمه‌لایه‌تییه، ئاخاوتنی تاکه‌کان له گه‌ڵ کۆمه‌ل، کۆمه‌ڵ له گه‌ڵ ده‌سه‌لات، ده‌سه‌لات له‌گه‌ل هه‌مووان. به‌بێ ئازادی ده‌ربڕین دایه‌لۆگ دروست نابێ، به‌بێ دایه‌لۆگیش رێبازی عه‌قلانی ئاشته‌وانی بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کان و بۆ ده‌ستاوده‌ستکردنی بێ توندوتیژی ده‌سه‌لات دروست نابێ. هه‌ر له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌مه‌وه بیرمه‌ندی لیبرالی ئینگلیزی جۆن ستوارت میل کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌و کۆمه‌ڵه وه‌سف ده‌کا که گرفته‌کانی، له سادهترینهوه بۆ قورسترین، له رێگای دایه‌لۆگه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کات. گه‌ر ئازادی ده‌ربرین نه‌بێ دایه‌لۆگ نابێ، گه‌ر دایه‌لۆگ نه‌بێ ، مه‌ده‌نییه‌ت و دیمۆکراسی نابێ، گه‌ر دیمۆکراسیش نه‌بوو ئه‌وا به‌دیله‌که ئاشکرایه: ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆریی سته‌مگه‌ریی جه‌نگه‌ڵیی.
له‌كوردستان ئه‌و ئازادییه‌ی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان باسی ده‌كه‌ن چ جۆره ئازادییه‌كه؟ئاشکرایه بۆ توێژێکی گرنگی داروده‌سته‌ی حیزب ئه‌و ئازادییه بریتی بووه له ئازادی داگیرکردنی ملک و زه‌ویوزار، دزیی، گه‌نده‌لی، داوێنپیسی، جیاوازیکردن، وه‌زیفه‌و پله‌ی ناره‌وا، قۆرخکردنی بازار وبازرگانی، ئیمتیازی ناشه‌رعی، به‌رپرسنه‌بوون به‌رامبه‌ر هیچ یاسا‌و رێسا وبه‌هایه‌کی دینی، ئینسانی یان نیشتیمانی. بازاری ئازاد له کوردستان تا راده‌یه‌کی زۆر بریتی بووه له بازاری دزیی ئازاد، [دزی نه‌وت، دزی چیمه‌نتۆ، دزی پاره، دزی گومرک، دزیی پرۆژه‌و بودجه، قۆرخی ناره‌وای بازرگانی و هاورده‌کردن، وه‌رگرتنی پرۆژه‌و قۆنته‌رات له سه‌ر بنجینه‌ی گه‌نده‌ڵی و جیاوازی و ئیمتیازی حیزبی، هینان و فرۆشتنی جگه‌ره‌و ده‌رمان و خۆراک وکه‌ره‌سه‌ی ئێکسپایه‌ر و دوور له کۆنترۆلی جۆرباشی بۆ ده‌وله‌مه‌ندبوونی خێرا له سه‌ر حیسابی ژیان و ته‌ندروستی ئینسانی کورد هتد] ، بنچینه‌ی سه‌رمایه‌داریی تازه له کوردستاندا بریتییه له سهرمایهدزیی له سه‌رچاوه‌و به رێگای جۆراوجۆره‌وه. گه‌ر فایله‌کانی جاودێری دارایی، که ته‌نیا به‌شێکی چیرۆکه‌که‌ن، ئاشکرا بکڕێن ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه که من باسی چی ده‌که‌م، گه‌رجی ئه‌و فایلانه دزه هه‌ره گه‌وره‌کان ناگرنه‌وه. ئازادی راده‌ربڕین لای ده‌سه‌لات ئه‌و ئازادییه‌یه که جارێک تاله‌بانی به دروستی وه‌سفی کرد به: ئازادی وه‌رین به مانگه‌شه‌و . که ده‌لێم به دروستی مه‌به‌ستم له روانگه‌ی ده‌سه‌لاته‌وه‌یه. ده‌سه‌لات هه‌موو ره‌خنه‌و رادهربڕینێكی نووسه‌ران و رۆشنبیران و کۆمه‌لانی خه‌لک گه‌ر وه‌ک سهگوهریش حیساب نه‌کا وا سه‌یری ده‌کا
ده‌کا، گه‌ر به قسه‌و دهربڕینێش نه‌بێ به کرده‌وه وایه، به‌و مانایه‌ی که سه‌گ به مانگه‌شه‌و ده‌وه‌رێ هیچ کاری تێناکا، به‌لام ئه‌و هه‌موو هاوار و گازنده‌و ره‌خنه‌یه‌ی که خه‌لکیش له ده‌سه‌لاتی هه‌یه هیچ کار له ده‌سه‌لات ناکا له به‌ر ئه‌وه نا که ده‌سه‌لات مانگه‌شه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌وه‌زه‌نگی شاردنه‌وه‌ی راستییه‌کان و گه‌نده‌ڵییه‌کانه. له هه‌ر ولاتێکدا بابه‌تێکی گرنگ و هه‌ستیار بهارۆژێندرێ هه‌موو ده‌زگاکانی حکومه‌ت به ده‌نگ دێن و به‌رپرسیاری خۆیان روون ده‌که‌نه‌وه، لێره تاقه یه‌ک نموونه‌ی رووناکمان نییه، مه‌گه‌ر وه‌ک به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سه‌لبی، که ده‌سه‌لات به ده‌نگ میدیاوه چووبێ و روونکردنه‌وه‌ی قهناعهتبهخشیی له سه‌ر پرسه‌کانی غه‌درو گه‌نده‌ڵی و ژیانی گه‌ل پێشکه‌ش کرد بێ.
ئایا ده‌توانین بڵێین له كوردستان ئازادی راده‌ربڕین بوونی هه‌یه؟ به داخه‌وه ئێمه له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی شاخیی حیزبییه‌وه، دوورین له‌وه‌ی کۆمه‌لگایه‌کی زانستی و عه‌قلانی بین واته کۆمه‌لگایه‌ک که هه‌موو ئاخاوتنه‌کان ده‌کا به ئاخاوتنێکی عه‌قلانی به هۆی به‌کارهێنانی میتۆدی هۆشیاری دایه‌لیکتیکی که سۆکرات له 400 سال پێشزایینه‌وه دایهێناوه‌و ئه‌فلاتون له دایه‌لۆگه سۆکراتییهکانیدا نموونه به‌رزه‌کانی به‌رجه‌سته کردوون و شارستانی نوێی ئه‌وروپای له سه‌ر بنیاتنراوه. که‌چی ئێمه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا له ته‌ک به‌کارهێنانی رۆژانه‌ی تهکنۆلۆجییی جیهانگرییدا که به‌رهه‌می پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و میراته عهقلانییهیه، له ئاژاوه‌یه‌کی فیکری و مانایی ىێ مانادا ده‌ژین. سه‌ره‌تای سه‌ره‌تای رێبازی عه‌قلی ئه‌وه‌یه که به‌ر له‌وه‌ی باسی شتێک بکه‌ی ده‌بێ پێانسه‌ی بکه‌ی؟ پێناسه‌ش کارێکی ئاسان نییه. ره‌نگه وا بزانین که پێناسه سه‌ره‌تایه یان سه‌ره‌تای سه‌ره‌تایه. ئه‌مه له رووی لۆجیکی شکلییه‌وه وایه به‌لام راستییه‌که‌ی به‌کارهێنانی میتۆدی دایلهیکتیکی سۆکراتی ده‌ری ده‌خا پێناسه خۆی له خۆیدا ئه‌نجام و کۆتاییه نه‌ک سه‌ره‌تا یان ده‌ستپێک، کۆتاییه‌ک که ئه‌سته‌مه قه‌ت پێی بگه‌ین ئه‌مه‌ش له به‌ر دوو هۆکار: هه‌ر بیرۆکه‌یه‌کی ده‌ربڕدراو به زمان شایانی ئه‌وه‌یه به بیرۆکه‌یه‌کی ته‌واو پێچه‌وانه یان دژی خۆی و له سنووری لۆجیکی مانای خۆیدا هه‌لبوه‌شێته‌وه یان ره‌ت بکرێته‌وه ئه‌مه‌ش وای لێده‌کا لۆجیکی به‌دوای مانا یان پێناسه‌دا گه‌ڕان بخاته ئاستێكی مانای بالاترهوه و به‌م چه‌شنه تا کاتێ هه‌ست ده‌که‌ین زۆرینه‌ی دژهماناکان جارهسهرکراون ئه‌وسا ده‌توانین بگه‌ینه پێانسهیهکی گشتی که ئه‌ویش دوا قۆناغ نیه‌و شایانی پێدا هه‌ڵشاخین و پێداچوونه‌وه‌ی تره. دووه‌م: پێناسه‌کان ده‌ربڕی زانینه گشتییه‌کان و به‌ها گشتییه‌کانن واته هی گه‌یشتنی بیر‌و بۆچوونه جیاکان به حاڵه‌تیکی ته‌بایی یان هاوکۆیی (ته‌وافوق). دیاره به پێی ئه‌زموون، ئاستی رۆشنبیری، به‌رژه‌وه‌ندی که‌سیی و، به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی و کۆمه‌لایه‌تی و په‌روه‌رده‌و ترادیشن و کاریگه‌ری ئایدیۆلۆجیاو دین ، هتد تێگه‌یشتنه‌کان و بۆچوونه‌کان و به‌هاکان ده‌گۆڕێن له به‌ر ئه‌وه ئه‌سته‌مه پێناسه‌یه‌کی رووتی قبوڵکراو بۆ هه‌ر کۆزانێک یان بیرۆکه‌یه‌ک په‌یدا بێ، بۆیه بۆ دروستکردنی کۆرایی و کۆکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رباره‌ی چه‌مکه‌کان و پێناسه‌کان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌خرێنه مه‌یدانی سیاسه‌ت و پراکتیسی کۆمه‌لایه‌تییه‌وه ستاندارد بۆ دیاریکردنی دامێن و ره‌وشی بوون و به‌کارهاتنی ئه‌و پێناسانه داده‌ندرێن.
گه‌ر ئه‌م تێروانینه به‌کاربێنین ده‌بین ده‌سه‌لات ئه‌وه‌ی پێیده‌لێن ئازادی ده‌ربڕین یان نووسین خۆی به چه‌شنێکی لێکردووه که ئه‌و ئازادییه هه‌لبوه‌شێنێته‌وه ئه‌ویش به که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌که‌ی له رێگای دروستکردنی سه‌دان ده‌زگای راگه‌یاندنی حیزبی و ده‌یان چه‌شنه راگه‌یاندنی سێبه‌ر که به پاره‌ی حیزب و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لات به‌رێوه ده‌چن. ئه‌م ئاژاوهخنکێنکردنهی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ ئازادی راده‌ربڕین خۆی ستراتیجێکی تاوانکارانه‌ی ده‌سه‌لاته بۆ کوشتنی ئازادی راده‌ربڕین به زۆروبۆر کردن و خنکاندنی له ناو خۆیدا.
له لایه‌کی تره‌وه هیچ چه‌مکێک و ستاندارده‌کانیان به ته‌نیا کار ناکه‌ن و مانا نابه‌خشن به‌لکو به‌شێکن له کۆبه‌ند واته سیستمێکی ئالۆز که ده‌شێ چه‌مکه‌کان کارا و کاریگه‌ر یان بێکارو به‌تاڵ بکاته‌وه. ئه‌و سیستمه له جیهانی نۆده‌م (مۆدێرن) دا سیستمی یاسایی و دادوه‌رییه که عه‌قلی به کۆمه‌لی و ویژدانی به کۆمه‌ڵی هه‌ر کۆمه‌لگه‌یه‌ک دیاری ده‌که‌ن. واته به بی کۆمه‌لگایه‌کی یاسایی که سیستمیکی دادوه‌ریی دادپهروهرو خاوه‌ن ستانداردی رهواو پرۆفێشناڵ و یه‌کسانی تێدا بێ، چه‌مکه‌کانی تر ناتوانن به لاپهرێزی و لاوه‌کی و جیارهوشی کار بکه‌ن. ئازادی ده‌ربڕین یه‌کێکه له‌و چه‌مکانه. ئازادی راده‌ربڕین ئازادییه‌کی بۆش و زڕو بێهووده‌یه گه‌ر یاسای له پشت نه‌بێ و سیستمی دادوه‌ریی به ده‌نگ ره‌خنه‌و ئاشکراکردنه‌کان و هاوار و دادهکانهوه نه‌چێ. له رۆژاوا بۆیه ئازادی راده‌ربڕین و ده‌وری رۆژنامه‌ی ئازاد گرنگه چونکه ئاشکراکردنی دزیی 500 دۆلار له لایه‌ن به‌رپرسێکه‌وه یان بهدرهوشتییهک ده‌بێته هۆی قاودان و ده‌رکردن و کۆتاییهاتنی ژیانی سیاسی ئه‌و که‌سه جگه له‌وه‌ی تووشی سزای یاسایی و زیندانیش ده‌بێ به پێی قورسایی تاوانه‌که‌ی. لای ئێمه ئه‌وه‌ی بوونی نییه وتاری یاسایی، سزای یاسایی، په‌روه‌ره‌دی یاسایی، رۆشننبیری یاسایی، و به‌کورتی وتاری یاسایی یه. به پێی راپۆرتتێکی رۆژنامه‌ی ئاسۆ { 20/9/2010} ته‌نیا چاودێری دارایی سلێمانی 2700 فایلی گه‌نده‌ڵی لایه، گه‌ر ده‌زگایه‌کی وه‌ک سه‌رده‌م به سووکترین و رهزاسووکترین وه‌رگرین به‌و پێیه‌ی ده‌زگایه‌کی رۆشبنیرییه، ئه‌وا ئه‌و پاره‌ی له‌وی به نادروستی و به گومانی گه‌نده‌ڵی سه‌رفکراوه، وه‌ک کرینی چاپخانه‌که‌یان، زیاتر له یه‌ک ملیۆن دۆلاره، گه‌ر هه‌ر یه‌که له‌و گهندهلیاینه ناوژمارهکهیان (معدل) یه‌ک ملیۆن دۆلار بێ ئه‌وا گومانی 2700 ملیۆن دۆلار گه‌نده‌لی له‌و 2700 فایله ده‌کرێ. که ئه‌مه ته‌نیا هی ناوچه‌ی سه‌وزه، خوا ده‌زانێ له‌ولاش چ کراوه‌و گوزه‌راوه‌و ده‌گوزه‌رێ. بۆیه سه‌یر نییه که هه‌ر زوو چه‌ند ساڵ پێش ئێستا مام جه‌لال له فه‌ره‌نسا پێشکه‌وتنی ژیانی ئابووری و شارستانی سلێمانی به ژماره‌ی تازه بلیۆنهرو ملێۆنهری دۆلار قه‌بڵاند. جه‌ند جاریش موسته‌شاره ئابوورییه تایبه‌تییه‌که‌ی له چه‌ند جاوپێکه‌وتنێکدا ئه‌مه‌ی سه‌لماندۆته‌وه. به‌لام ئایا تا ئێستا تاقه یه‌ک که‌یسی گه‌نده‌ڵی حیساب و کیتابی بۆ کراوه؟ نا. ئه‌وه‌تا ده‌سه‌لات که‌سێکی نموونه‌یی بهرزیو پیرۆز‌و به توانای وه‌ک به‌رێز جه‌لالی ساماغاشی ده‌رپه‌ڕاند که به راستی ده‌بوو ئه‌و بکرایه به دادوه‌ری گشتی و ده‌سه‌لاتی یاسایی بیسنووری پێبدرایه بۆ راکێشانی گه‌نده‌کان بۆ دادگا. خۆ گه‌ر 2700 که‌یسی ده‌ستپیسی و دزین به ئاشکرایی و تۆمارکراوی هه‌یه ئه‌وه چه‌نده‌ها که‌یسی داوینپێسی و تاوان له لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی حیزبییه‌وه هه‌یه که به شاراوه‌یی ماونه‌وه‌و یاسا به‌رامبه‌ریان بێده‌نگه. به راستی که من رسته‌یه‌کی ئاوا ده‌نووسم ' یاسا بیده‌نگه. شه‌رم له میژوو، له عه‌قڵ ، له ویژدان ، له راستیی ده‌که‌م. چونکه هه‌ر به کارهێنانی وشه‌ی یاسا له کۆئاخنی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌دا شتێکی ناسازو نامۆ ده‌رده‌که‌وێ. گاڵتهکرنه به چه‌مکی یاسا، ده‌سه‌لاتیک که به‌م جۆره نوقم بێ له گه‌نده‌لی و تاواندا هه‌ر خۆشی فه‌رمانره‌واو پاسه‌وان و به‌کاربه‌ری یاسا بێ، ده‌بێ حالی یاسا چ بێ؟ ئه‌ی باسی مردنه‌کان، کوشتنه‌کانی ژن، خۆ کوشتنه‌کان، خۆسووتاندنه‌کان، مردن به رووداوی سه‌یاره، به خواردنی هێنراوی گومانلێکراوو ئێکسپایه‌ر، به نه‌خۆسی جۆراوجۆر، به دلوهستان و جه‌ڵته، به نه‌خۆشی ده‌روونی، به ده‌ربه‌ده‌ر ی و هه‌لاتن بۆ ده‌ره‌وه‌و تووشبوون به چه‌نده‌ها جۆر ، ئه‌ی به‌رده‌وامی تۆپبارانی ئێران و ده‌ربه‌ده‌ری سه‌دان خێزان و ژیانی ره‌وه‌ندی مناله‌کانیان له ژێر خێوه‌تدا به‌م زستانه، ئه‌ی هه‌ژاری و نه‌بوونی که‌رتێکی گرنگی خه‌لک و زیادبوونی ژماره‌ی سوالکهران ، ئه‌ی بێهیوایی و نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌زاران گه‌نجی ئه‌م ولاته به هۆی دانهمهزرانهوه یان دامه‌زران به مووچه‌یه‌کی وا که‌م که ته‌نانه‌ت موچه‌ی دوو هاوسه‌ریش، ژن و میرد، به‌شی چاره‌کی ژیانی خێزانێ ناکا که خانووی خۆی نه‌بێ و ناچاری کرێگرته‌یی بێ وه‌ک زۆربه‌ی گه‌نجان حاڵییانه.هتد.. هه‌موو ئه‌م تراژیدیایانه به‌رده‌وامن له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که سالانه بوجه‌ی هه‌رێم له 10،000 ملیۆن دۆلار که‌متر نییه، که به‌کارهێنانی دروست و نهدزراوی سالێکی به‌سه بۆ نه‌هیشتنی گرفتی برسێتی منال و بێ‌کاری گه‌نج و بوژانه‌وه‌ی ژێرخان و ژیانی ئابووریمان؟ ئازادییه‌کان به بێ مافه‌کان مانای بۆشیان هه‌یه‌و ئازادی و ماف به‌یه‌که‌وه به بێ یاسا مانای بۆشیان هه‌یه. به‌لام له ولاتی حیزبستانی ئێمه‌دا ته‌نانه‌ت مافی ژیان، نه مردن، به چه‌نده‌ها جۆر، یان بهرپرسایربوونی ده‌سه‌لات به‌رامبه‌ر ئه‌و مردنانه نییه. جا ڵێره‌دا ئازادی راده‌ربڕین وه‌ک کوتانی کورسییه‌کانی براده‌رانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان وایه، یان وه‌ک کوتانی ته‌نه‌که بۆ راوی ژیشک له کورده‌واریدا دایه. بۆ کی ده‌نووسی؟ و کی ده‌خوێنێته‌وه‌و وه‌لام ده‌داته‌وه کار له سه‌ر ره‌خنه‌و زانیارییه‌کان ده‌کا. له ته‌نانه‌ت له ولاتانی دیمۆکراتیشدا ئازادی راده‌ربڕین وه‌ک پیشه‌و خولیا، زیاتر خولیا‌و رهفاهێکی چینی ناوه‌نده. زۆربه‌ی خه‌لك مه‌به‌ستی مافه‌کان و ده‌رفه‌تی ژیانیان لا گرنگتره، به‌لام بوونی یاسا له‌و ولاتانه‌دا پرسی ماف و ئازادییه‌کان به تایبه‌تی ئازادی ده‌ربرینی کردۆته که‌لتوورێکی کۆمه‌لایه‌تی که له‌گه‌ل ژیانی رۆژانه‌ی خه‌لک و ده‌زگاکان تێکه‌ڵ بووه. به‌راستی ئازادی راده‌ربڕین وه‌ک هه‌ناسه‌دان بۆته شتێکی ئاسایی رۆژانه‌و له‌حزه‌یی. له لایه‌کی تره‌وه ئازادی راده‌ربڕین و ره‌خنه‌گرتن به بێ بوونی زانیاری و داتا و که‌ناڵی ئاشکراکردنی نهێنییه‌کان له سه‌ره‌تای رێدا ده‌چه‌قێ و ناتوانی هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه بنێ. بۆیه ده‌نینین له رۆژنامه‌ی ئه‌هلیشدا زۆر که‌م بابه‌تی گرنگی که‌شفی زانیاری ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی بان بابه‌ته سیاسی و کۆمه‌لایه‌تییه ستراتیج و هه‌ستیاره‌کان هه‌یه چونکه هه‌ر ده‌بێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری بۆ سه‌رچاوه حیزبییه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه که ئه‌وانیش یا له ئه‌ساسدا جێی متمانهنین یان زانیارییه‌که‌یان رووکه‌ش و ته‌کتیکی و بیبایهخه، یان وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌ناسراو راپۆرت ده‌کرێن که ئه‌مه‌ش له نرخی بابه‌ته‌که که‌م ده‌کاته‌وه. ئازادی ده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌و کاته کاریگه‌ری ده‌بێ که یاسایه‌کیش بۆ ئازادی به‌ده‌ستهێاننی زانیاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له ده‌زگا حکومی و حیزبی و ئه‌هلییه‌کان هه‌بێ. له ئه‌مریکاو به‌ریتانیا ئه‌و یاسایه هه‌یه. له به‌ریتانیا هه‌ر داتا ئهژمارو زانیارییه‌کی ئاسایی یان نهێنی لای هه‌ر ده‌زگایه‌ک هه‌بێ و هه‌ر هاولاتییه‌ک داوای بکا ده‌بێ له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌دا ئه‌و زانیارییه بده‌ن. ئه‌مه هه‌م بۆته هۆی روونکاری (شه‌فافییه‌ت) له کاری حکومی و ئه‌هلی و هه‌موو ده‌زگاکاندا، هه‌م میکانیزمێکی یاسایی خێرا‌و ئاسانی داوه‌ته ده‌س رۆژنامه‌نووسان و ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و هاوڵاتییانیش که زانیاری ههستیارو گرنگ ده‌رباره‌ی کاره‌کانی حکومه‌ت یان کۆمپانیا و ده‌زگاکان به ده‌ستبێنن.
ئازادییه‌کان هه‌موو ئازادییه‌کان له‌گه‌ڵ مافه‌کان دێن، مافی ژیان و کار‌و کاسبی و په‌روه‌رده‌و پێگه‌یشتن و بوونه خاوه‌نی ملک و سه‌رمایه‌و پاشهرۆژ به پێی یاسای ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ هه‌موو هاونیشتمانیان تا هه‌موو هه‌ست بکه‌ن به‌شێکن له‌م ولات و کۆمه‌له‌و کوردستان هی هه‌موومانه‌و پاراستن و پێشخستنی ئه‌رکی هه‌موومانه. بۆیه جیاکردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربرین وه‌ک بابه‌تێکی تایبه‌تی هه‌ره گرنگ و هه‌ره بالا ده‌ردی گه‌ل ده‌رمان ناکا. پرسی سه‌ره‌کی خه‌ڵک پرسی په‌نای یاسایی و دادوه‌ریی و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌لایه‌تی یه، پرسی نه‌هێشتنی جیاوازییه‌کان وتاوانه‌کانه ده‌رباره‌ی ئینسانی کورد. پرسی کۆتاییهێنانه به قۆرخکردنی زه‌وی و بازار‌و کاسبی و میدیا‌و ده‌زگاکانی حکومه‌ت و داگیرکردنی ملک و ماڵ و تالانکردنی سامان و گرتنی پارووی ژیان و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر که‌رامه‌تی ژن له لایه‌ن پیاوانی ده‌سه‌لاته‌وه. به‌بێ ئه‌مه به بێ پاراستنی مافی ژیان و دروستکردنی ده‌رفه‌تی کار و وه‌زیفه‌ی یه‌کسان و خۆشگوزه‌رانی ژیان، ئازادی ده‌ربڕین چ مانایه‌کی هه‌یه؟ پرسی سه‌ره‌کی ئێستامان دامه‌زراندنی وتاری یاساییه، ئازادی راده‌ربرین و گه‌رانتی مافه‌کان و کۆتاییهاینان به گه‌نده‌لی و تاوانه‌کان به بێ وتاری یاسایی و سیستمی سه‌ربه‌خۆی دادوه‌ریی پێکنایه.
پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان (پارتی و یه‌كێتی) چۆن له رووی ئازادی و دیموكراتیه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟گه‌وره‌ترین تاوان به‌رامبه‌ر ئازادی وه‌ک بیر، وه‌ک کۆزان و جه‌مکێکی پیرۆز، وه‌ک مافی هه‌ناسه‌دان، ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌لاتێکی غه‌شیم بێت و بڵێ ئێمه ئازادیمان بۆ ئێوه هێناوه یان به ئێوه داوه. ئه‌م رسته‌یه رسته‌ی زمانپژانی فاشیزمه. ئازادی مافی هه‌ناسه‌دانه که له‌گه‌لماندا له دایک ده‌بێ و که‌س پێی نه‌داوین و که‌س ناتوانی لێمانی وه‌ربگرێته‌وه. ئه‌و ده‌سه‌لاته خۆییه‌ی له کوردستانیش هه‌یه یه‌که‌م به هۆی راپه‌رینی خه‌لکه‌وه خۆی دروست بوو ، دووه‌م به هۆی هه‌لومه‌رجی جیهانی که ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بۆ خستینه سه‌ر سینییه‌کی زێڕین و پێشکه‌شی کردین و سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی فرۆشتیان و له باریان برد‌و له جیاتی دروستکردنی ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌وه‌یی کورد و له جیاتی رزگاربوونی کوردستان له زاخۆوه تا خانه‌قین و ده‌سه‌لاتیكی زێده‌ش له عیراقی رووخاودا له ده‌سه‌لاتیكی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه بکه‌نه ئه‌مری واقیع له رووی یاسایی و ئیدارییهوهو له رێکه‌وتن و په‌یماننامه‌ی جیهانی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکاندا بیسه‌لمێنن و بیسه‌پێنن، له بری بلیۆنه دۆلارێکی سه‌ره‌تایی بوونه ئه‌داتی ده‌ستی بریمه‌ر و عه‌ره‌ب بۆ دروستکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عیراق و سووپاو ده‌ستوورو دامه‌زراوه‌کانی عێراق و پهراوێزکردنهوهی کوردستان و تاریککردنهوهی پاشه‌رۆژی له هه‌موو به‌شه‌کاندا. ئه‌وانه وه‌ک رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌رده‌که‌وێ جه‌ریمه‌یه‌کی سیاسی میژوویی گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر هه‌موو کوردستان و هه‌موو نه‌وه‌کانی کورد کرد. مه‌سعود بارزانی له ئیتالیا له کاتێکدا به ته‌واوی له پرسی ئازادییه‌کان و مافه‌کانی خه‌لک خۆی دزیوه‌ته‌وه، سیستمی هه‌رێمی کوردستان به سیستمێکی دیمۆکراتی ناو ده‌با چونکه حیزب و گرۆی سیاسی جیاواز له په‌رله‌مان و حکومه‌تدا به‌شدارن. ئه‌مه به رواله‌ت دروست ده‌رده‌که‌وێ. به‌لام گه‌ر تۆزێ به قولاییکهیدا برۆینه خوار نادروسته. دیمۆکراسی سیستمه نه‌ک رووکه‌شی حکومه‌ت. ئه‌وه‌ی له کوردستان هه‌یه دژه سسیتمه نه‌ک سیستم. له زه‌مانی سه‌ددام و له هه‌موو رژێه تۆتالیتارییه‌کاندا وه‌ک سوریا به رواله‌ت حیزبی جیاواز‌و به‌ره‌ی نیشتمانی هه‌یه، به‌لام راستییه‌که‌ی حوکمی دیکتتاۆری حیزبی ده‌سه‌لاتداره. راسته هه‌رێمی کوردستان په‌رله‌مانی هه‌یه که چه‌ندین حیزبی تێدایه، به‌لام ئه‌و په‌رله‌مانه ته‌نیا به ناو و به هه‌یکه‌ل په‌رله‌مانه‌و حیزبه‌کانیش ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنیشدان به داخه‌وه تا ئێستا هێزێکی دیمۆکراتی نین که له ژێره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بن و دیمۆکراسی له فه‌لسه‌فه‌و ستراکتورو پرۆسه‌ی بریاردان و هه‌لبژاردن و گۆرین و ستراتیجیاندا به‌رجه‌سته کرابێ. ئه‌وانیش دیل و به‌شداری دروستکردنی سیستمی کۆیلایه‌تی مووچه‌و کۆیلایه‌تی بودجه‌ن که به که‌له‌گایی و به ناهه‌ق و ناره‌وا له ریگای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سامان و دارایی خه‌لک له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی دوو حیزبی ده‌سه‌لاتداره‌وه به سه‌ر خه‌لکی کوردستاندا سه‌پێندراوه. ئێمه ده‌ستووری کارامان نییه که زامنی ماف و ئازادیییه‌کانی خه‌لک و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌کان بێ. ئێمه په‌نایه‌کی یاساییمان نییه وه‌ک ئه‌نجومه‌نێک یان دادگایه‌کی ده‌ستووری بالا بۆ نێوانبژی ناکۆکییه‌کانی نێوان ده‌سه‌لاته‌کان و بۆ پاراستنی ده‌ستوورو ئازادی و مافه‌کانی هاولاتیان له ده‌ستووردا. هه‌زاران که‌س به ناهه‌ق له سه‌ر کار ده‌ربکرێن یان کاریان نه‌درێتی یان جیاوازی حیزبی و سیاسی‌یان به‌رامبه‌ر بکڕێ یان به رووداوی بکوژرێن یان خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌کییه‌کانیان وه‌ک ئاو‌و کاره‌باو خه‌سته‌خانه‌و بینای باشی خوێندن و ته‌له‌فون و ئه‌نته‌رنێت نه‌بێ، هتد هیچ رۆشنبیرییه‌کی یاسایی و په‌ناو پرۆسه‌یه‌کی یاسایی و دادوه‌ریی سهربهخۆو مافپه‌روه‌ر نییه که غه‌در له سه‌ر خه‌لک لابه‌رێ و زیانه‌کانیان قه‌ره‌بوو بکاته‌وه. دیمۆکراسی سیستمه به ده‌ستوور و سه‌لماندنی حوکمی یاسا‌و یه‌کسانی ده‌رفه‌تی ژیان و ئازادی و کار‌و دروستکردنی پاشهرۆژ بۆ منالان و بۆ گه‌نجان ده‌ست پێده‌کا. سیستمی دادپه‌روه‌ری بربره‌ی پشتی سسیتمی دیمۆکراسییه. دیمۆکراسی به بێ داپه‌روه‌ری ناوه‌رۆکی نییه و هه‌یکه‌لێکی مردووه. بۆیه سه‌روه‌ری یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی هێنده بۆ پاراستنی دیمۆکراسی و کاراکردنی پێویستن. ئه‌وسا بوونی کۆمه‌لگایه‌کی مه‌ده‌نی چالاک و خۆبه‌رێوه‌به‌ر له هه‌زاران رێکخراوی پیشه‌یی وکۆمه‌لایه‌تی و خێرمهندی به ئازادی دامه‌زراو به سه‌ربه‌خۆیی بهرێوهبردراو، ئه‌وسا بوونی میدیای ئازاد. بوونی حوکمی لۆکالی محه‌للی(لامه‌رکه‌زی) تا بکرێت و دابه‌زاندن و گوازتنه‌وه‌ی بریاره‌کانی پرۆژه‌ی ئابوری و په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌لایه‌تی و کۆنترۆلی جۆرچاکی (نه‌وعییه‌تی)خزمه‌تگوزارییه‌کان بۆ ناو کۆمه‌ڵگاو به‌کاربه‌ران خۆیان، ئه‌وسا به راستی ئازادکردنی بازار‌و بازرگانی و ده‌رهێنانی له ژیر ده‌سه‌لاتی کۆمپانیا حیزبییه‌کان و بنه‌ماله‌کان، ئه‌وسا دروستبوونی تاکی هوشیار که ته‌نیا وابه‌سته بێ به ویژدان و عه‌قلی جاکخوازی خۆیه‌وه نه‌ک به هیچ تاکه سه‌رکرده‌و بنه‌ماله‌و حیزبێکه‌وه و ئینتیمای بۆ نیشتمان و گه‌ل و کۆمه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌بێ، ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه دژهسیستمێکه که دوژمنی هه‌موو ئه‌و بنه‌ما ساغانهی دیمۆکراسی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه.
پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان به تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان سانسۆره‌كانی زۆر به‌رفراوان كردوه له‌سه‌ر نوسه‌ران و رۆژنامه نوسان هۆكاری ئه‌مه چیه؟دوای نزیکه‌ی بیست سال له مێژوویه‌کی ده‌سه‌لاتی پڕ خوێنڕشتن، خۆپه‌رستی و خۆ ده‌وله‌مه‌ندکردن، ئاودیوکردن، دزی و راوورووت،گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام و زیادکردوو، میلله‌ت له راستی ئه‌وانه گه‌یشتووه، هه‌موو خه‌لکی کوردستان له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه هه‌موو ده‌مێ زار‌و زمانێکی کراوههیه باسی گه‌نده‌ڵی و دلره‌قی و دڕنده‌یی ئه‌و ناسیستمه دژ به ژن و مندال و گه‌نجی کورد و کۆمه‌لگای کورد ده‌کا. دیاره رۆژنامه ئه‌هلییه‌کان تا راده‌یه‌ک توانیویانه سنووری بیدهنگیش له ئاستی راگه‌یاندندا بشکێنن و ئه‌مڕۆ ده‌توانین بلێێن له کوردستاندا رایه‌کی گشتی به‌هێز دژ به ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵ دروست بووه. گه‌ر هه‌لبژاردنی ئازادی بێ ته‌زویرو فرتوفێل هه‌بێ گه‌ل ئاماده‌یه ئه‌و ده‌سه‌لاته بۆ هه‌تایه هه‌تایه تووڕ هه‌لدا. ئه‌مه‌یه ده‌سه‌لاتی تۆقاندووه، نه‌ک باکبوونی به ره‌خنه‌و ئازاری خه‌لک و ناهه‌قی و جیاوازی و سیستمی کۆیلایه‌تی بودجه‌و موچه، به‌لکو ترسی توورههلدانیان له لایه‌ن گه‌له‌وه‌و ترسی راپه‌ڕین گه‌ر له ته‌زویرو فێل و دزی و گزی به‌رده‌وام بن. بۆیه دادگا، که بۆ هیچ تاوانێکی خۆیان وجودی نییه، ده‌یانه‌وێ به شیوه به‌عسییه‌که‌ی دژی رۆژنامه‌نووسان و ده‌نگی ئازاد، به‌کاری بێنن و سانسۆر‌و هه‌ڕه‌شه‌و فشار دژی ئازادی ده‌ربڕین زیادی کردووه. به‌لام به‌لای منه‌وه شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسمان لوتکه‌ی تاوانی ده‌سه‌لات بوو دژی ده‌نگی ره‌خنه‌گری ئازاد و گه‌لپه‌رست و ناتوانن دوای ئه‌وه ره‌وره‌وه‌ی مێژوو بۆ دواوه بگێڕنه‌وه.
پێتوانیه كه پارته‌كانی كوردستان به تایبه‌ت پارتی له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی رابردووی ده‌ترسێت؟بێگومان. چونکه سه‌دان حه‌قیقه‌تی شاراوه هه‌یه چاوه‌ڕوانی ئاشکرا بوونن، سه‌دان تاوان هه‌ن چاوه‌روانی حوکمی یاسا‌و سزان.
ئایا ئازادی راده‌ربڕین خاوه‌نی هه‌یه؟ یان رونتر دیاری و به‌خشیشی هیچ حزب و لایه‌نێكه؟ئازادی راده‌ربڕین سروشتکردو خواکرده وه‌ک هه‌ناسه‌دان و زمانپژان و فێڕی گڕوگاڵ بوون و لایلایه‌ی دایک و قسه‌کردن. ئه‌مڕۆش ئازادی راده‌ربڕین به‌خشیشی ته‌کنۆلۆجیای جیهانگیریی یه: ئازادی راده‌ربڕین له سنووری ده‌سه‌لاتی هه‌موو دیکتاتۆرو فاشیستێک چۆته ده‌ره‌وه. ئه‌مرۆ هه‌رکه‌سێ خاوه‌نی ئیمهیل و فه‌یسبووک و یوتیوب بێ، پاشای ئازادی راده‌ربڕینه، با کۆنه‌په‌رست و فاشییه‌کان هه‌ر له سنگی خۆیان بده‌ن.
چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌نجامدانی كه‌مپه‌ین یا ئیمزا كۆكردنه‌وه چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌بێت؟له پێشه‌وه وتم که سیستم نه‌بێ و یاسا‌و دادوه‌ری نه‌بێ و لیپرسینه‌وه نه‌بێ، هه‌روه‌ها که شه‌رم و ته‌ریقی و ئیحراج لای ده‌سه‌لات نه‌بێ و ئاشکرا بوونی دزییه‌کان دز تریان بکا، به ئاشکرا بوونی تاوانه‌کان تاوانبارتر بن، به ئاشکرا بوونی خیانه‌ته‌کان زیاتر له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ده‌ستتێکه‌ڵ بکه‌ن، ئیدی ئه‌زموونی 20 ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌لاته ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردووه که وتاری عه‌قڵانی، وتاری ره‌خنه‌یی، پرسی ویزدان و که‌رامه‌ت و سومعه و ته‌نانه‌ت تا ئێستا، ترسی پاشهرۆژ و چاره‌نووسی سهددامییانهش، کاری تێنه‌کردوون. ئیمزا کۆکرنه‌وه‌و که‌مپه‌ینی مه‌ده‌نی کار له ده‌سه‌لاتیک ده‌کا که دیمۆکراتی بێ، که سیستمی یاسایی لێپرسینه‌وه‌و سزادانی دزو گه‌نده‌ڵ و تاوانبارانی هه‌بێ، که هه‌ست به لێپرسرای مێژوویی بکا، که به‌های ئینسانی و ویژدانی هه‌بن، که ترسی له په‌رله‌مان و ئۆپۆزیسیۆن و موحاسه‌به‌و لابردن ىێ، که ترسی له دۆڕانی سومعه‌و که‌رامه‌ت بێ. هیچ کام له‌مانه له‌م ده‌سه‌لاته‌دا نین. پێم سه‌یره که ئه‌وانه‌ی به خۆیان ده‌لێن نووسه‌ر. ده پازده ساله هه‌ر نهرمو نیان ده‌نووسن و هه‌ر ره‌خنه ده‌گرن به بێ ئه‌نجام، به بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لات حیسابیکیان بۆ بکا، دواترین و گه‌وره‌ترین و کاریگه‌رترین نموونه ئه‌وه‌ی شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسمانه، مه‌هزه‌له‌که ئه‌وه‌یه نه‌ک هه‌ر راستییه‌کان ئێشکرا نه‌کران و تاوانباران نهدۆزرانهوهو سزا نه‌دران و قه‌ره‌بووی خیزانی سه‌رده‌شت عوسمان نه‌کرایه‌وه، راستییه‌کی زه‌ق که که‌سێتی رووناکبیریی و رۆژنامه‌نووسی سه‌رده‌شت عوسمان ه، به‌راوه‌ژوو کرایه‌وه. لای لیژنه‌که‌و لای سه‌رۆکی هه‌رێم و لای پارتی هێشتا سه‌رده‌شت عوسمان رۆژنامه‌نووس نه‌بووه، گه‌رچی رۆژنامه بیانییه‌کانیش وه‌ک نییۆرک تایمز به رۆژنامه‌نووسیكی جالاک ناوی ده‌به‌ن، به‌لکو تێرۆریست بووه، سه‌یرکه‌ن ئه‌وه‌یه رێزی ده‌سه‌لات بۆ ئه‌و که‌مپه‌ینه گه‌وره‌یه، بۆ خۆپیشاندانی ده‌یان هه‌زار که‌س، بۆ ئیمزا کۆکردنه‌وه‌و هاواری نووسه‌ره هه‌ره دیاره‌کان، بۆ ده‌وری په‌رله‌مان و ئۆپۆزیسیۆن؛ که‌چی بۆشیان ده‌جێته سه‌ر. پێم سه‌یره که‌سانێ خۆیان به رووناک‌بیر و نووسه‌ر بزانن بێن وای نیشان بده‌ن که هه‌ولێر به‌رلین یان له‌نده‌ن یان پاریس هو دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لات بچن هه‌ر سێ مانگێک جارێک یاداشتنامه‌ی بۆ ئیمزا بکه‌ن یان ستوون له رۆژنامه‌کان بنووسن و وتاری عه‌قلانی بۆ عاقلکردنی ده‌سه‌لاتێک بنووسن تا بینه‌قاقای غه‌رقی خوێن و خیانه‌ت و داگیرکاری و دزی و گه‌نده‌ڵییه. باشترین شتێ ئه‌و نووسه‌رانه بیکه‌ن ئه‌وه‌یه که له ولاتێکدا که عه‌قل و ئه‌خلاق و بیر و ئه‌ده‌ب و نووسین هتد هیچی بایه‌خی نه‌مابێ باشترین شت ئه‌وه‌یه دژی سیستمه‌که مان له نووسینه زڕهکانیان بگرن تا ئه‌و وه‌زعه ده‌گۆڕێ. جه‌ماوه‌ر له رێگای برینه سه‌خت و ئازاره زۆره‌کانی رۆژانه‌یه‌وه باش ده‌سه‌لات ده‌ناسێ و که‌س چیدی پێویستی به وتاری میانرهوانهو موساوهمهکهرانهی ئه‌وان یان ئیمزایه‌ک نییه که هه‌لوێستێ نیشان بدا حه‌قیقه‌تی ده‌سه‌لات بشارێته‌وه. تاقه وتاریک که بزره‌و ده‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته به‌کار بخرێ وتاری یاسایی یه. دروستکردنی سیستمێکی ده‌ستووری دادوه‌رییه که ده‌سه‌لات له بنه‌ماله‌و حیزبه‌کانیانه‌وه بگوێزێته‌وه بۆ گه‌ل، مال و سامانی دزراو بۆ خه‌ڵک بگێڕێته‌وه. ئه‌وه‌ی دڵخۆشکه‌ره ئێستا رایه‌کی گشتی به‌هێز دروست بووه که ئه‌م حه‌قیقه‌تانه‌ی ده‌سه‌لات باش ده‌زانێ. که ئه‌گه‌ر ریکخستن و سه‌رکرادیه‌تی دلسۆزو پاک و راست هه‌بێ ده‌توانێ عه‌رشی فیرعه‌ونه‌کان بله‌رزێنێ و به شێوازی دیمۆکراسی و ده‌ستووری بێ، که ده‌سه‌لات قبوولی بکا، یان به راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری بێ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات هه‌ر ملهوڕی بکا، ئه‌و عه‌رشه سه‌ره‌وژێر کاته‌وه. سه‌رکه‌وتنی پارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆ له هه‌لبژاردنی ئه‌م دواییه‌دا به رای من گه‌وره‌ترین هه‌نگاوی جدییه به‌ره‌و دروستکرنی کۆمه‌لگایه‌کی مه‌ده‌نی رزگارکراو له ده‌سه‌لاتی حیزب. هیوادارم بزوتنه‌وه‌ی گۆران و هه‌موو ئۆپۆزیسیۆن و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی دلسۆزو هۆشمه‌ندی په‌رله‌مانی سه‌ر به یه‌کێتی و پارتیش پشتگیری ئه‌و ره‌وته‌و رزگارکردنی کۆمه‌ل له گه‌نده‌لی و تاوانکاری ده‌سه‌لاتی حیزبی بکه‌ن. هیوادارم دادوه‌ران، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، مامۆستایان، ئه‌ندازیاران، دکتۆران، خوێندکاران، لاوان، ژنان، و هه‌موو پیشه‌کان و که‌رته‌کانی گه‌ل پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن ئه‌نجام بده‌ن و که‌سانی پیشه‌یی ده‌سپاک و به توانا‌و سه‌ربه‌خۆ ههلبأێرن و له پاسکۆیی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی گه‌نده‌ڵ خۆیان و کۆمه‌ڵه‌که‌یان رزگار بکه‌ن تا له هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تی داهاتوودا به ته‌واوی ئه‌م ده‌سه‌لاته نه‌غرۆ ده‌که‌ین.
دیاره بوونی که‌مپه‌ینی مه‌ده‌نی و ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌و جولانی شه‌قام له ته‌ک ئه‌م گۆرانکارییانه زۆر گرنگه بۆ پالپشتی رایه‌کی به هێز به ئاقاری گۆڕینی ده‌ستووری دیمۆکراتی. به داخه‌وه ئۆپۆزیسیۆن ته‌نانه‌ت له که‌یسێکی گرنگ و به جیهانیبووی وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت عوسماندا که گرنگییه‌کی زۆری بۆ پاشه‌رۆژی دیمۆکراتی هه‌رێم هه‌یه، نه‌ک ته‌نیا هاوکاری به‌لکو ستراتیج و تێگه‌یشتنی هاوبه‌شیش له لای حیزبه‌کانی 'ئۆپۆزیسیۆن' نییه. ئه‌مه‌ش ئه‌رکی گۆرینی دیمۆکراتی هێواشترو قورس‌تر ده‌کات.
داواكردنی مه‌بله‌غێكی خه‌یاڵی پاره له رۆژنامه ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆكان و په‌نابردن بۆ دادگا له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه چ جۆره سیاسه‌تێكه؟گه‌ر سیستمی یاسایی و دادوه‌ری راستیه‌قینه هه‌بێ ئه‌وه‌ش گرفت نییه که رۆژنامه و نووسه‌ر بدرێن به داداگاو ته‌نانه‌ت گه‌ر بۆ ناوزڕاندن یاسای مه‌ده‌نیش به‌کار بێ و مه‌بله‌غی خه‌یالیش داوا بکرێ. ئه‌وه یاسا‌و دادگای سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێ یه‌کلای بکاته‌وه. به‌لام له لایه‌که‌وه ئه‌و یاسایه یاسای به‌عسه، له لایه‌کی تره‌وه، پێشێلکردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌رییه. به‌لام کاره‌ساته‌که ئه‌وه‌یه که یاسا وه‌ک له پرسیاری پێشوودا روونم کرده‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو فایلانه‌ی دزی و گه‌نده‌ڵی و بۆ هیچ تاوانێکی گه‌وره‌و بچوکی پیاوانی ده‌سه‌لات و بۆ هیچ په‌نایه‌کی خه‌لکی بیدهسهلات و هاونیشتمانی کوژراو، برسیکراو، غه‌در لێکراو نییه. له وه‌ش کاره‌ساتتر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ دادگا دژی ده‌نگی ئازادی خه‌لک به‌کاربێنن خۆیان ئه‌وه‌نده تاوانبارن گه‌ر دادگای راسته‌قینه هه‌بێ ده‌بێ هه‌موو کۆتایی ژیانیان له زیندانی ئه‌به‌دیدا به‌سه‌ربه‌رن و 500 ساڵیش قه‌رزدار ببنه‌وه له دۆزه‌خا قه‌رزه‌که بده‌نه‌وه. ده‌لێم زیندانی ئه‌به‌دی چونکه دژی له سێداره دانم. بۆ نمونه، کاک شوان محه‌ممه‌د جوانی نووسیبوو، له په‌نجه‌ره‌ی ئاوێنه‌دا. گه‌ر کاک فازل میرانی ئه‌وه‌نده یاساخوازه و باوه‌ری به حوکمی دادگایه، بۆچی وه‌لامی کوشتنی ئه‌و کۆمه‌له نووسه‌رو سیاسییه ناداته‌وه که له کاتی لیپرسراوی ئه‌و له بادینان کوژران؟ بۆچی، وه‌ک کاک شوان ده‌لێ، ته‌نانه‌ت هه‌ر وه‌کو شایه‌تێکیش له دادگایه‌کدا ئاماده نه‌بێ تا وه‌لامی پرسیاری خوێنی ره‌ئوف کامل و ئه‌بو ئه‌سیرو فرانسز شابۆ و عه‌زیز عومه‌ر بداته‌وه؟ یان روونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی داستانه‌کانی داوینپیسی و داگیرکاری زهویو زار‌و ملكی میلله‌ت و سامانی گشتی بدات؟ یاسا نوێنه‌ری عه‌قلی به کۆمه‌لی و خواستی به کۆمه‌لی میلله‌ته‌و له مه‌وه سه‌روه‌ری و هێزی خۆی وهرهدگرێ و ئه‌و کاته یاسا کارا ده‌بێ که به یه‌کسانی به‌رامبه‌ر هه‌موو که‌س بۆ پاراستن یان بۆ سزادان به‌کار بێت. نه‌بوونی ئه‌م پرینسیپ و پرۆسه‌و ره‌وشه گه‌وره‌ترین هۆکاری گه‌نده‌ڵی و دارزاندنی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی مۆدێرنه له کوردستان.
وه‌ك ئه‌وه‌ی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له كوردستان باسی ده‌كه‌ن ته‌شهیر یان ناو زڕاندن چیه؟ ئایا له كوردستان مێژووی شه‌ڕه جنێو و سوكایه‌تی پێكردن بۆ چ سه‌رده‌مێك ده‌گه‌ڕێته‌وه؟وه‌ک پێشتر وتم ئه‌مڕۆ سه‌رده‌می شۆڕشی زانیاری ئینته‌رنێت و کۆگهیاندنه. به کلیکێکی سه‌ر کۆمپوته‌ر ده‌توانی راستیی ده‌رباره‌ی هه‌رشتێ ده‌ته‌وێ که‌م یان زۆر بدۆزیته‌وه. ده‌رباره‌ی میژووی شه‌ره‌جنێوی پارتی و یه‌کێتی ئه‌وه راستییه‌کی زیندووه که پێشره‌و بوون له داهێنانی زمانی خه‌نجه‌ر که پێداویستییه‌کی ستراتیجی شه‌ڕی براکوژی بوو. ئێستاش چه‌ندین نموونه‌ی ده‌نگی ئه‌و راگه‌یاندنه له یوتیوب هه‌ن. ئه‌وه ئه‌رشیفی رۆژنامه‌کانی کوردستانی نوێ و برایه‌تی و گولانیش ماون. ناوزڕاندن بریتییه له بلاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێک که که‌سێکی ده‌سپاک به کاری ناپاکی تاوانبار بکا یان هه‌ر کارێک که ناوچاکی کۆمه‌لایه‌تی تێک بدا تاوانبار بکه‌ی. یان هه‌ر هه‌والیک و زانیارییه‌ک که ناوبانگ و سومعه‌ی که‌سێک له‌که‌دار بکاو به‌مه زیانی ماددی و مه‌عنه‌وی پێبگه‌یه‌نێ. دیاره پێویسته یاسایه‌ک بۆ راستکردنه‌وه‌ی هه‌له‌کان، یان لابردنی بوختانه‌کان هه‌بێ. به‌لام لێره‌شدا ده‌سه‌لات بانێک و دوو هه‌وا به‌کاردێنێ. له کاتی که‌مپه‌ینی سه‌رده‌شت عوسماندا ده‌زگای راگه‌یاندنی پارتی خه‌سترین و توندترین هیڕشی راگه‌یاندنی دژی گۆڕان و به‌تایبه‌تی هێرشی شه‌خسی و جوێن و ناوزڕاندن دژی که‌سی کاک نه‌وشیروان به‌کارهێنا و ئه‌و هه‌ر وهلامیشی نه‌دانه‌وه. ئه‌زموونی خۆشم حه‌قیقه‌تی ره‌وشتی پارتی له‌و لایه‌نه‌وه نیشان ده‌دا. من که خۆم کاندید کرد بۆ سه‌رکرادیه‌تی له هه‌موو جاوپێکهوتنهکانی سه‌ره‌تادا جه‌ختم له سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه‌و، به راستیش وا بوو، که بۆ مه‌سه‌له‌ی ته‌حه‌ددای هیچ که‌س ئه‌و کاره‌م نه‌کردووه به‌لکو بۆ به‌شداری و پشتگیری له پرۆسه‌ی دیمۆکراتی هه‌لبژاردن، تا خه‌لک بیر‌و به‌رنامه‌ی جیاوازیان هه‌بێ و ده‌رفه‌تییان هه‌بی هه‌لبژاردن له به‌ینیان بکه‌ن. هه‌روا جه‌ختم له سه‌ر گرنگی ده‌ستپێشخه‌ری مه‌سعود بارزانی ده‌کرده‌وه‌و سه‌ردێری چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی رۆژنامه‌ی بارزان بۆ نموونه ئه‌وه بوو: هه‌ر که‌سێ سه‌رکه‌وێ هه‌ر کاک مه‌سعود سه‌رکه‌وتووه، و هه‌مان شتیش له‌گه‌ڵ رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکاو ده‌زگاکانی تر، به‌لام هه‌ر به‌ر له‌وه‌ی پرۆسه‌ی کاندیدکردنهکهم ته‌واوبێ رۆژنامه‌ی پاراستن هه‌ولێر ده‌ستی به هیڕشێکی ناره‌وای ناوزراندن دژی من کرد و له یه‌که‌م وتاریاندا تاوانباریان کردم به هاوکاری عه‌باس به‌یاتی و کارکردن له‌گه‌ڵ تورکمانه‌کان دژی حکومه‌تی هه‌رێم و پاره وه‌رگرتن له تورکیا، ئه‌وسا به چوونه ده‌ره‌وه به زه‌ماله‌ی به‌عس و کارکردن بۆ حیزبی به‌عس له له‌نده‌ن، ئه‌وسا به نه‌خۆشی ده‌روونی و شێتی. ئه‌وسا بلاوکردنه‌وه‌ی هه‌زاران پۆسته‌ری من له‌گه‌ڵ ئه‌و کچه‌ی ته‌لڤزیۆنی که‌ی. ئێن.ئێن. که روخساری پێش چاوپێکه‌وتنه‌که بۆ چاک کردم و بلاوکردنه‌وه‌ی کلیپه‌که له سه‌ر یوتیوب و چه‌ندین شوێنی تر که ئێستاش ماون، هتد ئێستا شه‌ش داوای یاسایی ناوزراندنم له‌و کاته‌وه دژی پارتی و ده‌زگاکانی به به‌لگه‌وه سالێک زیاتره پێشکه‌ش کردوون و هیچ ئه‌نجامێکیان دیار نییه. له سه‌رچی و به چ تاوانێ پارتی ئه‌و هیرشه ناره‌وایه‌ی ناوزڕاندنی دژی من کرد؟ ته‌نیا له به‌رئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی دیمۆکراتی ههلبژاردنم به‌کارهێنا و خۆم بۆ سه‌رۆکایه‌تی وه‌ک رکابه‌ری کاک مه‌سعود کاندید کرد. دوای ئه‌و هێڕشه شهرمهزارکهرانهیان دژی کاک نه‌وشیروان و من به چ روویه‌که‌وه باسی ناوزراندن ده‌که‌ن کاتی رۆژنامه‌کان به راستی باسی تاوان و گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌و راسته‌کانی ئه‌وان ده‌که‌ن؟
ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان رایگه‌یاند تا هاتنه سه‌ر شاشه‌ی تاوانباره‌كه خوێندنه‌وه‌ت بۆی چیه و چۆنی لێده‌ڕوانی؟هێنانی هه‌ر تاوانبارێک گه‌ر به راستی تاوانباریش بێ بۆ قسه‌کرن له سه‌ر ته‌له‌فزیۆن کارێکی فاسیستانهی ناشه‌رعی و دژ به یاسا‌و ویژدان و ئه‌خلاقه. ئیهانه‌یه نه‌ک بۆ تاوانباره‌که به‌لکو بۆ ئه‌وانه‌ش که سه‌یری ده‌که‌ن. نابێ مرۆڤ بکرێته فلیمی سووکایه‌تی پێکردن و زه‌لیلکردن به تایبه‌تی که نه‌توانی دیفاع له خۆی بکا. ئه‌مه کاری رژیمه سه‌ددامییه‌کان و فاشییهکانه. گه‌ر داپه‌روه‌ری و دادوه‌ری هه‌بێ هه‌موو تاوانبارێک بێتاوانه تا تاوانه‌که‌ی له سه‌ر ئیسپات ده‌بێ و ئه‌مه‌ش ده‌بێ به رێگه‌ی یاسایی داپهروهرانهو دروست بکرێ. تاوانبار ده‌بێ پاریزه‌ری خۆی هه‌بن و دادگایکردن ده‌بێ به ئاشکرایی بێ. له به‌ر ئه‌وه‌ی دادگا نوینه‌ری عه‌داله‌تی کۆمهلایتییه له ولاته یاسادارهکاندا خه‌لک بۆی هه‌یه بچێ له دادگایی‌کردنی هه‌ر تاوانباریکدا ئاماده‌بێ و سه‌یر بکا، میدیا بۆی هه‌یه ئاماده بێ و راپۆرتی بکا. گه‌ر پارتی ده‌یویست خه‌لک بۆ خۆی گوێێ له قسهودانپێدانانی تاوانباره‌که بێ ده‌بوو له دادگا ئه‌مه بکا، رێگه‌ی میدیا‌و پارێزه‌ران و خه‌لک بدا له مهحکهمهکردنه یاساییه‌که‌یدا ئاماده بن. ئه‌م کاره‌و کاری شێخ زانا پێشتر ئه‌وه‌نده‌ی ئیدانه‌یه بۆ پارتی خۆی، ئیدانه نییه بۆ ئه‌وانه‌ی به تاوانباری داناون بێ ئه‌وه‌ی که‌س ئاگای له پرۆسه‌ی دروست و یاسایی دادگایی‌کردن بێ.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئێستا له كوردستان ئیداره به‌ڕێوه ده‌بات نه‌فه‌سی چاككردنی تیاماوه؟به هیچ شێوه‌یه‌ک له خه‌ون و خراپترین مۆتهکهشدا چاوه‌رێی ئه‌وه‌م نه ده‌کرد هه‌روا به زوویی دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌نفال و قوربانی و کویرهوهرییهی خه‌لکی کوردستان، ده‌سه‌لاتێکی کوردی ئه‌وه‌نده دلره‌ق و دزو داگیرکه‌ر و دواکه‌وتوو-و گه‌نده‌ڵ و تاوانکار و بێباک ببینم. به‌راستی پێم سه‌یره مرۆڤ له رووی ئه‌خلاقی و ئینسانییه‌وه ئه‌و توانسته‌ی هه‌بێ ئه‌وه‌نده خۆپه‌رست و خۆههلخهلهتێن و ناهه‌ق و ناعه‌داله‌ت بێ وه‌ک شه‌هید سه‌رده‌شت ده‌ڵێ : باکی به مردنی نه‌وه‌کانی خۆی نه‌بێ و له لایه‌کی تریشه‌وه که‌مترین باکی به سومعه‌و که‌رامه‌تی خۆی نه‌بێ و به‌وه‌ی خه‌لک چۆن باسیان ده‌که‌ن. ئایا ده‌سه‌لاتێکی ئاوا نه‌فه‌سی چاککردنی تیا ماوه؟ ده‌سه‌لاتی له‌م چه‌شنه ته‌نیا یه‌ک ئامانجی هه‌یه هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌سه‌لاته!! ئه‌مه‌ش ده‌یخاته ناو جوغزی حه‌له‌زۆنی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی خۆی به‌و هه‌موو گه‌نده‌لی و تاوانکارییه‌وه له‌گه‌ڵ زیادکردنی به حوکمی مانه‌وه‌ی وه‌ک خۆی و خراپتربوونی. ئه‌م پرۆسه‌یه به‌وه کۆتایی پێدێ که له ئه‌ستووری تاوان و گه‌نده‌ڵیدا بپسێ. ئایا ریگه‌یه‌ک له به‌ر ده‌م ده‌سه‌لاتا ماوه که نه‌پسێ و مه‌نفه‌زێکی دی بدۆزێته‌وه؟ به‌لێ، پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن و به‌رنامه‌ی ریفۆرمی هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌تی دواخستنی له‌حزه‌ی پسانهکهی به ده‌سه‌لاتی پارتی و یه‌کێتی دا. ده‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راستی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به پارتی و یه‌کێتی دا که بچنه ناو پرۆسه‌یه‌کی دیمۆکراتی راسته‌قینه‌وه‌و له‌حزه‌ی پسانهکهی له شێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییدا دوا خستن. به‌لام دوای ئه‌وه سه‌یرمان کرد یه‌کێتی ده‌رسه‌که فێر نه‌بووه، کۆنفرانسه‌که‌ی شتێکی بۆشی ىێمانا بوو-و سهرکرادیهتییه شاخییهکهی هێشته‌وه‌و ره‌نگی رۆشنبیری و ده‌وری ئافره‌ت و هه‌ناسه‌و هیوای ریفۆرمی تیدا نه‌هێشت و گه‌نده‌ڵی کرده میرات و ده‌سته‌به‌ری سه‌رکه‌وتن و بنهمالهچیتی کرده رێباز و حیزبی زیاتر به سه‌ر حکومه‌ت و کۆمه‌لدا به پاره‌ی دزراوی خه‌لک سه‌پاند. کۆنفرانسی پارتیش ئاشکرایه له‌وه باشتر نابێ و له سه‌لماندنه‌وه‌ی قودسییه‌تی بنه‌ماله‌و هێشتنه‌وه‌ی توێژه رزیوهکهی سه‌رکردایه‌تی شاخ و مشه‌خۆریی حیزبی له سه‌ر حیسابی حکومه‌ت و خه‌لک هیچی تر نابێ. جا گه‌ر وه‌ک حیزب نه‌گۆڕێن ئایا رێگه ده‌ده‌ن به پرۆسه‌ی دیمۆکراتی هه‌لبژاردن و به دامه‌زراندنی ده‌ستوورو حوکمی یاسا بگۆڕێن؟ ئاماژه‌کان له‌و لایه‌نه‌شه‌وه خه‌ته‌رناکن. بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و توێژه شاخییانه دوو هه‌نگاوی خه‌ته‌ریان ناوه گه‌ر بۆیان سه‌ربگرێ کوده‌تایه‌کی ره‌شی ترسناکه به سه‌ر دیمۆکراسی و حوکمی یاسادا: یه‌که‌م، هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی چاودێری دارایی سلێمانی به ناوی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو چاودێرییه‌کان، که تا ئێستا نه‌مانبیستووه چاودیری پارتی هه‌بووه یان چی کردووه، و فه‌رامۆشکردنی فایله‌کانی گه‌نده‌ڵی به‌و بیانووه‌ی یاسایی نین واته گه‌نده‌ڵییه‌که یاسایی بووه به‌لام راپۆرتدان له سه‌ریان یاسایی نه‌بووه. گه‌ر بتوانن په‌رله‌مان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ترسناکه به‌کار بێنن و خۆیان چۆنیان ده‌وێ ئاوا چاودیری دارایی دابنێن و ده‌سه‌لاتی بده‌نێ یانی گه‌نده‌ڵی نه‌ک هه‌ر بنه‌بڕ نه‌کرا به‌لکو بوو به بنه‌مای ده‌سه‌لات هه‌تا هه‌تایه. ئه‌مه زه‌برێکی کوشنده‌یه له یاسا‌و دادوه‌ریی و دادپه‌روه‌ریی و مافی میلله‌ت. دووه‌م: دروستکردنی کۆمیسیۆنی بالای هه‌لبژاردن له هه‌رێمی کوردستان. ئه‌مه ههنگاوێکی ىێماناو ناپێویسته. گه‌ر به پاساوی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌بوونی ده‌زگایه‌کی کوردیی بۆ هه‌لبژاردن بێ، ئه‌وا پێویستترو له‌پێشتر بۆ رێگه خۆشکردن بۆ ئه‌مه‌و هه‌موو ده‌زگا نه‌ته‌وه‌ییه‌کان چاککردن و بریاردان و به‌کارخستنی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستانه. دروستکردنی کۆمیسیۆنی هه‌رێم مانای وایه کورد له هه‌لبژاردنه‌کاندا ده‌ورو ده‌سه‌لاتی له که‌رکوک و سنجارو کوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به گشتی نامێنێ. گه‌ر که‌رکوک و ناوجه دابراوه‌کان بهاتنابایهوه سه‌ر قه‌له‌مره‌وی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وا دروستکردنی ئه‌م کۆمیسیۆنه له جێی خۆیدا ده‌بوو به‌لام ئێستا یانی ده‌ستبه‌رداربوونه لێیان به شێوه‌یه‌کی ده‌ستووری. به‌لام دیاره مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی سه‌رکردایه‌تی شاخ له‌باربردنی دیمۆکراسی و مانه‌وه‌ی خۆیانه. ئه‌مه‌ش به‌و پێشنیازه مه‌ترسیدارو نامه‌سئولانه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که کۆمیسیۆنه‌که به ده‌نگی زۆربه‌ی ساده واته 50+ 1 دابنرێ. هیوادارم په‌رله‌مانتارانی پارتی و یه‌کێتی خۆشیان دووربینانه بروانن و مه‌ترسی ئه‌مه تێبگه‌ن. وه‌ک وتم به رای من له‌م قۆناغه‌دا کۆمیسیۆنه‌که له بنه‌ره‌تا پێویست نییه. گه‌ر هه‌ر بیشی سه‌پێنن ئه‌وا ده‌بێ به دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان پێک بێ. ئه‌گینا ئه‌مه پرۆژه‌یه‌ک ده‌بێ بۆ دیکتاتۆری حیزبی و له‌باربردنی دیمۆکراسی و کۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتی نێوان خه‌لک و ده‌سه‌لات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست