کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیستى گۆڕان جیابونەوەیە لە كۆى سیستەمى دەسەڵات نەك تەنها یەكێتى چەند تێبینیەك لەسەر كەناڵەكانى كۆمپانیاى ووشە.

Thursday, 04/06/2009, 12:00


لیستى گۆڕان ئەو دنیایەیە جیاواز لەو دنیایەى كە 19 ساڵە تێدا هەمو جوانیەكانى دەسەڵات سەربڕاوە , لیستى گۆڕان ئەو پەنجەرەیەیە كە دەتوانرێ هەمو قۆناغەكانى میژوى لێوە ببینرێ وە بزانرێ كە تا ئێستا كۆ سیستەمى یاسادانان و دادوەرى و جێبەجێ كردن هیچ بونێكى نییە ..لیستى گۆڕان ئەو دەرگایەیە كە تاكى كوردى لێوە دەچێتە دنیایەكى تر جیاواز لەم دنیایەى ئەم دیو كە هەست بكات ماف و ئەركى هەیە ..لیستى گۆڕان هەڵگرى باكگراوندى گۆڕانى سیستەمە لە هەرێمێكدا كە 19 ساڵە لە سەر یەك بۆچون و یەك دید كاردەكات كە غائبە لە هەمو سیستەمێكى حكوم ڕانى و ئیدارى وە هەمو بنەماكانى دژى بەرژەوەندى گشتى یارى كردن و مامەڵە كردن بەسەر ئەملاكى دولە و چەمكە ئەخلاقیەكانەوە بوە ..لیستى گۆڕان هاوارى میژوییەكە لە ژێر ئەقڵێكى دوگمایى و خێڵەكیدا كە ناتوانێ وەك مبكانیزمى گۆڕان خۆى كار بكات .. لیستى گۆڕان ڕەخنە نییە لە دەم و چاوەكان ... ڕەخنە نییە لەو وێنانەى كە بە ساختە ڕۆژى دەیان جار دەردەكەون و شاشەكان لماعتر دەكەن بەڵكو ڕەخنەیە لە كۆسیستەمى دەسەڵات هەڵگرى ئەلتەر ناتیڤى هەقیقى سیستەمێكە كە یاساكان تێدا سەروەر بێت و دروشمەكان تەنها وێنەیەك نەبێت بۆ فریو دانمان ..لیستى گۆڕان لیستێكى هەمە لایەنەى سیستماتیكە هەڵگرى ئەو هێزەیە كە دەنگى هەمو ڕەنگە جیاواز و بوچونە جیاوازەكان بێت و لێرەوە زۆر قورسە گۆڕانێكى سەرتاسەرى كورت بكەیتەوە بۆحزبێك وبەتایبەت یەكێتى , ئەم گۆڕانە هێندە قسەكردنە لە كۆى دەنگە ناڕازییەكانى ناو هەناوى كۆمەڵگا هێندە قسە كردن نییە لەسەر كەرت بوونى یەكێتى یان باڵیك یان كێشەى تایبەتیەكان .. گۆڕان كە لیستى گۆڕان هەڵگرێتى بزواتێكى گشتییە هەست كردنە بە نەبونى ئاسایشى ئابورى و بونیادنانى ژێرخانى گشتى تا بتوانین پشت بەخۆمان ببەستین .. گۆڕان لیستى سەرجەم بیرو بۆچونەكانە بە تایبەت ناڕازییەكانى ناو پارتى كە ئەمڕۆ لە ژێرحكوم ڕانییەكى ئیفلیجدا خۆى بە میراتگرى دەسەڵات و گەورەترین حیزبى ناو گۆڕەپانى كوردى دەبینێت كە ئەمەلاى زۆرترین خەڵك و لە هەناوى ناو كادرەكانى پارتى قابیلى قبوڵ نییە لە ڕوى سیاسى و ئەخلاقى و دیموكراتى و حكوم ڕانییەوە هەم قابیلى قبوڵ نییە كە ئەم كادرو ئەندامانەى ناو هە ناوى پارتى پێشینەیەكى گۆڕانیان تێدایە بە ناڕاستەو خۆ سەر بە لیستى گۆڕانن پێ بزانن یان پێ نەزانن , ئێمە دەبینین ئەمڕۆ گۆڕان بوە بە دەروازە و بە ماڵ و بەرەیەك كەزۆرترین لیستى سەربەخۆ لە پەناى سێبەر و ئەو قوناغەى ئەم لیست دروستى كردوە هاتوتە گۆڕەپان و ئەو لیستە تازانەش دەبینن و دەبیستن كە زۆرینەى هاوڵاتیان چ هیوایەكى گەورەیان بە و لیستە و نەوشیروانەوە هەڵواسیوە و دەبینین لەسەر شەقامى كوردى و لە ناو هزرى ڕۆشنبیران چ دەرگایەكى گەورە بۆ مێژو و ئێستا كراوەتەوە لیستى گۆڕان كردنەوەى ئەو درگایە بوو كە هێزى كۆمەڵگاى یتا زیندانى كرابو بە هەموو تاكێكى كوردییەوە كە ئێستە كەناڵەكانى كۆمپانیاى ووشە بچوكى دەكەنەوە بۆ تەنها بەشێكى یەكێتى ئەمەش غەدرێكى گەورەیە لەوانەى لە دەرەوەى یەكێتى لەگەڵ لیستى گۆڕاندان و داواى گۆڕان دەكەن كە پێویستە بەرپرسانى كۆمپانیاى ووشە بە وریاییەوە مامەڵ لەگەڵ ئەم حاڵتەدا بكەن بەتایبەت (بابەكر دڕەیى)..دەبینین پیاوێكى بێ دەنگى پڕلە دەنگ كەسێكى ڕۆشنبیرى پڕلە ووشە چۆن پاڵپشت بە میدیا ئازادەكان دەنگى ئازاد و فكرى ئازاد و لەو پەڕى تێگەیشتنییەوە لە واقعى حكومڕانى كوردى دەیەوێت پێمان بڵێ: ئێمە ئالێرەدا دەبێت قۆناغێكى تر جیاوازلە قۆناغەكانى ترلە دووبارە نەبونەوەى هەڵەكانمان پیادە بكەین , با بە هەمومان هاوكار بین تا دامەزراوەیى دروست بكەین و ئالیەتى دروست بونى بونیاد بنێین ....گۆڕان لە هەناوى گۆمەڵگادا كایەیەكى ئامادەیە لیستى گۆڕان داینەمۆى ئەو گۆڕانەیە , لیستى گۆڕان و نەوشیروان و هاوڕێكانى ئەو هەموو دەنگ و ڕنگە جیاوازە گوناهێكى گەورەیە بەرامبەر بە چەمكى گۆڕان و ئەو هێزە فراوانەى ناڕازییەى كە ئێستا هەیە كورتكردنەوەو لەقاڵب دانى هێزێكى گەورەى گۆڕان بۆحیزبێكى وە یەكێتى لەچوار چێوەى باڵێك یان چند كەسێكدا هەڵیەكى قورسى كۆمپانیاى ووشەیە , كەناڵ (K.N.N) و ڕادوێى دەنگى گۆڕان و سایتى سبەى كەمترین نوسین و كەمترین بیرو بۆچون كەمترین بەرنامەى لەسەر بیرى گشتى گۆڕانە ..لیستى گۆڕان و پڕۆژەكانى نەوشیروان هێندە ڕخنەو ئەلتەرناتیڤە بۆ كۆى سیستەمى دەسەڵات هێندە ڕەخنە نییە لە یەكێتى .وە یەكێتى دواى بوون بە كۆمپانیا ى كۆمپرادۆر بوەەتە بەشێكى بچوك لە و سەودایەى كەلە بازاڕى دەسەڵاتى كوردیدا مامەڵەى مافیایانە دەكرێ ئێستا زۆرترین هاوڵاتى بینەرى كەناڵەكانى كۆمپانیاى ووشەن , بۆیە پێویستە ئاگاداربن كە بیرى گۆڕان بیرى گشتییە بۆدروست بونى ئۆپۆزسێون و ڕكەبەرێكى هەقیقیە ئێستە كەمترین كار لەسەر ئەم هێڵە گشتیە دەكرێ كەناڵەكانى كۆمپانیاى ووشە هێندەى پێمان دەڵێ :ئێمە دەنگى جیاى ناو یەكێتین نەیتوانیوە وەك پێویست ببێتە دەنگ و ڕەنگى ناڕازییەكانى سەرپاى هەرێم وە نەیان توانیوە ئیش لە سەر ئەم هەموو ئامادە بوەى خەڵك بكەن... لیستى گۆڕان لیستى گەڕانەوەى متمانەیە بۆسەرجەم كۆمەڵگاى كوردى , ئێمە ناڵێین كارى بۆ نەكراوە بەڵكو پێویستە هێڵە گشتیەكە زیاتر زمانحاڵى خەڵك بێت بۆیە داوا لە كا ك بەكر و هاوڕێكانى دەكەین دەنگەكان فراوانتر بكات بۆ هەقیقەتى گشتى و بونى خۆى لەسەرانسەرى هەرێمدا چونكە لیستى گۆڕان جیابونەوەیە لەكۆى سیستەمى دەسەڵات نەك تەنها یەكێتى .


[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە