کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال تاڵەبانى بێ مۆراڵترین سەركردە، بێ وەفاترین هاوڕێ

Sunday, 01/11/2009, 12:00


حزبى پیرو نەخۆش بە پلینۆم پتەو و چاك نابێتەوە !
ئەوەى لەدوور و نزیكەوە ئاگادارى بارودۆخ و دامەزراندنەوە و هەستانەوەى شۆڕشى كورد بێت لەدواى ئاشبەتاڵى ساڵى 1975 ئەوە ئەزانێ كە كۆمەڵە و كاك نەوشیروان وهاورێكانى چ بایەخ و رۆڵێكى سیاسی و رێكخراوەیی و پێشمەرگەیی و رێكخستنێكى مۆدێرنى لە هەڵگیرسانەوەى شۆڕشى نوێی گەلەكەماندا بینیوە و بەرجەستە كردوە و چۆن وەك سەركردەیەك هەمیشە جێگەى پشت پێ بەستن و بڕوابوونى هەڤاڵ و هاورێ پێشمەرگەكانى بوە و كۆمەڵەش چۆن رێكخراوێكى شۆڕشگێرو خاوەن پرنسیپى پۆڵاین و چ گورزوەشێن و كەمەرشكێنێك بوە لەبەرامبەر دوژمن و نەیارە سەرسەخت و بەكرێگیراوەكانى ، كاك نەوشیروان جگە لەوەى وەك پێشمەرگەیەك هەمیشە بەگیانى پێشمەرگانەو خۆنەویستانەوە جوڵاوەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا وەك سەركردەو رێبەرێكى شۆڕش رێكخەرو دارێژەرى چەندین قۆناغى هەستیار و لەچەندین تەنگژەى جۆراوجۆرى سەربازى و رێكخراوەیدا یەكێتیی لە شكست و گلان پاراستوەو ئەوە جگەلەوەى كە ئەندازیارى سەرەكى داهێنانى خەباتى سیاسی گرێدراو و پشت ئەستوور بەجەماوەر و هێزە پێشكەوتنخوازەكانى ترى كوردستان بوە ، وەیەكێ لە شانازیە گەورەكانى یەكێتێیی لەدواى ئەنفالەكان كە هێشتا جێگەى سەروەرى و ئەوەى تاڵەبانى خۆی پێ گیڤ كردەوەو مەدالیاى رێزلێنانى بە ئەندامانى بەخشى ناردنەوەى پێشمەرگەبوو بەشێوەى پارتیزانى و نهێنى بۆ ناو كوردستان و رێكخستنەوەى رێكخستنە نهێنیەكان بوو ئەوە لە هزر و بۆچوونى خودى كاك نەوشیروانەوە بوو ، ئەوە سەرەڕاى دراشتنى بەرنامەو گەڵاڵەكردنى پلانى بەگژداهاتنەوەى جەماوەرى كە دواتر بەراپەڕینى سەرتاسەرى كوردستان كەوتەوەو بۆ یەكەمجار لەمێژووى نوێی كوردا كەركوك ئازادكراو كوردستانى بوونى لەبیروهۆشى خەڵكدا تۆخ بۆوە و بۆ دوژمنانیش دەركەوت كەكورد دەست بەردارى ئەو شارە نابێ .. !
ئەگەر كۆمەڵە و خودى كاك نەوشیروان مستەفا نەبان نە یەكێتیی ئەبوو بە یەكێتیی و نە تاڵەبانیش پاشەڵی پیسى شەست و شەشى سپی ئەكرایەوە و ئەو مێژووە ڕەشەى وەك ئێستا كاڵ نەدەبۆوە ونەئێستاش ئەبوو بەو پیاوە كە ناماقوڵى و شەكر بشكێنێ !
تاڵەبانى لە راپۆرتە ناوەڕۆك بەتاڵ و بێ ماناكەى یدا ئاماژە بەهەندێ خاڵ و بڕگە داوە كەهیچ پەیوەندیەكیان بە ژیانى سیاسی ئەمڕۆ و بارودۆخى ئێستاى پڕ شێواوى نێوكەپرەكەى یەكێتیی نیە ، بۆنموونە سوپاى(پاسدارو هەڵەبجە) یا ئەڵێ(نەوشیروان قەت ماركسی نەبوە)ئەمە ئەگەر چەواشەكردن و بەلاڕێدابردنى كادران و سەرقاڵكردنى بەشداربوەكان نەبێ كەى بابەتى ئێستاو پرسی گرنگ و هەنووكەیی و دەرمانى برینە شێرپەنجەییەكانى جەستەى یەكێتییە ؟ ، خۆ ئەگەر ئەم دوو نموونە ئاماژە پێدراوانە بابەتێكى ئەوەندە گرنگ وشایەنى ئەوەبێت بخرێنە روو ، ئەى بۆ ئەم سەركردە بوێر و لێزانە لە كۆنگرەى یەكەمى ساڵى 1992 و كۆنگرەى دووەمى ساڵە 2001 دا ئاماژەى بۆ نەكردوون و بایەخى بۆ دانەناوە ؟ تاڵەبانى ساڵى جارێك كێلى گۆڕەكەى خومەینى ماچ ئەكات و بۆى ئەگریى خێرە باسی پاسدار و هەڵەبجەو ئەم شتانە ئەكات؟
ئەگەر تاڵەبانى یەك تۆزقاڵ مۆراڵ و وەفا و پیاوەتى تیابوایە ئەبوو باسی كاك نەوشیروان نەكات لەبەردەم سەدان كادرى فەلدا كە وەك سەیارەى علوج بێ رابردوو ، وەبێ ئەزموون و نامۆ بەسیاسەت وكە هەر بەرپرسەى بۆ خزمەت و بەهێزكردنى كوتلەكەى خۆى وەك قارچك و جوجكى مەسڵەحە هەڵیان هێناون و پەلكێشی نێو سیاسەت و حزبایەتیان كردوون ! تاڵەبانى ئەوەندە رەوشت و ئاستى دابەزیوە بە مەسعود بارزانى وتوە كە ئەتگرمە باوەش تەزووى خۆشەویستى و ئاسودەییم بەلەشدادێت ! كەچى تۆمەت و درۆ بۆ كاك نەوشیروان هەڵ ئەبەستێ و بە تێكدەر و هەڵوەشاندنەوەى یەكێتییە هەڵوەشاوەكەى دائەنێ وەك ئەو دەبابەكانى هێنابێتە ناو پەرلەمان لە 31ی ئابدا !
تاڵەبانى گەر یەك تۆز جورئەت و شەهامەت و دڵسۆزى تیابوایە ئەبوو هەر هیچ نەبێ بەقەت (عەتا سەراوى) جورئەتى بكردایە وبیوتبایە " ئیتیفاقیەى ستراتیجى لـــە 31ی ئاب خراپترە بۆ یەكێتیی" خاوەنى ئەم وتەیە دواى دەركردنى لەلایەن پیاوەكانى تاڵەبانى دەستگیركراوە و ئێستا زیندانیە !
هەر لەو كۆبوونەوە بەناو پلینۆمەدا بڕیارى دەركردنى ئەندامانى مەكتەبى سیاسی و سەركردایەتیەكانى باڵى ریفۆرم دراو وەكو بڕیارەكەى بەعس مافى گەرانەوەشیان نیە ، وەلە هەموو شت پێكەنیناوى تر ئەوەیە لیژنەیەكى نەزاهە پێك دەهێنرێ بۆ لێپێچینەوە لەوانەى ماڵى یەكێتییان بۆ خزمەتى شەخسی بەكار هێناوە ، خۆ ئەگەر ئەو بڕیارە جێ بەجێ بكرێ ئەبێ یەكەم كەس كە لێپرسینەوەى لەگەڵ بكرێ ئەبێ تاڵەبانى بێ ، چونكە ئەو یەكەمین كەس و سكرتێرى ئەو حزبە و یەكەمین كەسیشە كە لەوتى هەیە ماڵ و موڵكى یەكێتیی بۆ خۆى و خێڵەكەى برایم ئەحمد بەكادەهێنێ و دواتریش كەم بەرپرسى یەكێتیی لەم لێپرسینەوەیە رزگاریان ببێ بۆیە ئەو بڕیارە هەر بەمردوویی لەدایك بوە !
شتێكى سەیرتریش كە شایانى ئاماژە پێكردنە ئەوەیە كە ناویان لێناوە (میساقی شەرەف) ئەویش بەمانى ئەوەى كەكەس تەكەتوول نەكات و بەڵێن بدات بەشەرەفى كە كار بەو سوێندە بكات . باشە كێن ئەوانەى كە بریارئەدەن شەرەفیان هەیە یان ماویانە؟ باناوى هەندێ لەوئەندامانە ریز بكەین تابزانین ئەمانە شەرەفیان ماوە یان نا تاسوێندى پێ بخۆن:

1- مچە چاوڕه‌ش : سیخوڕ ، دەستدرێژى كردۆتە سەر كچ و ژنى كورد، شەرواڵ پیسێكى ناسراوە.
2- مه‌حمود سەنگاوى : نه‌خوێنده‌وار و داوێنپیس، دەستدرێژى كردۆتە سەر چەند خوێندكارێكى كچ كە لە كاتى خۆیدا ئاژاوەى نایەوە ، دزێكى زۆر گەورەیە.
3- شیخ جەعغەرى شیخ مستەفاى وەزیرى پێشمەرگە: قێزەوەنترین شەرواڵ پیسە لەناو یەكێتیدا و دزێكى زۆر لێزانیشە، موچەو خوێندنى كچەكەى لە نەسریەى كێ دەدرێ؟
4- سەعدى پیرە: دز و سیخوڕ ، هه‌روه‌ها داوێن پیس، داوێنپیسییه‌کی بێ تام بوە ؟
5- بەرهەم ساڵح: دزى ناو هەرێم و عێراق ، كۆنە بەعسی بە بەڵگەى ئەو سیدیەى لاى تاڵەبانى و بارزانى هەیە كە ئەمەریكیەكان وەك بەڵگە بڵاویان كرۆتەوە
6- ئازاد جوندیانى: دزە، داوێن پیسە، درۆزن، بوختانچى.
7- عیماد ئەحمد: دز و درۆزن و سیخوڕ.
8- عومەر مورتاح : كوڕە دەست پاكە بەناوبانگەكەى ناو یەكێتیی
9- حاكم قادر: خزم و كەسوكارو خۆى زەوى باشى سلێمانیان داگیر كرد ، دزێكى هاوشێوەى مورتاح ، داوێن پیسه‌.
10- مەلا بەختیار: دز و شازى داوێن پیسەكان ، ئاژاوەگێرى كوردستان ، دوژمنى راستى و حەقیقەت. ژن داگیر كەر.
11- ئەرسەلان بایز: دز، درۆزن و بۆختانچى و داوین و پاشەڵ پیس.

باشە ئەمانە خاوەنى ئەو رەفتار و رابردووە قێزەونە بن، ئیتر شەرەفیان ماوە تا سوێندى پێ بخۆن؟
باشە یەكێک شەرەفى نەمابێ چ باكى بەو سوێندخواردن هەیە؟
هەر بژى تاڵەبانى بۆ خۆت و ستاف و میساقى شەرەفت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە