کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کۆمەڵێک ڕیکخراوی کوردیی: دەبێ دەست بەجێ مەحمودسەنگاوی دەستگیر بکرێ

Saturday, 28/12/2013, 12:00

2165 بینراوە


ئەمرۆ ١٠ ڕۆژ بەسەر بریاری دادگای کەلاردا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار مەحمود سەنگاوی تێدەپەرێ. ئەم بڕیارە لە پەیوەند بە تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانیەوە لەلایەن دادگای ناوبراوەوە دەرکراوە. ئەو کە فەریقی سوپا و بەرپرسی مەلبەندی گەرمیانی یەکیتی نیشتمانی کوردستانە، دەبوو لەگەڵ دەرچوونی بڕیارێکی لەو جۆرەدا و روبەڕوکردنەوەی ئەو تۆمەتە وەک هەموو تۆمەتبارێکی تر لەهەر شوێنێک ببینرێ دەست بەچی دەزگا ئەمنیەکان دەستگیری بکەن، نەک ئاوا بەئازادانە بسورێتەوە و لێداون بدات و پاساوی سەیر وسەمەرەی بۆ بدۆزریتەوە بۆ چونی بۆبەردەم دادگا. بە داخەوە جارێکی تر لە کوردستان دەردەکەوێت کە خودی یاساکان یەکسانی نێوان هاوڵاتیان لەبەردەم یاسادا پێ شێل دەکەن و مافی زۆرتر بە کاربەدەستانی حکومەت دەدەن. ئەم یاسایانە پێچەوانەی بنەما سادەکانی مافی هاوڵاتی بوونی یەکسانن و پێویستە لەکار بخرێن.

هەربۆیە ئیمە ئەو ڕێکخراوانەی لەخوارەوە ناومان هاتووە داوادەکەین کە:

1- دەستبەچێ فەریقی سوپای پێشمەرگە مەحمود سەنگاوی دەستگیربکرێ،و ڕێکاری یاسایی وەک هەموو خەلکێکی تر لە بەرانبەریدا بگیریتە بەر.

2- پێویستە حەسانەی بەرپرسیارێتی لەمەحمود سەنگاوی بسێندرێتەوە تا دواساتەكانی دادگاییكردنی, هاوكات پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە ڕادەستی یاسای بكات چونکە لەلایەن دادگای بەرایی كەلارەوە وەك تۆمەتبار بەكوشتنی كەسێك ناوی هاتووە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێویستە بە کردەوە نەک بە گوفتار بیسەلمێنێت کە ڕێز لە یاسا دەگرێت و بەرپرسەکانی خۆی لەسەروو یاساوە دانانێت.

3- بەهۆی نەبونی هیچ پێشینیەکی جیبەجێ کردنی یاسا بەسەر بەرپرسانی پارتی و یەکیتی، هاوکات بەجیهانیبونی کەیسی شەهید کاوە و گرنگی لای ئەو هەزاران خەلکە ئازادیخوازەی ٢٠ ڕۆژە نارەزایەتی بۆ دەردەبڕن داوا دەکەین دۆسیەی تیرۆری شەهید کاوە دادگایی کردنی تۆمەتباری ناوبراو بە تەواوی بە ڕووی میدیادا کراوە بێت.

4- داوا دەکەین خەلکی کوردستان بەگشتی و دەڤەری گەرمیان بەتایبەتی پشتگیری و بەشداری خۆپیشاندانی بنەمالەی شەهید کاوە بن کە لە رۆژی ٢٩ی ئەم مانگە لەبەردەم دادگای کەلاردا ئەنجامی دەدەن.

هەروا لیرەدا رای دەگەیەنین کە ئیمە لەگەل چەندین ناوەندو ڕیکخراو و کەسانی چالاکی داکۆکیکار لە ئازادی و مافی مرۆڤ ناڕەزایی سەرتاسەری لە ئەورپا و کوردستان بریار وایە لە٥ی مانگی جانیوەری لەیادی یەک مانگەی تیرۆری شەهید کاوە دا بە بەشداری هەموو لایەک ئەو نارەزاییانە لە پێناوی وەستاندنی تیرۆر لە کوردستان، کە ماوەی ٢٢ساڵە بە دەیان دەنگی ناڕازی و ئازادیخوازیان لێ دابڕیوین، بەرفراوان و گەورەتر بکرێن.

با لە ئەورپاوە لە گۆڕەپانی پایتەختەکان تا کوردستان لەبەردەم دادگا و مەکتەب سیاسی و ئاسایشی یەکیتی، بە دەنگی یەکگرتوومان تیرۆرکردن و سەرکوت ئیندانە و ڕیسوا بکەین.

ئیمزاکان:
1/گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم
٢/کوردستان فۆرم لەبەلجیکا
٣/دەستەی کەمپینی ئازادی بۆ سەید ئەکرەم / بادینان
٤/رێکخراوی تێکۆشان بۆ هوشیارئ و کەلتوری میدیا /دهۆک
٥/رێکخراوی کەسکا / ئەورپا
٦/رێکخراوی رەنگەکان بۆ ئازادی / هەولیر
٧/ گروپی کوردانی بەلجیکا بۆ داکۆکی لەماف و ئازادئ خەلکی کوردستان
٨/رێکخراوی ماد / سوید
٩/چاودیری کوردۆساید / چاک
١٠/خانەی ئازادی / هۆلەندا
١١/سەنتەری کورد/ ئەمەریکا بۆ ئازادی رادەربرین K.A.C.F.E فێرجینیا
١٢/رێکخراوی گەشەپیدانی خەلک (کوردستان) PDO
١٣/کۆمەڵەی سکۆنەکورد لە مالمۆ/ سوید
١٤/کەمپینی بەرگری لە ئازادی و خواستەکانی خەڵکی کوردستان_دانیمارک
١٥/گروپی داکۆکی لە مافە مەدەنیەکانی خەڵکی کوردستان/ کەنەدا
١٦/ ڕێکخراوی ڕزگاری ژن لە عێراق
١٧/ڕێکخراوی کۆمەلگای کورد لەلەندان

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)