یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی گهندهلییهکان یهکجار زۆرن...
Monday, 28/12/2009, 12:00
بەناو پرۆفیسۆر دكتۆر نزار كە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانیە بۆ كاروباری خوێندنی باڵا كە هەموو زانكۆ دەزانن هەرچی گەندەڵی لەوەرگرتنی قوتابیاندا بۆ خوێندنی دكتۆرا وماجستێر هەیە لەرێگەی ئەمەوە دەكرێت چونكە بووە بەئەڵقە لەگوێی حزب لەناو زانكۆدا، حیزب كێی بوێت وەریدەگرن كێشی بوێت پاڵی پێوەدەنێن ئەویش لەرێگەی تەدەخولی ئەم گەندەڵەوە كەهەڵدەستێت بەدانانی نمرەی ناراستی ئەوانەی كەحیزب رازی نیە وەربگیرێن لەخوێندنی باڵا بەشێوەیەك لەكاتی بڵاوكردنەوەی ناوی وەرگیراوان لەخوێندنی باڵا واپیشانبدرێت كەواهەست بكرێت كە شێوازێكی دادپەروەرانە رەچاوكراوە لەوەرگرتنی خوێندكار یۆ خوێندنی باڵا، وەهەموو ئەم نادادپەروەریەی كە نزار دەیكات لەپێناوی مانەوەی لەكورسیەكەیدایە، وەئەوانەشی كە بەم شێوەیە نادادپەروەریان لەگەلدا دەكرێت و جەنگیان لەگەڵدا دەكەن تەنها لەبەرئەوەی تائێستا ئامادەنین ئیمزا بۆ حیزب بكەن و مامۆستای بەهەڵوێستی راستەقینەی ئەم وڵاتەن، هەروەكو چۆن كاتی خۆی خەڵكی بەشەرەف ئامادەنەبوو ئیمزا بۆ بەعس بكات، هەرچەندە لەم نێوەندەدا خەڵكانێكی سوكی بێهەڵوێستی ترسنۆكی ماستاوچی هەلیان دەستكەوتووە بۆ خۆبردنەپێشەوەو وەرگیراون لە خوێندنی باڵا، ئەوەی من مەبەستمە ئەوەیە كە ئەم نزارە گەندەڵە بەرپرسی یەكەمی ئەم گەندەڵیانەیە چونكە چەندەها جار لەسەری نوسراوە كە چەندكارێك هەیە كە واجبی ئەوە هەستێت بەئەنجامدانی لەپێناوی رێگرتن لەگەندەڵی، یەكیك لەو كارانە ئەوەیە كە با دەفتەری تاقیكردنەوەكان بگەڕێتەوە بۆ قوتابیان بۆ ئەوەی نمرەی راستەقینەی خۆی بزانێت نەك ئەوەی كە لەبلاوكردنەوەكەی ناوی وەرگیراوەكاندا بۆی دادەنرێت بەوشێوەیەی كەلەسەرەوە ئاماژەمان پێدا، وەهەروەها لەچەند نوسینێكدا ئاگاداركرایەوە لەوەی كەلەكۆلێژەكانی زانكۆی سلێمانی پرسیارەكانی تاقیكردنەوە زانستیەكە دەدرێت بەوانەی كەمەبەستی حیزب و عەمادەی كۆلێژەكانی لەسەرە بۆ وەرگرتنیان هەروەكو ئەوەی كەلەهەردوو كۆلێژی زمان وزانستەمرۆڤایەتیەكاندا لەكەس شاراوەنیە كەدەتوانرێت بوترێت ئەوەی لەم دوو كۆلێژە لەماوەی (6) ساڵی رابردودا وەرگیراون بۆ خوێندنی باڵا(80%) یان بەتوانای زانستی خۆیان نەچونەتە مونافەسەی زانستیەوە بەڵكو بەو شێوەیەی كەئاماژەمان پێدا پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكەیان دراوەتێ لەپێشوەختدا وە ئەم كەسە بێمستەوایانە ئێستا بەو شێوەیە تیاندایە دكتۆراشی تەواوكردوەو وە هەندێكی تریشیان ئێستا خوێندكاری دكتۆران بەڵام چونكە بەو شێوە گەندەڵیە وەرگیراون ئێستاش لەگەڵ خوێندكارێكی قۆناغی دووی بەشەكانیاندا تاقیكردنەوەیان بۆ بكرێت بەدادپەروەرانە، گرەنتی ئەوە دەدەین كە دەرناچن لەو تاقیكردنەوەدا، هەموو ئەمانە وەنەبێت ئەم نزارە گەندەڵە ئاگای لێنەبێت بەڵكو بەتەنسیق لەگەڵ ئەودا هەموو ئەم گەندەڵیانەدەكرێت وەباشترین نمونە ئەوە بڵاوبوەتەوە كەلەدوای دەرچونی ناوی كاندیدەكانی ئەمساڵی خوێندنی باڵا چەند مامۆستایەكی ناحیزبی نا سوكی ناماستاوچی نا خۆبەرەوەپێش كەویستویانە بچنەلای ئەم نزارە گەندەڵە بۆ ئەوەی داوای ئەوە بكەن بۆ ئەوەی دەفتەری تاقیكردنەوەكانیان ببینن چونكە باوەریان بەو نمرەیە نەبووە كەبۆ ئەمانیان داناوە وەنمرەی باشیشیان بۆ خەڵكێكی بێمستەوا داناوە بەو جۆرە لەكاتێكدا لەنوسنگەكەیدا چاوەرێدەكەن بچنەژورەوە ئافرەتێكی فەرمانبەر بەناوی(ژ) كەكچی لێپرسراوێكە بەناوی(لیوا عەباس) وەكاتی خۆی كەبۆ موعیدیش كەلەزانكۆ وەرگیرایەوە بوو بەگلەیی لەسەر زانكۆ چونكە حەقی ئەوەی نەبوو وەربگیرێتەوە، بەڵام لەسایەی گەندەڵی ئەم زانكۆیەو لەسەر هەموشیانەوە ئەم نزارە گەندەڵە نەك موعیدی بەڵكو ماستەریشی وەرگرت، بەبێئەوەی لەخۆی راببینێت ببێ بەمامۆستا ناونیشانی مامۆستای یاریدەدەریشیان داوەتێ بەڵام تائێستاش هەر لای ئەم گەندەڵە فەرمانبەرە، وەلەوەش خراپتر ئەوەیە كەدەمانەوێت وەكو بەڵگەیەك لەسەر ئەم نزارە گەندەڵە ئاشكرای بكەین ئەویش ئەوەیە كەلەوكاتەی ئەم مامۆستایەنە چاوەرێ بون نزار ببینن ئەم ئافرەتە كەبۆ دكتۆراش ئەمساڵ وەریانگرتووە لەو كاتەدا چووەتە ژورەكەی نزارەوە بۆ ئیمزاكردنی نوسراوێكی هاتوو، لەو كاتەدا ئەو مامۆستایەنە لەپشت دەرگای ژورەكەی نزارەوە واتە لەنوسینگەكەیدا چاوەرێ بون تا ئیزن بدرێن بۆ چونە لای ئەم گەندەڵە، بەڵام بەئاسانی گوێبیستی وتەكانی نزار دەبن كە بە بۆنەی وەرگیرانی ئەم كچە مەسئولە نەخوێندەوارە لەدكتوراوە پیرۆزبایی لێدەكات، كە هەموو گەندەڵی ونازانستی ئەم پیاوە لەم قسانەیدا بەرامبەر ئەم ئافرەتە بەتەواوەتی دەركەوتووە كە كاتێك پێی گوتووە بەگاڵتە پێكردنەوە هەهەهە:((پیرۆزت بێت هەرخۆت شایەنی دكتۆرایت هە...هە....هە.... چیبكەین واسیتەكەت ئەوەندە گەورەبوو ناتوانین بڵێین شایەنی دكتۆرانیت هە....هە.....هە)).
لەزانكۆی سلێمانیەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست