کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


حەكایەتە كلاسیكیەكانى " ئازاد جەلال " .. !!؟!

Monday, 07/10/2013, 12:00

1861 بینراوە






ژوورەكانى بزوتنەوەى گۆڕان , كۆمەڵە ژوورێكى كارتۆنى ورۆبۆتى نین بەڵكو زادەى واقیع وداكەوتى دۆخى گشتى كوردستانن ، ئەو ژوورانە پڕن لەگەنجە مرۆڤى خاوەن بڕوانامەى زانستى ومەعریفى وئەكادیمى نەك پیاوى پەككەوتووى خانەنشیننەكراوى بەسەرچوو كەعەیامیكە هەرباسى شاخ وبەعس وخەباتى پێشمەرگایەتى دەكەن (ئەم كەسایەتیانە ئێستا بارێكى قورسن بەسەر شانى كۆمەڵگەى كوردییەوە) ..ئەوەى لەمەبەستە راستەقینەكانى ئەم بزووتنەوەیە تێبگات ئیدى سەرى خۆى بەووتەى بێسەروبەر نائێشێنێت بەتایبەتى لەبەرنامەیەكى ئەمشەوى كەناڵى گەلى كوردستاندا ، ئەندامێكى سەركردایەتى یەكێتى بەناوى " ئازاد جەلال " كۆمەڵێك ڕەخنە وهەڵوەستە وكۆمێنتى بێسەروبەرى لەسەر ئەم بزووتنەوەیە داوە كەبەماددەى سیكۆتینیش پێكەوە نالكێت ، ئەو دەڵى بزووتنەوەى گۆڕان خاوەى هیچ ناسنامەیەكى دیارى كراو ودەستنیشانكراو نیە ، لێرەوە بەكاك ئازاد دەلێین ئێوە هەمیشە دەتانەوێ هەموو شتێك بەپێوەرى عەقڵى خۆتان دارێژن دەتانەوێ هەموو مەبەست وئامانجێكى ئەم بزووتنەوەیە لەكەداربكەن ، نازانن بەج رێگە وشێوازێك ناوى ئەم بزووتنەوەیە ناشرین بكەن ئەگەر ئەم بزووتنەوەیە خاوەن ناسنامە وشوناسێكى ئیسلامى بووایە ئەوا دەتانگوت ئەمە نوێنەرى بن لادن وقەرەزاوى وشێخى ئەزهەر وحەسەن بەنا وسەید قوتبە وەكو چۆن ئێستا بەرامبەر برایانى یەكگرتوو دەیكەین ، ئەگەر لەحاڵەتێكیدا ئەم بزووتنەوەیە خۆى وەكو هێزێكى ماركسى ڕەها ودوور لەدین بناساندایە ئەوا كاكە ئازاد بەدڵنیاییەوە دەیگوت مۆدێلى ماركسیەت باوى نەماوە وسەردەمى كۆتایى هاتووەیاخود دەیگوت ئەم بزووتنەوەیە دەیەوێت ئیسلام لەناوبەرێت وبەسەر حوشترەكەوە بنێرێتەوە بۆ نیمجە دوورگەى عەرەبى ..
واتا كاك ئازاد جەلال وحیزبەكەى ئەوەیان بەلاوە مەبەست نیە كەهەڵەكانى ئەم بزووتنەوەیە وگرفتەكانى چارەسەربكەن ، ئەوەیان بەلاوە مەبەست نیە كەڕەخنەیەكى عەقلانى لەم بزووتنەوە نوێبە بگرن ، ئەوەیان بەلاوە مەبەست نیە كەبەشێوەیەكى ئەكادیمى ڕووە خراپیەكانى ئەم بزووتنەوەیە بخەنە ڕوو ، بەڵكو ئاشكرایە كار لەسەر ناشرین كردن ونابوت كردن وبێماناكردنى ئەم بزووتنەوەیە دەكەن ، دەیانەوەى بەهەر وەسیلەیەك بێت ئەو جەماوەر بەرفراوانەى كەلەدەورى ئەم بزووتنەوەیە كۆبووەتەوە وڕۆژ بەڕۆژ لەزیادبوون وفراوانبوون دایە دایبڕینن لەم بزووتنەوەیە وهەمووان ڕاپێچى چارەنووسێكى وون وبێفەڕبكەن ، جونكە ئاشكرایە لەپاش خۆپیشاندانە بەرفراوانەكەى 17ى شوبات یەكێتى وپارتى زەندەقیان چووە نازانن چۆن وبەچ شێوازێك لەهەیبەت وبەهاى بەرزى ئەم بزووتنەوەیە كەم بكەنەوە ، هەرچەندە كاك " ئازاد جەلال " هەموو قەوانێك دەتەقێنى وكەس نازانى سەربە ج قوتابخانەیەكى فیكرییە وبەهەموو ئاراستەیەكدا قسە فڕی دەدات ولەگفتوگۆش دا تەنها ئەوەى بەلاوە گرنگە كەزۆرترین قسە بكات وبۆساتێكیش بێدەنگ نابێت .. وهەناسەیەك هەڵناكێشێت وادەزانێت ئەوەى زۆرترین قسەبكات خاوەن حەقیقەتە وحەقیقەتى ڕووداوەكان لاى ئەوە ، وادەزانێت كاتێك قسە دەكات ئیدى هەموو ئەوانى گوێی لێدەگرن سەرسامى بۆچوونەكانین ، كاك رێبوار سیوەیلى ووتەیەكى جوانى هەیە كەدەڵێت " لەگفتوگۆدا گرنگ ئەوەنیە زۆرترین قسەبكەى بەڵكو ئەوە گرنگە كەسەرنجى بەرامبەرت ڕابكێشیت " بەڵام كاك ئازاد نایەوێت سەرنجى كەس ڕابكێشێت ئەوەى بەلاوە گرنگە بێ دەنگ نەبێت چونكە بێ دەنگى بەلاى ئەوە شكست بوون ودواكەوتن وبەجێهێشتنى كاروانى حیزبەكەیەتى ودرەنگ گەیشتنێتى بەوێستگە ..
بەهەرحاڵ دەمانەوێت لێرەدا وەڵامى ئەم بەڕێزە بدەینەوە ، لەڕاستیدا بزووتنەوەى گۆڕان بزووتنەوەیەكى جەماوەرى گشتگیرو فرە ڕەهەندە تەنها لەلایەن گروپێكى بنەماڵەیى وەكو حیزبەكەى بەڕێزت وئایدۆلۆژیایەكى ڕەهاوە مۆنۆپۆڵ نەكراوە وناشكرێت ، بزووتنەوەى گۆڕان تەنها موڵكى تاكە كەسێك وگروپێكى دیارى كراو نیە ، موڵكى پێشمەرگە وسەركردە وپیاوە سیاسیەكان جارانى یەكێتیش نیە ، موڵكى بەتەنها گروپێكى دیارى كراوى سیاسى نیە ، خاوەنى هیچ ئایدۆلۆژیا وتایفیەت وفەندەمینتالیزمێكى دیاركراوى نیە ، بزووتنەوەى گۆڕان لەهەل ومەرجێكى واقیعى دا دەركەوت وسەرى هەڵدا ، بزووتنەوەیەكى خۆرسكى سروشتیە كەلەڕێگەى هاوكارى وپێكەوە كاركردنى چین وتوێژە ڕۆشنبیر وحەقخوازەكانى كوردستان ودەرەوەى كوردستان دروست بوو ، كاردانەوەى ئەو دۆخە جەقبەستووە ونالەبارەى كوردستان بوو كەپارتى ویەكێتى لەماوەى بیست وپێنج ساڵى حوكمڕانى كردنى دروستیان كردبوو ، واتا سەرهەڵدانى ئەم بزووتنەوەیە پێویستیەكى هەنووكەیى بوو ، هۆكارەكانى دەرەوە لەژێر ناوى بەهارى عەرەبى وهۆكارەكانى ناوخۆ لەژێر ناوى ناڕەزایى جەماوەرى كورد لەدەسەڵاتى تاكڕەوانەى بنەماڵەى تاڵەبانى وبارزانى وبەهەدەردانى سامانى ووڵات لەڕێگەى قۆرخ كردنى بۆ نێو گیرفانى كوڕانى بەرپرس سەرى هەڵدا ..
لەلایەكى دیكەوە كاك " ئازاد جەلال " دەڵى خودى نەوشێروان موستەفا " ڕێكخەرى گشتى بزووتنەوەى گۆڕان " لەلایەك دەڵى بەرەو دەسەڵات دەڕۆین ولەلایەك دیكە دەلێت لەدەسەڵاتداین وبەشداری تێدا دەكەین " بەڵام بەداخەوە كاك ئازاد وهاوبیركۆڵە حیزبیەكانى هەمیشە واخۆیان دەردەخەن كەخاوەن دەسەڵاتن تا ئەبەد ونابێت جگە لەئەوان كەس لەبارەى دەسەڵاتەوە قسە بكات وباسى دەسەڵات گرتنە دەست بكات ، براكەم بزووتنەوەى گۆڕان بەهێچ شێوەیەك چاوى نەبڕیوەتە دەسەڵات یاخود تەماحى قۆرخ كردنى دەسەڵاتى نیە وەكو هاوشێوەى حوكمڕانى ئێوە كەهەر لەبچوكترین بەرپرستانەوە تاكو سەرۆكى هەرێم وحكوتتان یەك كەستان ئامادە نەبوو لەبەر گەندەڵیەك یاخود لەبەر بچووكترین نادادپەروەرییەك دەست لەكاربكێشێتەوە جەنابت تەمەنى زیاد لەهەفتا ساڵت هەیە ئامادە نیت كورسیەكەت بۆ گەنجێك چۆڵ بكەیت ئیدى چۆن حەق بەوە دەدەیت كەگۆڕان نابێت لەبارەى دەسەڵاتەوە قسە بكات ، بزووتنەوەى گۆڕان هیچ كات پێوێستى بەدەسەڵات نیە وهیچ كات نایەوێت خەڵك وەكو وەسیلە لەپێناو دەستەمۆكردنى دەسەڵات بەكاربهێنێت بەڵكو بەپێچەوانەوە دەسەڵات لاى ئەو وەسیلەیەكە بۆخزمەتكردنى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان ، لەهەمان كاتدا لەحاڵى ئێستادا دەسەڵات زۆر پێویستى بەبزووتنەوە وهاوبیرانى گۆڕان وگۆڕنخوازانە جونكە دەسەڵاتی ئێستاى حوكمڕانیكردن لەلایەن " یەكێتى وپارتی " ییەوە نەخۆش وناتەواو وگەندەڵ وئیفلیجە پێویستى بەریفۆرم وجارەسەركردنە كەئەمەش لەڕێگەى كارەكتەر وبكەرانى بزووتنەوەكە وپشت وپەناى جەماوەر وخواى گەورە دێتە كایەوە ..
كاك "ئازادجەلال " تووشى جۆرێك لەهیستریا بووە كەهەموو كات دێتە سەر شاشەى حیزبەكەى بەكۆمەڵێك قسەى بریق وباق دەیەوێت هەموومان فریوبدات ، وادەزانێت ئێستاى عەقڵى خەڵك وەكو ساڵانى نەوەتەكان كەبەئاسانى فریویان بدات ..
ئەو هەمیشە واخۆى دەردەخات كەلەنێو حیزبێكدایە سەرچاوەوەی كوردایەتى وكانى شۆڕش وسەركردایەتیە ، ئەو خۆى بە لق وبەشێكى سیاسى نازانێت خۆى بەپارتێكى بچووك ولاوەكى نازانێت ، بەڵكو خۆى بەكانى شۆڕش ومەێدەرى هەموو چاكەخوازەكان دەزانێت ودەیەوێت خەڵك بێت لەكانیەكەى ئەو ئاوبخواتەوە !! ئەو بەداخەوە هەمیشە دەیەوێت بەقسە بریق وباقە بێبڕواكانى ئەوانەى دەرەوەى یەكێتى چ هێز ولایەنێكى سیاسى یاخود هەرچین وتوێژێك (پارتى لێ دەركە) بەبچووك ونەفام وبێكەڵك و دۆڕاو وخراپ وگێل ونەزان بزانێت ..!!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)