شۆرِشى ئاو
Tuesday, 02/07/2013, 12:00
1798 بینراوە
باش بزانن
شتى ساده
گۆرِانكارى گه‌وره و مه‌زن
ده‌خولَقێنێ
عه‌رش و پايه‌ى
زالَمترين ديكتاتۆريش
له‌بن دێنێ
****
تونس و ميسر
نمونه‌ى ديار و
به‌رچاون
بۆ ئه‌وانه‌ى تاكو ئێستا
به‌كورسى و پۆسته‌وه
لكاون
****
من گه‌ش بينم
كه نۆره‌ى خۆشمان
وازوو دێ
ئاسۆى شۆرِش و به‌رخودان
له‌ده‌م كه‌له‌وه
وا هه‌لَدێ
****
ئێمه‌ش ئيدى ئه‌بين
به‌خاوه‌ن شۆرِش و
ده‌رئه‌كه‌ين ناو
ته‌ماشاكه‌ن
يه‌كه‌م چه‌خماخه‌ى شۆرِشيش
ده‌ستيپێكرد
به‌ده‌به‌ى ئاو