ڕۆژێک بۆ مانگرتن دژ بە خیانەتی نیشتیمانی
Thursday, 29/08/2013, 12:00
1306 بینراوە
کۆمەڵێک کەسایەتیی
خەڵکی کوردستان لەهەر شوێنێکی ئەم دنیایە بن، ئەوانەی بە ویژدانەوە لە دۆزی ڕەوای گەلەکەیان دەڕوانن لە نزیک بوونەوەی بەروارە تاڵەکەی ٣١ی ئابدا پڕ دەبن لە دڵگرانی و یادەوەری ناخۆش و بێزارکەر. هەرچەندە خیانەت لە نیشتیمان بەتەنها لە ٣١ی ئابدا کۆتایی نایەت و بەتەنها لایەنێک ئەنجامی نەداوە، بەڵکو (تاوانی شەڕی براکوژی بە دەستی هەموو ئەو پارتە سیاسیانەی ئەنجامدەر بوون، پێشڕەوی کردنی سوپای ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان تێدایە لە پڕۆسەی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و شەڕی براکوژی و جاشایەتیدا، ڕادەستکردنەوەی ئەندامانی حیزبە کوردستانیەکان بە ڕژێمەکانیان لەلایەن لایەنە کوردیەکانەوە، کوشتنی هاونیشتیمانی بێدیفاع و هەوڵدان بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی حیزبە بچوکەکان) کۆمەڵە تاوانێکن لە چوارچێەوەی خیانەتی نیشتیمانیدا و هەرگیز لەبیر ناچنەوە. بەڵام تاوانی ٣١ی ئاب ئەو پڕۆسەیەبوو بەهۆیەوە برینی جەرگی سەدان خانەوادەی ئەنفال کولایەوە و کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجەی گریاندەوە جارێکیتر. سەرەڕای بێزارکردن و خەمبارکردنی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان کە چۆن دەبوو جارێکی تر لە تەنیشت دەبابە و پازدار و جاش و جەیشی داگیرکەران ژیان بگوزەرێنن.
وەک دەبینین هەمو ساڵێک لە نزیکبوونەوەی بەرواری ٣١ی ئابدا، دەویسترێت خیانەت لەبیری خەڵک ببرێتەوە و بە هێنانەوەی دەیان بیانوی جۆراوجۆر لە گرانی ئەو کردە نامرۆڤانەیە کەم بکرێتەوە. جگە لەوەش حیزبە دەسەڵاتدارەکان و هەموو ئەو لایەنانەی بەشداربوون، هەمیشە هەوڵی هاتنەدەرەوە دەدەن لەو خیانەتە، بەڕادەیەک لە ئێستادا بە دەنگی بەرز و ڕاشکاوانە شانازی بەو ڕۆژانەوە دەکەن و بە خەبات و ڕۆژی پاککردنەوەی کوردستان لە دز و پیاوکوژان ناوی دەبەن.
ئێمە لەم بەیاننامەیەدا دەمانەوێت بە هەموو شێوەیەک ئەو پاساو و قسە و قسەڵۆکانە بەرپەرچ بدەینەوە و هیچ بیانویەک بۆ ئەنجامدانی کردەی خیانەت بە ڕەوا نازانین. دەمانەوێت بڵێین پێویستە خەڵکی کوردستان ئەو ڕۆژانە لەبیر نەکەن و هەمیشە لەو یادەدا سەرکۆنە و شەرمەزاری خیانەت لە نیشتیمان بکرێت. دەمانەوێت هەموو ساڵێک بیری بەرپرسان و ئەنجامدەرانی ئەو خیانەتەی بهێنینەوە کە ئەوەی ئێوە کردتان ناپاکی بوو بەرامبەر بە خاک و خەڵکی کوردستان و ئەگەر دادگایەکی دادپەروەر نیە بۆ وەرگرتنی سزای خۆتان، ئەوا لە دەرونی ئێمەدا سزادراون و لەبیری ناکەین.
بۆ ئەوەی ئەو هەوڵە پوچەڵ بکەینەوە کە دەیەوێت خیانەت لە نیشتیمان لەبیری خەڵک بباتەوە، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین ڕۆژی ٣١ی ئاب وەک ڕۆژی مانگرتن و بێدەنگی دژ بە خیانەت لە نیشتیمان ئەژمار بکەن و هەموو چالاکیە مەدەنی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان ڕابگرن. داواکارین لەو ڕۆژەدا هەر بۆنەیەک یاخود هەر جۆرە بابەتێک وروژێنرا بەبێدەنگی و خۆ بەدورگرتن لە بەشداریکردن تێیپەڕێنین. هەتا بۆ لایەنی پەیوەندیداری بسەلمێنین ئێمە دەمانەوێت خیانەت دووبارە نەبێتەوە و ببێتە کردەیەکی بێبەری و ئەستەم لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی پارت و کەسایەتیە سیاسەکاندا. وە بەم مانگرتن و بێدەنگیە پێتان دەڵێین خیانەت لەبیر ناکرێت. هەتا ئەو کاتەی دەسەڵاتێکی دادپەروەر و مەدەنی دێتەکایەوە و لە بەدەنگەوەچونی قوربانیانی خیانەت و هەموو قوربانیانی کوردستان ڕۆژێک بەفەرمی وەک " ڕۆژی مانگرتن و بێدەنگی لە دژی خیانەت لە نیشتمان" جێگیر دەکرێت و دەچێتە داتاکانی حکومەت و پەرلەمانەوە.
تێبینی: ئێمە ڕووی دەممان لە تەنها لایەنێک نیە و نامانەوێت هەوڵەکەمان ببێتە لێدان لە لایەک و چەند لایەنێکی تر بە سود و قازانج بۆخۆیانی بقۆزنەوە.. لەسەرەتای شۆڕشەکان و خەباتی خەڵکی کوردستان بۆ ئازادی هەتا ئێستا هەر کەسێک خیانەتی لە نیشتیمان کردبێت، ئەم نامەیە دەیگرێتەوە و لێی دەرناچێت.
ناوەکان :
هێمن ڕەئووف ڕێکخەری کەمپین - کەنەدا
١/ فهرمان خێڵانى - رۆژنامهنووس و چالاكى مهدهنى - بهلجيكا
٢/ عەبدول قەرەگۆلی - چالاکی مەدەنی- سوید
٣/ هانا عەلی چالاکی مەدەنی و مافەکانی ژنان - کەنەدا
٤/ گۆران ڕەحیم - شاعیرو چالاکوانی سیاسی - واشنتۆن
٥/ گۆران دوکانی ڕۆژنامەنوس ئەمریکا
٦/ ستارە عارف ڕۆژنامەنوس باشوری کوردستان
٧/ ئاسۆ جبار نوسەر ئەمریکا
٨/ قادر نادر نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید- سوێد
٩/ مەریوان مەغدور چالاکی سیاسی دانیمارک
١٠/ عەبدوڵا سلێمان مەشخەڵ شاعیر - کەنەدا
١١/ توانا عومەر جێگری سەرنوسەری گۆڤاری هۆنیا باشوری کوردستان
١٢/ حەمە کاکە ڕەش شاعیر سوێد
١٣/ کەژاڵ نوری شاعیر و چالاکی پرسی ژنان هۆڵەندا
١٤/ بەڕێز تاسان بێکار هەولێر
١٥/ کامەران موحەمەد ڕۆژنامەنوس هەولێر
١٦/ کامەران عەزیز نوسەر ئەڵمانیا
١٧/ کۆشان عەلی زەمانی ڕۆژنامەنوس هەولێر
١٨/ جیهاد حەمە کەریم _ نوسەر و چالاکی مافی مرۆڤ نەرویج
١٩/ تریفە ئەمین چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٢٠/ تەنیا محەمەد شاعیر و تەنزنوس ڕانیە
٢١/ نەژاد سیوەیلی ڕۆژنامەنوس کەنەدا
٢٢/ دکتۆر کەمال میراودەلی نوسەر و سیاسەتوان بەریتانیا
٢٣/ پشتيوان عهلى - دهرچووى بهشى جوگرافياى زانكۆى سلێمانى
٢٤/ رهنجدهر گراوى - چالاكى مهدهنى - ههولێر
٢٥/ پێشرهو ئيسماعيل - چالاكى مهدهنى - بهلجيكا
٢٦/ هيوا عهبدوڵا - رۆژنامهنوس و چالاكى مهدهنى - بهلجيكا
٢٧/ رێکخراوی گهنجانی ئازادیخواز له کوردستان
٢٨/ رێكخراوى كوردستان فۆروم - بهلجيكا
٢٩/ ياسين ئامێدى - چالاك له رێكخراوى ئاسۆ - بهلجيكا
٣٠/ لوقمان مهحمود - زيندانى سياسى - بهلجيكا
٣١/ سهوسهن سهعيد - چالاكى مهدهنى - بهلجيكا
٣٢/ ديار عهلى نهجم - خوێندكار - بهلجيكا
٣٣/ ناز عهلى - خوێندكارى زانكۆى سلێمانى
٣٤/ ئاكۆ كهريم - رۆژنامهنوس - سلێمانى
٣٥/ چنار عهلى - خوێندكارى زانكۆى سلێمانى
٣٦/ ڕۆمان سەلام شانۆکار بەریتانیا
٣٧/ ساڵح میراودەلی خاوەن ئیمتیازی سایتی پێنوسەکان بەریتانیا
٣٨/ مستەفای حەسەنە گەورە نوسەر- سلێمانی
٣٩/ سۆران کۆستە نوسەر و چالاکوان-
٤٠/ زریان کاکە خوێندکار- بەریتانیا
٤١/ دانا عومەر خوێندکار سلێمانی
٤٢/ پێشڕەو حەسەن ئەڵمانیا
٤٣/ موحەمەد ئەحمەد سوێد
٤٤/ کاوە سور نوسەر کەنەدا
٤٥/ جوتیار چۆمانی ڕۆژنامەنوس هۆڵەندا
٤٦/ خالید ڕەزا پێشمەرگەی دێرین هۆڵەندا
٤٧/ خەندان حەمە جەزا چالاکوانی بواری ژنان نەرویج
٤٨/ کاوە ئەحمەد شێوەکار ئەڵمانیا
٤٩/ بەناز ساڵح نەرویج
٥٠/ ئەیوب حسێن مەعروف چالاکی سیاسی ئەڵمانیا
٥١/ کۆچەر فواد حەمە ڕەشید ئەڵمانیا
٥٢/ نەریمان ئەحمەد کارمەندی کۆمەڵایەتی سویسرا
٥٣/ ڕێکخراوی کۆبەندی گەشەپێدان کوردستان
٥٤/ بەختیار ئەمین دانیمارک
٥٥/ ئارام ئەحمەد عەلی نوسەر هۆڵەندا
٥٦/ سالار یاسین کەنەدا
٥٧/ هێمن کەمال عەبدوڵا ئەڵمانیا
٥٨/ ئاوات عەلی " ئاواتی خاڵە" سوێد
٥٩/ ئاسۆ گۆران چالاکی مەدەنی بەریتانیا
٦٠/ ڕاوکەر خدر ڕۆژنامەنوس- سلێمانی
٦١/ چۆمان عوسمان ڕۆژنامەنوس هەڵەبجە
٦٢/ هەردی ئەحمەد شاعیر و چالاکی مەدەنی بەریتانیا
٦٣/ ئیبراهیم فەرەج ئەمین ئەمریکا
٦٤/ زریان ڕەسوڵ بەریتانیا
٦٥/ ڕێباز مەحمود شاعیر هۆڵەندا
٦٦/ کامیل ئەحمەد مام دەروێش چالاکی مەدەنی ئەڵمانیا
٦٧/ دکتۆر هۆشمەند عەلی - مێژووناس و شارەزا لە سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوین - ئەمریکا
٦٨/ دکتۆر چۆمان هەردی نوسەر و چالاکی بواری ژنان ئەڵمانیا