یاداشت
Thursday, 10/05/2012, 12:00
چهند ئهندازیارێکی كشتوكاڵی
بەرێز پەرلەمانى كوردستان لیژنەى كشتوكال و ئاودێرى .
-- سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران .
-- وەزارەتى كشتوكاڵ و سەرچاوەكانى ئاو .
-- بەرێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى سلیمانى / نوسینگەى بەرێز بەریوەبەرى گشتى .
-- سەندیكاى ئەندازیارانى كشتوكاڵى كوردستان ئەنجومەن .
-- دەزگاكانى راگەیاندن .
بابەت / یاداشت
وەك ئاشكرایە كشتوكاڵ بنەماى ئابورى كوردستانە بۆ بەرەو پێش بردنى ئەو بوارە گرنگە یەكێك لە پایەكانى بەرەو پێش بردنى ئەو بوارە كادرە شارەزاكانیەتى كە ئەویش چینى ئەندازیارى كشتوكاڵین بۆ بوژاندنەوە وپەرە پێدانى ئەم كەرتە كەدەبێتە هۆى گەشە پێدانى ژێرخانى ئابورى كوردستان بۆیە پێویستە كە ئاوڕێك لەم چینە گرنگە بدرێتەوە وە ئێمە لاى خۆمانەوە وا دەزانین كە لە چاو هاوتا پیشەیى یەكانمان لە بوارەكانى تردا پەراوێز خراوین دەبینین كە نادادپەروەریەكى زۆرهەیە لە دابین كردنى ماف و ئیمتیازات لە نێوان فەرمانبەرانى وەزارەتەكاندا وە چەندین ساڵە داواى ئەوەمان كردووە كە ئێمەش وەك ئەندازیارانى تر لەدامەزراوەكانى حكومەت كە دەرماڵەى پیشەیى و ترسناكیمان بۆ خەرج بكرێت بەڵام بە بیانوى جیاجیا گوێمان لێ ناگیرێت ئیمە لەسەرەتاى مانگى(3) سێ و لە سەرجەم قەزاو ناحیەكانى سنورى پارێزگاى سلیمانى و ئیدارەى گەرمیان چەند یاداشت وداواكاریەكمان ئاراستەى لایەنەپەیوەندى دارەكان كردووە بەڵام تا ئیستا هیچ ووڵامێكمان نەدراوەتەوە لەو ماوەیەدا بەسوپاسەوە سەندیكاى ئەندازیارانى كشتوكاڵى كوردستان پشتگیرى خۆیان بۆ داواكاریەكان ڕاگەیاند بەڵام بەداخەوە ئەو پشتگیریە هیچ ناو نیشانى یەكى نیە تەنانەت ژمارەو بەرواریشى لەسەر نیە ئەمە جگە لەوەى هیچ ماوەیەك دیارى نەكراوە بۆ جێ بەجێ كردنى داواكاریەكانمان ، بڵام ئەوەندەى بەرگوێمان كەوتووە لە بەروارى (17/4/2012) بەروارى پێشكەش كردنى ئەم بابەتەى سەندیكا بوو ئیتر نازانین كەى ووڵامى داواكاریەكانمان دەدرێتەوە ، بۆیە ئێمە لە بەروارى (9/5/2012) لە پاركى ئازادى شارى سلیمانى بە ئامادەبوونى نوێنەرانى (سلیمانى رانیە هەلەبجەى شەهید شارباژێر - دەربەندیخان كەلار ماوەت چەمچەماڵ دوكان پشدەر هەلەبجەى تازە و سیروان عەربەت بازیان پیرەمەگروون) ئەم یادەشتەمان بە پشتگیرى (546) ئەندازیارى كشتوكاڵى ئاراستەى لایەنە پەیوەندى دارەكان كرد ، لەدواى ئەم یاداشتەمانەوە داواكارین تاوەكو بەروارى (24/5/2012) وەڵامى ئەو داواكاریانەمان بدرێتەوە كەئەمە بەدوا مۆلەت دەزانین .
1- دابین كردنى دەرماڵەى پیشەیى بەڕێژەى(50%) بەبێ جیاوازى بۆ سەرجەم ئەندازیارانى كشتوكاڵى .
2- دابین كردنى دەرماڵەى ترسناكى بەڕێژەى 100% وەك پزیشكانى ڤێتێرنەرى كە ئەوانیش سەر وەزارەتى كشتوكاڵن .
3- دابین كردنى زەوى نشتەجێ بوون بۆ ئەندازیارانى كشتوكاڵى بێ جیاوازى .
لەكۆتایدا ئەوە رائەگەیەنین هەلوێستى مەدەنیانە دەگرینە بەر وەك خۆ پێشاندان و مانگرتن ئەگەر داواكاریەكانمان بۆ جێ بەجێ نەكرێت .
لەگەڵ ڕێزماندا ............. 9/5/2012
چهند ئهندازیارێکی كشتوكاڵی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست