دهۆك؛ هەڕەشەی كۆشتن لەبەرپرسی رێكخستنی پارتی چارەسەری دەكرێت
Tuesday, 29/04/2014, 12:00
لەدهۆك هەڕەشە لەبەرپرسی رێكخستنی پارتی چارەسەری دەكرێت و لەبازگەی هەولێریش رێگری لەهاتنەناوەوە ئەندامێكی دەكرێت بۆ ناو شاری هەولێر.
ئەمڕۆ كاتژمێر 12:50خۆلەك لەشاری دهۆك هەڕەشەی كۆشتن لە "ئەحمەد رێكانی" بەرپرسی كاروباری رێكخستنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان دەكرێت و بەهەمانشێوەیەش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەكاتی دەربازبوونی بازگەی هاتنەناوەی هەولێر رێگری لەئەندامێكی پارتی چارەسەری دەكرێت و ناسنامەی رێكخستنیەكەی لێدەستێنن و دەیگەڕێننەوە بۆ شەنگاڵ.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەندامەكەی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان كە لەشەنگاڵەوە ویستوویەتی بێتە هەولێر لەبازگەی هاتنە ناوەوەی شاری هەولێر لەگەڵ وەرگرتنی ناسنامەی رێكخستنی ئەندامەكەی پارتی چارەسەری ناهێڵن بێتە ناو هەولێرەوە و دەیگەڕێننەوە بۆ شەنگاڵ و لەبازگەكەدا پێ دەڵێن لەكوێوە هاتووی بگەڕەوە شوێنەكەی خۆت وناتوانی بچیتە هەولێرەوە، بەبێ هیچ هۆكارێكی یاسایی.
لەشاری دهۆكیش هەڕەشەی كۆشتن لەبەرپرسی كاروباری رێكخستنی پارتی چارەسەری"رێكان ئەحمەد"دەكرێت و پێڕادەگەێنن كە پێویستە لەماوەی دوو رۆژدا هەڵوێستی خۆ روون بكەیتەوە و دەستبەرداری پارتی چارەسەری بیت.
ئەحمەد رێكانی لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنی بەماڵپەری پارتەكەی سەبارەت بەو هەڕەشەیە ووتی؛ ئەمڕۆ كاتژمێر 12:50خۆلەك لەرێگەی تەلەفۆنەوە و بەدوو ژمارەی جۆدا پەیوەندیم پێوە كراوە و دوو نامەشم بۆ بەرێكراوە و هەڕەشەی كۆشتنیان لێمكردووە و پێمیان راگەیاندووە كە ئەگەر هەتاكو دوو رۆژ دەستبەرداری پارتی چارەسەری نەبم ئەوا لەماڵەكەی خۆمدا بەژن و منداڵەوە دەمكۆژن.
ئەحمەد رێكانی ووتیشی؛ ئەوەی هەڕەشەی كۆشتنی لێمكرد سەرەرای هەڕەشەكردنەكەشیان بەجینۆدان سۆكایەتیەكی زۆریان كرد و ووتیان هەتاكو دوو رۆژ چاودێر ماڵەكەشت دەكەین تاكو بزانین كێ دێت و كێ دەچێت. بۆیەش لەبەیانیەوە چەندین كەس كە سەربەئاسایشن و بەجل و بەرگی مەدەنیە لەدەوری ماڵەكەماندا دەسوڕنەوە و چاودێری ماڵەوەمان دەكەن.
سەبارەت بەو هەڕەشانەش ئەحمەد رێكانی ووتی؛ لەم كاتژمێرە بەدواوە و لەرێگەی راگەیاندنەكانەوە ئاسایش و دەزگا ئەمنیەكانی شاری دهۆك ئاگادار دەكەمەوە كە پاراستنی سەرماڵم و گیانم لەئەستۆی ئەواندایە؛ چونكە ئەوكەسانەی بەجێ وبەچواردەوری ماڵەكەماندا دەسوڕنەوە جل و بەرگی مەدەنییان لەخۆ كردووە پەیوەندیان بەئاسایشی پارتیەوە لەدهۆك هەیە.
جێگای ئاماژەپێكردنە لەم چەند مانگەی دواییدا لەسنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك كە لەژێر كۆنترۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ ئێراقدایە لەرێگەی تەلەفۆن و نامەوە هەڕەشە لەئەندام و دۆستان و لایەنگرانی پارتی چارەسەری دەكرێت و تەنانەت بەشێوەی نایاسایی و نالۆژیكی ئەندامانیان دەڕفێندرێن و هەڕەشەی كۆشتنیان لێدەكرێت و دەیانەوێت بەمشێوەیە كەش و هەوایەكی تۆقێنەر ساز بكەن و ئیرادەی تێكۆشانی ئازادیخوازی لەكەسایەتی ئەندامانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستاندا بشكێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست