ووتیان مەلا بەختیار بەتەمابووە گردەکە بگرێ..مەگەر سهری بدا له بهردهکانی..
Saturday, 05/02/2011, 12:00
لەگەرمەی شەڕەکانی پارتی ویەکێتی لەلایەن تاڵەبانیەوە فرمان درا بەهەموو بەرەکانی پێشەوەی شەڕ کەژمارەیەک پێشمەرگە وەک ئیحتیات دابنرێ وئەوانی تر بەلێپرسراوی بەرەکانەوە بگەڕێنەوە و بەرەو سەنگاو بچن، چونکە لەو کاتەدا ئەحمەد چەلەبی لەگەڵ ئەمریکیەکان ڕێککەوتبوو بەهەماهەنگی ئەوان وبەشداری هێزەکوردیەکان گورزێکی کاریگەر ئاراستەی سەددام بکەن وئەگەر کراش کەرکوک ئازاد بکرێ،ئەوە بوو هێزەکان ئامادەکران وبەرەکانی شەڕ چۆڵ کران وبەئاراستەی سەنگاو جوڵەکرا کەئەو کاتە جلال بارەگایەکی لەوێ دامەزراندبوو،هێزەکانی کۆنگرەی نیشتمانی مایەی بەزەیی پیا هاتنەوە بوون چونکە لەبێ چەکیدا داوای چەکیان لەتاڵەبانی کرد وئەویش بۆی دابین کردن ،دوای کۆبوونەوەی لێپرسراوەکان وئامانجەکانی هێرش هێز ولێپرسراوەکان لەلایەن تاڵەبانیەوە شوێنەکانیان بۆدیاری کرا
یەکێک لەو لێپرسراوانەی کەئەرکی پێ سپێردرابوو لەگەڵ دانەیەکی تر کە لەیادم نەماوە حامی حاجی غالی بوو کەدەبوو سەرکردایەتی گرتنی ڕەبایەکانی بان مەقان بکەن کەدەروازەی سەرکەوتن بوو بۆ قۆڵەکانی تر وکۆمەلێکی تریش ئەوەی لەیادم مابێ عیماد بوو دانرابوو بۆ قۆڵی نەوجول کەشەو لەوێ تابەیانی چبوە خەوێکی قوڵەوە وعوسمانی حاجی محمودیش بۆ قۆڵی لەیلان،یەکێک لەو کێشانەی کەدەبووە بەربەست لەبەردەم پێشڕەوی هێزەکان ودەبووە مایەی سەرنەگرتنی پیلانەکە ترس بوو لەبەکارهێنانی هێلیکۆپتەری جەنگی کەتەوای نەخشەکەی هەڵ ئەوەشاندەوە بۆیە ئاگاداری ئەمریکیەکان کرا بۆ ئەو مەبەستە و لەلایەن ئەمریکیەکانەوە دڵنیایی تەواو درا کەناهێڵن فڕۆکەی سەددام بەشداری بکات و دەیخەنە خوارەوە بەڵام دواجار فڕۆکەکانی سەدام بەشداری کرد
لەشەوی کۆبوونەوەکەی لایەنەکان لەگەڵ ئەمریکیەکان لەئۆردوگای شۆڕش هەر وەک ئاماژەم پێدا حامی حاجی غالی لێپرسراوی قۆڵێکی سەرەکی بوو لەو شەڕەدا بەهۆی شکستی ئەولەگرتنی ڕەبایەکان وفڕۆکەکان نەخشەکەش شکستی هێنا،هەرئەو شەوەی کۆبوونەوەکە دوای تەواو بوون حامی حاجی غالی دەورەی ڵێ درابوو یەکێک لەپێشمەرگەکان پرسیاری ئەوەی لێکرد داخۆ ئەمجارە شەڕ ئامانجەکەی چیە ئەویش وەڵامێکی سەریحی دایەوەو ووتی..ئەم ح..و..د.ز..انە ،بەتەمان کەرکوک بگرن ،مەگەر ئەو گونەم بگرن،بۆیە ئێمەش لەبەرامبەر هەوڵی گرتنی گردەکە لەلایەن مەلابەختیارەوە دەڵێین .مەگەر سهری بدا له بهردهکانی..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست