بەم زستانە مەلا بەختیار (تا) كەى بەرزە
Thursday, 11/02/2010, 12:00
مەلا بەختیارى یەكەم گۆڵچى تەماتە لەو سایتەى بۆتە تەنەكە خۆڵى درۆ ,ووتارێكى نوسیوە و باسى لەوە كردوە كە هەندێ لایەن پێش دەست پێ كردنى پڕوپاكەندەى هەڵبژاردن تاكەیان لێ دێت ,دیارە مەلا بەختیار لەم نوسینەدا و بە ئاشكراش ئاماژەى بە گۆڕان داوە كە لە ئێستاوە تاكەیان گرتوە , بۆیە دەڵێ ((ئه‌مجاره ترسی هه‌ندێك لایه‌ن له‌سه‌رنجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه، "تا"ی ترس‌و بیمی چاره‌نوس، خراپ دایانده‌گرێت)) وە دەڵێ ((ئه‌و لایه‌ی هه‌تا راده‌یه‌ك له‌خۆی دڵنیایه، ئارامتر پڕوپاگه‌نده ده‌كات. هه‌ر لایه‌كیش دوو دڵی له‌سه‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه دایگرتبێ، بێگومان له‌بارێكی ده‌رونی ناله‌باره‌وه، پڕوپاگه‌نده ده‌كات)) جاخەڵكینە تۆزێك بە دیقەت سەیرى ئەم ماوەیەى مەلا بەختیار بكەن بزانن لەبەر ئەوەى مەناعەى نەماوە پێش هەموو كەس زووتر توشى ئەم تایە بوە , تاكەشى بەس بە تەماتە چارەسەر ئەكرێ , هەر جەولەكانى ئەم دواییەى مەلا خۆى لە خۆیدا بەشێكە لەو تایەى گرتویەتى , خوا ڕەحمى پێ بكات , مەلا ئەیەوێت وا نیشان بدات لەبەر ئەوەى ئەوان دڵنیان لە بردنەوەى هەڵبژاردن بۆیە بە ئارامى پڕ‌و پاگەندە دەكەن و گۆڕانیش بە حسابى مەلا دڵنیان لە دۆڕان بۆ یە بە شڵەژاوى پڕوپاگەندە دەكەن , دەڵێ ((هه‌ندێك له به‌رپرسانی كۆمپانیای وشه، له كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا، به‌زۆری خه‌ریكی وره به‌رزكردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانیانن. گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌س، بۆ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی، به‌كه‌م بایه‌خ پیشان ده‌ده‌ن)) وورەى لایەنگرانى گۆڕان ئەوەندە بەرزە , پێویستى بەوە نیە كەس وورەیان بەرز بكاتەو ە ,ئەگەر پەلەت نەبێت لە 7/3 ئەیبینیت , شەیتان پەلەى كرد چاوێكى خۆى كوێر كرد , تۆش خەریكە چاوێكى خۆت دابنێیت , میللەتێك خۆى داواى گۆڕان بكات , میللەتێك بەرتەماتە ت بات ئیتر ئەو میللەتە چ پێویستى بەوە هەیە وورەى بەرز بكەیتەوە . ورەمان قەندیلە , بە هیچ نانەوێ , ئەو خەڵكە خۆى داواى گۆِڕان ئەكات , پێویستى بەوە نیە كۆمپانیاى ووشە ورەى بەرز بكەنەوە , ئێوە وەرنە ناو خەڵكەوە , وەر ن ڕایى خەڵك بزانن تەنانەت ئەندام و كادرەكانى خۆتان بزانن ئەو خەڵكە پێویستى بەوەیە كەسانێك بێن ورەیان بەرز بكەنەوە,دزى و گەندەڵیەكانى ئێوە ورەى ئێمە بەرز دەكاتەوە , هاندانى بەعسیە كان بۆ بەشدارى كردن لە هەڵبژاردندا لەلایەن تاڵەبانیەوە ورەى خەڵك بەرز ئەكاتەوە , شوكور بۆ خوا خەڵك ئەوەندە ووریایە پێویستى بە كەس نیە ورەى بەرز بكاتەوە , هەر خوێندنەوەى خەڵك و بینینى ئەو هەموو ناهەقى وناعەدالەتیە بەسە بۆ بەرز كردنەوەى ورەمان , خەڵك ئەوەندە لێتان پڕە لەبەر هەندێك حاڵەت نەبوایە شار بەدەرى ئەكردن , ئەبێت مەمنون بن بە دەنگێك وازتان لێ بهێنێت , ئێوە بە هەر چوار پەل سەما دەكەن , پارە دەبەخشنەوە , وەعدى گەورە دەدەن , هەڕەشەدەكەن , خەڵك ئەترسێنن , لە ئاغاكەتانەوە تا سەر هەموتان دەستان خستۆتە پارەى دزراوى ئەم میللەتەوە و بۆ كڕینى دەنگ ئەیبەخشنەوە , ئێوە كەى ڕێزتان لە خەڵك گرتوە , وا ئێستا ئەڵێن ((گوایه تاك‌و ته‌را له گه‌ڕاوه‌كان نه‌بێ هیچیان ناناسن، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا، بێ رێزییه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه)) ئەوە هەموو ئەو خەڵكانەى گەڕاونەتەوە , تا ئێستاش ئێوە بڕواتان پێیان نیە و ناوتان ناون حەمە غەریبەكانى ناو گۆڕان ماناى جاش ئەگەیەنێ نە ئیشیان ئەدەنێ , نە ڕێزیان لێ دەگرن , ئەوانەى هاتونەتەوە بۆ لاى ئێوە لەبەر ئەوەى ڕێزتان لێ نەگرتون جارێكى تر گەڕاوەنەتەوە بۆ ناو گۆڕان , گۆڕان و كۆمپانیاى ووشە پارەى دزراویان لەبەر دەستدا نیە , پلەو سەیارەو دەمانچە و خانەنشینیان لەبەر دەستدا نیە تا بیدەن بە خەڵك و كەسیش بەوەوە گۆڕ‌انى ناوێ , هەر قسەیان هەیە, ئەوە شانازیە بۆ خەڵكى كورد بە قسە ورەى بەرز بێتەوە , بەڵام خەڵك شتەكانى ئێوەش وەردەگرێت و دەنگیشتان ناداتێ , لێپرسراوێك خیانەت لە میللەت بكات , دزى لێ بكات , ئیتر چۆن لە ماناى ڕێز تێ دەگات , تۆ (تا) كەت گرتوە و ئەمەى نوسیوتە ئەوە نیشانەى ئەو تا لێ هاتنەیە , پەلەمەكە 7/3 یەكتر ئەبینینەوە , ئەو كاتە ئەبینیت كێ گرەو ئەباتەوە و كێش تاى لێ هاتوە.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست