چاوگێڕهکهی مه‌لا به‌ختیار بۆ ئێستا چاو ناگێڕێ..؟
Saturday, 09/01/2010, 12:00
گۆڤه‌ند
سایته‌که‌ی حیکمه‌تی بێ حیکمه‌ت که ناوی چاودێره‌و لای خه‌ڵکی کوردستان به چاوگێڕ مه‌شهوره جاران چاوی ئه‌گێڕا تا کام به‌رپرسی گرگن له درۆکردن و بوختان هه‌ڵبه‌ستن شاره‌زایه بیهێنێته سه‌ر خه‌ت تا هیچ نه‌بێ لاپه‌ڕه به‌تاڵه‌کانی سایته‌که‌ی پێ پڕبکاته‌وه چونکه که‌س تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی درۆ‌و بوختانی نیه هه‌موشمان ئه‌زانین که بندهشتی ژنبراکه‌ی مه‌لا به‌ختیار شه‌وانه به‌ده‌م مه‌شروب خواردنه‌وه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ی هه‌رچی فیشاڵ و درۆ نه‌بێت بڵاوی ناکاته‌وه چونکه هه‌میشه له‌گه‌ڵ به‌ختیاری زاوایدا چێژ له درۆکردن وه‌ر ئه‌گرن . پێشتر هه‌ر ڕۆژ ناڕۆژێك به‌رپرسێکی گرگن و نه‌خوێنده‌واری ئه‌هێنایه قسه ماوه‌یه‌کی زۆریش به حه‌مه‌ی مه‌لا قادری پارتیه‌وه گرتبوی که هه‌مو کات ئه‌هاته سه‌رخه‌ت و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ به‌رپرسی بێئاگای تر له ڕه‌وتی ڕوداوه‌کان هه‌ر له‌خۆوه ڕملیان لێده‌داو ده‌یانگوت لیستی کوردستانی له75%100 کورسیه‌کانی په‌ڕله‌مان دێنن که‌چی دوایش ده‌رکه‌وت درۆبو به‌ڵام ئێستا ماوه‌یه‌که چاوگێڕ چاو ناگێڕێ و وه‌ك پێشتر به‌ر پرسه گرگنه‌کان ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تیان له‌لا بۆته موشێن و یه‌که‌و گۆتهکه ناهێنێته سه‌رخه‌ت ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و به‌رپرسه گرگن و درۆزنانه بۆیان ده‌رکه‌وتوه که درۆکردن بۆ درۆزن بێفایدهیهو هیچی لێشین نابێت . به‌ڵام ئێستا دوای تهسلیمبونهوهی پۆڵاکهیان پۆڵا سه‌عید چاو گێڕ نانی که‌وتۆته ڕۆنه‌وه و بۆیه درۆ‌و ده‌له‌سه‌کانی پۆڵا بۆماوه‌یه‌ك لاپه‌ڕه‌کانی چاوگێڕ پڕده‌کاته‌وه. ئه‌و پۆڵایه‌ی که هه‌مو نوسینه‌کانی له کوردستانپۆست ده‌ینوسی پڕ بون له فه‌لسه‌فه‌ی ده‌رهێنراوی ناو په‌ڕتوکی که‌سایه‌تیه‌کانی فه‌لسه‌فه و زۆربه‌ی نوسینه‌کانیشی پڕبون له (وه‌لێ و لێ و لێ) بۆیه من له‌به‌ر ئه‌و هه‌مو دوباره‌بونه‌وه‌ی وه‌لێ و لێ یه تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی نوسینه‌کانیم نه‌بو. بۆیه ئێستا چاوگێڕ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی فه‌راغی سایته‌که‌یان به کوردستانپۆسته‌وه گرتویه‌تی بابه‌ت له‌سه‌ر بابه‌ت له‌سه‌ر کوردستانپۆست و ئه‌و چالاکیه بێهاوتایه‌ی پۆڵاکهیان که ئه‌نجامی داوه به وێنه‌ی ڕوپه‌ڕی کوردستانپۆستی ئازیزه‌وه بڵاو ئه‌کاته‌وه. به‌وه‌ش بێ به‌رامبه‌ر ڕیکلامێکی باش بۆ کوردستانپۆستی خۆشه‌ویست ده‌کات . جاران مه‌لابه‌ختیار و باقی به‌رپرسه فشۆڵه‌کانی ناو هه‌ردو حیزبی بنه‌ماڵه ده‌یانگوت ئێمه سایتی کوردستانپۆست ناکه‌ینه‌وه‌و سه‌یری ناکه‌ین ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ش درۆیه‌کی شاخداربو ده‌یانکرد چونکه هه‌مو به‌رپرسانی ئه‌م دوحیزبهی جه‌لال و مه‌سعود له‌گه‌ڵ یه‌که‌م چونه‌ناو هێڵی ئینتر نێته‌وه تا سه‌ردانی کوردستانپۆست نه‌که‌ن سه‌یری یه‌ك سایت و ماڵپه‌ڕی ترناکه‌ن تابزانن کوردستانپۆست ئه‌و شه‌وه باسی دزی و داوێن پیسی نیشتمان فرۆشی کامیان ده‌کات دواجاریش له‌به‌ر خۆیانه‌وه ده‌یان گوت ئهشهدو بیلا کوردستانپۆست ڕاست ده‌کات. زۆر سه‌یریشه به‌لایانه‌وه که کوردستانپۆست به هه‌مو نه‌هێنی و شته شاراوه‌کانیان ده‌زانێ و هه‌ر دوای چه‌ند سه‌عاتێك بۆیان له قاو ئه‌دا.ئه‌وه‌نده گێلن نازانن که کوردستانپۆست له ناو ئیراده‌ی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره به‌لای منه‌وه چاوگێڕ وه‌ك جاران چاو ناگێڕێ چونکه بۆیان ده‌رکه‌وتوه هیچ خوێنه‌رێك ئاماده نیه خۆی به خوێندنه‌وه‌ی درۆوه بخافڵێنێ . چونکه ئه‌م چاوگێڕه هیچ کات چاوی بۆ ڕاستی نه‌گێڕاوه ته‌نها بۆ درۆ‌و بوختان پیاهه‌ڵگوتن به به‌رپرسه گرگن و درۆزنه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات نه‌بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست