کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرتنى قەرەیلان و بایك ئه‌سته‌مه‌ ،گرتنى ئەردۆگان و گوڵ زۆر هاسانتره‌

Wednesday, 28/07/2010, 12:00


هەفتەى ڕابردوو میدیاكانى توركیا داواكاریەكى خەیاڵى بەرپرسانى توركیایان بڵاوكردەوە كەداواى ئەوە دەكەن (248)بەرپرسى پەكەكە ڕادەستى توركیا بكرێنەوە كەلەناویاندا موراد قەرەیلان و جەمیل بایك و دوران كالكان هەبن ئەمە جارى یەكەم نیە توركیا قەرەیلان و بایك بەئامانج دەگرێت هەر جارەى بەشێوەیەك جارێك دەڵێت برینداربوونە یان كوژراون یان هەڵاتوون یان ناكۆكى هەیە لەنێوانیان خەریكە یەكترى دەكوژن و پەكەكە هەڵدەوەشێت بەڵام وەكو ئەوە وایە كەسى فەقیر لەگەرمەى خەودا خۆشترین خواردن دەخوات و سبەى كەهەڵدەستێت هەر برسیە توركیا بۆ تەسفیە كردنى قەرەیلان و بایك و دكتۆر باهۆز چەندین هەنگاوى ناوە بەڵام نەك هەر سەركەتوو نەبووە بەڵكو شكستێكى زۆر گەورە ڕووبەڕووى بۆتەوە ناردنى دوو كەس بۆ تیرۆركردنى دكتۆر باهۆز ئەرداڵ كەئەوكات فەرماندەى گەریلاكانى پەكەكە بوو هەروەها ناردنى چەند كەسێكى تر بۆ ژەهراوى كردنى قەرەیلان و بایك بەڵام ئەم هەنگاوانە نەك هەر سەركەوتنیان بەدەست نەهێنا بەڵكو ئەوانەى ڕەوانە دەكران بۆ ئەم كارانە دەبوون بەگەریلا لەڕیزەكانى پەكەكە و دەستیان دەدایە چەك و ڕووبەڕووى توركیا دەبونەوە لەوەش سەیرتر زۆرجار داوا دەكات كەقەرەیلان و بایك ڕادەستى توركیا بكرێنەوە وەكو ئەوەى كەئەم دوو بەڕێزە و (246)هاوڕێكەى تریان بۆ گەشت و گوزار ڕوویان لەكوردستان كردبێت و لەهوتێلە ڕاقیەكانى هەولێر یان سلیمانى یان بەغداد خەریكى كەیف و خۆشى بن بەڵام توركیا لەوە بێئاگایە كەقەندیل و وەكو باوەشى دایك ئەم بەرپرسانەى گرتۆتە خۆ و هەركاتێك دایك كۆرپەكەى خۆى فڕێدا و لەباوەشى نەكرد بائەوكاتە توركیا چاوەڕێ بكات كەقەندیلیش ئەم بەرپرسانە دەردەكات و ئەوكاتە گرتنیان زۆر سادە و ئاسان دەبێت بەڵام ئێستا بەباوەڕەوە دەڵێم گرتنى قەرەیلان و بایك و هاوڕێكانى بەقەدەر گرتنى ئەردۆگان و گوڵ و هاوڕێكانیان زەحمەتە بۆیە پێویستە توركیا لەجیاتى ئەوەى زیاتر بیر لەوە بكاتەوە سەرانى كورد ڕاپێچى زیندان بكات و بەسەدان ساڵ سزاى زیندانیان بۆ ببڕێتەوە پێویستە بیر لەچارەسەرى كێشەى كورد بكاتەوە منیش وەكو كوردێك پڕۆژەى خۆم بۆ ئەم مەبەستە دەخەمە ڕوو ئەویش یەكەم بەئازادكردنى ئۆجەلان دەست پێبكات و چونكە تاهەنوكە بەرزترین لوتكەى دەسەڵاتى باكوور ئۆجەلانە و ئیرادەى سەدان هەزار كوردى ئەو پارچەیەى كوردستانە دواتریش گۆڕینى دەستورى بنەڕەتى بەگوێرەى بەرژەوەندى هاوبەشى سەرجەم نەتەوەكان نەهێشتنى جیاوازى نەتەوەیى پێم وابێت كێشەى كورد چارەسەر دەبێت و كۆتایى بەخوێن ڕشتن دێت نەك دەستگیركردنى قەرەیلان و بایك و (246)بەرپرسى تر كێشەكە نەك هەر چارەسەر ناكات بەڵكو توركیا دەكاتە گۆمى خوێن و شەڕى نێوان كورد و تورك هەڵدەگیرسێت و ئەگەرچى ئەمە قەت ڕوو نادات توركیا هەرگیز ناگاتە ئەو ئامانجە كەبتوانێت بەرپرسانى پەكەكە دەستگیربكات جبار یاوەر وەڵامێكى زۆر جوانى توركیاى دایەوە ووتى پێویستە ئەوان لەناو خاكى خۆیان هەوڵى گرتنى ئەو بەرپرسانە بدەن نەك داوا لەئێمە بكەن چونكە ئەوان لەناو خاكى هەرێمى كوردستان نین
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە