تاڵەبانى بوە بە ڤایرۆسى پەتایەكى كوشندە
Saturday, 27/07/2013, 12:00
1319 بینراوە
لەوەتەى تاڵەبانى ڕەوانەى نەخۆشخانەیەكى ئەڵمانیا كراوە بۆ چارەسەرى نەخۆشیەكەى كە ئەویش جەڵگەى دەماغ بوو زۆرێك لە خەڵكى كوردستان بە تایبەت لایەنگرانى تاڵەبانى خۆى زۆر نیگەرانن و نازانن دوعاى شیفاو چاك بونەوەى بۆ بكەن یان فاتیحەى بۆ بنێرن چونكە ڕوون نییە لە لایان كە تاڵەبانى ماوە یان مردووە؟
ئەم نا ڕوونیەش بەهەمان شێوە لاى زۆرێك لە سەركردەكانى كوردستان و عێراق بونى هەیە هەر بۆیە پەیتا پەیتا ئەو سەركردانەى بۆ كەیف و شادى یان بۆ چارەسەرى نەخۆشى سەردانى دەرەوە دەكەن زەرفێك نوقڵ دەخەنە گیرفانیان و بەرەو نەخۆشخانەكەى تاڵەبانى خل دەبنەوە بۆ ئەوەى مواجهەیەكى بكەن ، بەڵام هەر لەبەردەرگاى حەوشەى نەخۆشخانەكەدا پۆلیس دەڵێت بۆ لاى كێ دەچن؟ ئەوانیش دەڵێن تاڵەبانى، پۆلیس دەڵێت بە داخەوە ئەمڕۆ مواجهە نیە؟ یان دەڵێن ئێستا كاتى وەرزشى تاڵەبانییە ڕێگا بە كەس نادرێت سەردانى بكات، بەم شێوەیە زەرفە نوقڵەكە دەهێننەوە بۆ ماڵى خانەخوێكەیان لە تاراوگە.لە پشت شاردنەوەى چارەنوسى تاڵەبانیەوە لەم نەخۆشیەدا
هەتا مسعود بارزانى و نێچیرى برازاى و هێرۆش ئاگادارى ڕەوشەكەن لە گەڵ نورى مالكى سەرۆك وەزیرانى عێراق ، كە بێ دەنگ بوونى ئەوانە تەنها لەبەرژەوەندى خۆیانە، هێرۆى بلە ڕەش خاوەنى هەموو سەروەت و سامانى یەكێتیە و ئاگاى لە ورد و درشتێتى ئەگەر سەركردەكانى یەكێتى بە مردنى تاڵەبانى یان تەواو ئیفلیج بوونى ئەو بزانن ئەوا بەڕەكە لە ژێر پێى هیرۆ دەردێنن,
مسعود بارزانیش بۆ دابەش كردنى یەكێتى و سەروەت و سامانى هەرێمى كوردستان ئامادە نیە ڕاستیەكە بدركێنێت و حەز ئەكات تا ئەو كاتەى تێفیە حساب ئەكات بابەتەكە بە شاراوەیی بمێنێتەوە.
نورى مالكیش حەز بەم ڕەوشەى ئێستا دەكات كە حاكمى تەواوى عێراق بێت و سەركردەیەكى ترى لە بەردەم دا قوت نەبێتەوە با ئەو سەركردەیە سێبەریش بێت بۆ ئەوە عێراق بە ئارەزووى خۆى پاوان بكات.
ئەوەى ماوەتەوە خەڵكانى ترى دەرەوەى بەرژەوەندییەكانن لەوانە موقتەدا سەدر كە مەیلى ئەوە ئەكات پەردە لە سەر ڕاستسەكان لابدات, هەر بۆیە بە نیازە لیژنەیەك ڕەوانەى ئەڵمانیا بكات بۆ ئەوەى سەردانى تاڵەبانى بكەن لە نەخۆشخانە بۆ ڕوون بونەوەى ڕاستیەكان و ئاگادارى ڕەوشى تەندروستى تاڵەبانى ببن و پەیامێك بدەن بە عێراقییەكان كە چارەنوسى تاڵەبانى بەو شێوەیە كە ئەوان بینیویانە، یان ئەوەیە تاڵەبانى ئەگەرى چاكبونەوەى هەیە كە ئەوەش ئەگەرێكى زۆر لاوازە یان ئەوەیە لە دۆخى بێ هۆشیدایە و هیچ هیوایەك بۆ چاكبونەوەى نیە یان مردووە وەك مردنى خەڵكانى تر كە كەس ناتوانێت خۆى لێ بدزێتەوە وە ئەمەش پێویستى عێراقیەكان بۆ سەرۆك كۆمارێك دێنێتە كایەوە. ئەگەر خوا بكات موقتەدا ێەدر لە سەر داواكەى سور بێت و بەرتیلیش ئەو بێ دەنگ نەكات ئەوا ڕاستیەكان بۆ خەڵك ڕوون دەبێتەوە .