پێوسته چی بکرێ!!
Sunday, 09/05/2010, 12:00
مێژووی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی کورد کوژ ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆتایی په‌نجاو سه‌ره‌تاکانی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ئه‌م پارته ئه‌وه‌نده‌ی کوردی له‌هه‌موو کوردوستان شه‌هید کردوه، به‌چاره‌کی ئه‌وه نه‌یتوانیوه‌و نه‌یویستوه دوژمنی کورد له‌ناو به‌رێ، خۆ ئه‌مه‌ش دیاره هه‌ر له‌خۆڕا نیه، بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیه بزانێ، هیچ لای سه‌یر نیه که بۆچی ئه‌و گوڵه ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌یان له‌دایك وباوکی سه‌نده‌وه‌و خه‌ڵتانی خوێنیان کرد.
ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی له‌ڕابردودا کرا سه‌باره‌ت به ئیدانه‌کردن و نووسینی چه‌ندین ووتاری ڕه‌خنه ئامێز له‌بنه‌ماڵه‌ی کورد کوژ کارێکی باش بوبێ، لێ له‌مه‌و دوا ئه‌م کاره چی دی ناچێته بواری لۆژیك به‌رانبه‌ر به‌دڕنده‌یی ئه‌م بنه‌مه‌ڵه‌یه. چی تر لێره‌و له‌وێ و چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی نزیك له‌و قوربانیه‌و چه‌ند هاوڕێ و چه‌ند ڕێکخراوێکی بێلایه‌ن بێن و ته‌نها به‌ده‌رکردنی ئیدانه‌یه‌ك و هه‌ڵگرتنی چه‌ند لافیته‌یه‌ك ، ئێدی کار له‌وێوه ته‌واو بێ وهه‌رکه‌س بچێته‌وه ماڵی خۆی و دواتر دوای هه‌فته‌یه‌ك بیر بچێته‌وه.
گه‌ر کار وابڕوا، چه‌ندین کاری له‌وه قێزه‌وه‌نتر یه‌خه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ووڵات ئه‌گرێ ، که‌له‌سه‌ر ووتارێك وه‌یان مافێکی ساده‌ی خۆیان تووشی تیرۆر‌و کوشتن ببنه‌وه، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی چی دی دایکان وباوکان مناڵ هه‌روا به‌هه‌وانته به‌خێو نه‌که‌ن و له‌پڕ لێیان زه‌وت بکرێ له‌لایه‌ن کورد کوژانه‌وه، پێوسته نه‌یه‌ڵن خوێنی ئه‌و جوانه مه‌رگانه هه‌روا به‌فیڕۆ بڕوا.
کاری ئێستای جه‌ماوه‌ر و ڕۆڵی ئۆپۆزیسێۆن لێره‌وه ده‌رئه‌که‌وێ، براده‌رانی هه‌ریه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی و یه‌کگرتوو، پێوسته له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه هه‌موو کاره‌کانی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی په‌ك پێ بخه‌ن و هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌وه ته‌رخان بکرێ، که‌باس کردن بێ له‌م کاره ناله‌باره‌ی پارتی که‌دژ به هاوڵاتیانی سڤیل به‌ئه‌نجامی ئه‌گه‌یه‌نێ له‌ڕێگای ده‌زگای به‌دناوی پاراستنی بنه‌ماڵه‌وه. لێره‌وه ئه‌بێ په‌رله‌مان دانیشتنی نائاسایی خۆی ڕابگه‌یه‌نێ و هه‌موو وه‌زاره‌ت و حکومه‌ت بخاته حه‌ڵه‌تی ئینزاره‌وه، ئاخر ئه‌م جۆره کوشتن و تیرۆرانه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان خۆ یه‌که‌مین جار نیه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بن پۆلیس وئاسایش بکه‌ره‌کانی بدۆزنه‌وه!!!
پیوسته هه‌ریه‌ك له بنه‌مه‌ڵه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت له‌ته‌ك جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی شاری هه‌ولێر ، که‌وا خه‌ریکه خۆیان له‌ده‌ست بنه‌مه‌ڵه ڕزگار ئه‌که‌ن، پێکه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی به‌ره‌ی نه‌یاری ده‌سه‌ڵات هانی خه‌ڵکی بده‌ن و ئه‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ری شه‌قامه‌کان دابخه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن شته‌کان هه‌روا به‌سانایی به‌سه‌ریاندا تێبپه‌ڕێ، ڕژاندن و هاندانی جه‌ماوه‌ر له‌هه‌موو کوردستان به‌گشتی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی کاری ئۆپۆزیسێۆن و جه‌ماوه‌ره. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێوسته خه‌ڵکی لافیته دژ به‌هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌ولێر به‌رزبکه‌نه‌وه و له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆ کامپێ هه‌ڵبدرێ تاکاتی دۆزینه‌وه‌ی بکه‌ره‌کانی ئه‌م تاوانه.
هه‌روه‌ها پێوسته هه‌ریه‌ك له‌مه‌لاکان که‌تا دوێنێ خوێنی ئه‌م جۆره که‌سانه‌یان حه‌ڵال ئه‌کرد، پێوسته ڕووی ڕاستیان ده‌ربخه‌ن و لانی که‌م مزگه‌وته‌کان دابخه‌ن تا ده‌ری بخه‌ن که‌دڵسۆزن بۆ یه‌کێ له‌ڕۆڵه‌کانی شاره‌که‌یان که ئه‌وڕۆ له‌به‌رچاوی ئه‌وان تیرۆر کراوه.
ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه مه‌لا کرێکار و مه‌لا عه‌بدول خاڵق ئه‌م کاره نه‌ك هه‌ر قێزه‌وه‌ن بکه‌ن، به‌ڵکه فه‌توا ده‌رکه‌ن که بنه‌مه‌ڵه‌ی بارزانی له‌کوردوستان تڕۆبکه‌ن و توڕیان ده‌ن به‌ره‌و زبڵدانی مێژوو، ئه‌مه کاری سه‌ره‌کی هه‌ریه‌ك له بنه‌مه‌ڵه‌ی شه‌هید سه‌رۆو ڕۆڵی ئۆپۆزیسێۆن و جه‌ماوه‌ر به‌گشتی و توێژه ئایین په‌روه‌ر و مرۆڤدۆستانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست