مهسعود ژوورى چاودێرى بۆ لیستى گۆران پێك هێنا
Friday, 15/05/2009, 12:00
1756 بینراوە
هەموومان دەزانین كە ووشەى گۆران بریتیە لەو بومەلەرزەیەى كە پارتى و یەكێتى رووخاندووە , هەربۆیە ئەم دوو حیزبە لە خەمى ئەوەدان كە چۆن بتوانن كەمترین زیانیان لێبكەوێت.
مەكتەبى هەڵبژاردنى پارتى به فهرمانی مهسعود، كە گەندەڵترین دەزگاى پارتیە , ژوورى چاودێرى و بە دواداچوون بۆ لیستى گۆران دروست دەكات , ئەم ژوورە لە سەرجەم لقەكانى پارتى بەشى هەیە بەمەبەستى چاودێرى كردنى لیستى گۆران . بە پێى وتەى كادیرێكى پارتى لە سنوورى لقى دوو ئەم ڵێژنەیە بەرنامەێكە چروو پرى هەیەو تا ئێستاش كارى باشیان ئەنجام داوە بە هەماهەنگى لەگەڵ دەزگاى تیرۆرستى پاراستن . شایانى باسە ئەم ژوورە لە 38 كەس پێكهاتووە . بەڵام تەنها ناوى لێژنەى باڵاى ژوورەكە ئاشكرا بووە كە لەمانە پێكهاتووە (
جەعفەر ابراهیم , بەرپرسى دەزگایەو كەسێكى گەندەڵەو تاوان بارە بە كۆشتنى هاولاتیەك بەڵام لەسایەى سەرى پارتى پارێزراوە...) .(
بەسام عەلى , ئەندامى مەكتەبەى هەلبژاردنە پێشتر بەهۆى دزیەوە لە دەزگاى خێرنەخوازى بارزانى دەركراوە یەكێكە لەو كەسانەى كە بەرپرسیارە لە تێكچوونى یەكێتى قوتابیان.) (
هەڵو مسعود ساڵەی ئەندامى مەكتەبى هەڵبژاردنە , سەربارى ئاست بەرزى خوێندەوارى وتەمەن گەنجى بەڵام لە باوكى كۆیلە ترە . وە لەسایەى راپۆرتەكانى ئەو چەندین مامۆستاو خۆێندكارى زانكۆ فەسڵ كراون)(
ئاریان سەڵاحەدین , كارگێرى لقى دووە كە شەوان لە ماڵى پشتیوان و نەوزاد هادى و دكتۆر نورى مەزە دروست دەكات و لەشفرۆشى عەرەبیان بۆ دەهێنێت). شایەنى باسە هەر یەك لە
قادر نەجمەدین و عمر ناوێك لەم ڵێژنەیەن بەڵام زانیارى تەواوم لەسەر ئەم زاتە زەریفانە نیە .
خۆشەویستان سەیرى ئەم سەرڵیشیوانەى پارتى بكەن . دەیانەوى بەم زاتە جوانانە مەترسى بومە لەرزەكوى گۆران كەم بكەنەوە. دەك سڵاو لە عەقڵ و سیاسەتان.