ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له وێ ... له کوردستان ... ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجیان راکێشاوم
Saturday, 28/07/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجیان راکێشاوم ، وابزانم تۆش خوێنه‌ری به‌ڕێز.
فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی:
1. ئه‌گه‌ر به‌رپرسێک یا فه‌رمانبه‌رێکی فرۆکه‌خانه‌ت له گه‌ڵ بێت ، ئه‌وه به‌بێ وه‌ستان به ئۆتۆمبێله‌وه ده‌چیته ناو ناوه‌وه‌ی فرۆکه‌خانه.
2. ئه‌گه‌ر به‌رپرسێک یا فه‌رمانبه‌رێکی فرۆکه‌خانه بناسی، ئه‌وه رۆژێک یا چه‌ند کاتژمێرێک پێش ئه‌وه‌ی بچیت بۆ فرۆکه‌خانه ناوت تۆمار ده‌کرێ و هه‌ر که گه‌یشتیه به‌ر ده‌می خاڵی پشکنین ناوی خۆت‌و ئه‌و که‌سه بده‌و ئیتر به‌سه ڕێک بڕۆ و به‌بێ سه‌رئێشان.
3. ئه‌گه‌ر هێچ که‌سیشت له مانه نه ناسی، بێزه‌حمه‌ت له ئۆتۆمبێله‌ت دابه‌زه‌و یاغر یاغر به پا بڕۆ و جانتاکه‌شت هه‌ڵبگره‌و به‌ره‌و خاڵێ پشکنین و.......... ئینجا به‌سواری پاس بۆ به‌ر ده‌رگای فرۆکه‌خانه.
4. ئاگاداربه ده‌بێ پێنج تا ده هه‌زار دیناری عێراقیت له گیرفان بێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک به‌خشیش بده‌یته ئه‌و کرێکاره به‌نگلادیشی و تایله‌ندیانه‌ی که له به‌ر ده‌رگا وه‌ستاون. بۆچی..... له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رپرسه‌کان پۆز به‌و پاره‌دانه لێده‌ده‌ن و کرێکاره‌کانیش لێیان بوه به خوو، یه‌عنی بوه به عاده‌تی و وا ده‌زانن له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه مانان ئه‌وه‌ی بفڕێ و دابه‌زی له فرۆکه ده‌بێ ئه‌وانیش له بیر نه‌کات.
له فرۆکه‌خانه‌کانی کوردستان:
1. ئه‌گه‌ر به‌رپرسێک یا فه‌رمانبه‌رێکی فرۆکه‌خانه‌ت له گه‌ڵ بێت، هه‌رچه‌ند جانتات هه‌بێت و کێشیان چه‌ند بێت هێچ موشکیله نیه باریکه‌و با بڕوا به خۆڕایی و به‌بێ هیچ حه‌قێ یا حسابێ. ته‌نها گوێبیستی یه‌ک ووشه ده‌بیت ئه‌ویش واسیته‌که‌ت ده‌ڵێ: خوشکه‌که‌م یان کاکه براکه‌م عایدی خۆمانه.
2. ئه‌گه‌ر هێچ که‌سیکیشت له مانه نه ناسی، بێزه‌حمه‌ت حسابێکی گیرفانه‌کانت بکه پێش ئه‌وه‌ی بچیته سڕه‌ی به‌رده‌م دێسکه‌کان، چونکه یه‌ک کیلۆگرام له‌و کێشه (قورساییه) ی که بۆت دانروه زیاتر بێت....... ده‌بێت ده (10)$ دۆلاری بۆ بژمێری، وه‌ی گیان قوربان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست