کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌تی ژه‌نه‌راڵ مه‌لا مسته‌فا له‌ خه‌تی من ده‌چوو که‌ له‌ پۆلی سێی سه‌ره‌تایی بووم !

Sunday, 03/07/2011, 12:00


له‌ بیرمه‌ مامۆستا (مه‌جید) ناوی منی نابوو خه‌تخۆش، جارێک له‌سه‌ر نان خواردن باسم کرد که ‌مامۆستا ده‌ست و خه‌تی منی زۆر لا جوانه‌ و له‌ پۆله‌که‌دا ناوی لێناوم خه‌تخۆش، براگه‌وره‌که‌م قاقا ده‌ستی کرده‌ پێکه‌نین ووتی: ده‌ست و خه‌تی تۆ له‌شه‌ره‌ پشیله‌ ده‌چێ، منیش زۆر توڕه‌بووم ووتم: سه‌یر ئیستا ده‌فته‌ره‌که‌م ده‌هێنم سه‌یرکه‌ چه‌ند جوانم نووسیوه‌ و ئافه‌رینم وه‌رگرتوه‌!
من نامه‌که‌ی جه‌نه‌رال مه‌لامسته‌فام نه‌دیبوو ئه‌و واژۆیه‌م نه‌دیبوو، من له‌ پۆلی سێی سه‌ره‌تایی بووم، ئه‌و شانازییه‌م به‌ خه‌تیی خۆمه‌وه‌ ده‌کرد، به‌ڵام نازانم پارتییه‌کان شانازی به‌کوێی ئه‌و ژه‌نه‌راڵه‌یانه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ ئێمه‌یان کردبوو‌ به ‌سوپه‌رمان و ده‌یان ئه‌فسانه‌یان بۆ دروست ده‌کرد‌، من که‌ ئیستا ده‌ست و خه‌ت و واژۆی ئه‌و ژه‌نه‌راڵه‌م بینی، دروست منداڵی خۆمم بیر که‌وته‌وه‌، تۆ بڵێی شه‌ڕه‌کانیشی هه‌روه‌ک نامه‌و واژۆکه‌ی بووبێت؟
من هیچ قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی‌ بێمانا‌ی نامه‌که‌ی‌ ناکه‌م، ئه‌وه‌ کوردستانپۆست قسه‌ی خۆی کردووه‌، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم که‌ ژه‌نه‌راڵه‌که‌ی کورد، خه‌ته‌که‌ی له‌ خه‌ته‌که‌ی من ده‌چووو کاتێ وانه‌کانی ئه‌و حه‌له‌م پێ ده‌نوسییه‌وه‌، ئای ئێمه‌ که‌ گه‌لێکی هه‌ژارین چاره‌نووسی خۆمان داوه‌ته‌ ده‌ست چ نه‌زانێک، ئای ئێمه‌ میلله‌تێکی چه‌ند گوناحین، که‌ ئه‌و شاعیره‌ و نووسه‌رانه‌ ئه‌فسانه‌یان بۆ ده‌نووسی و هۆنراوه‌یان بۆ ده‌هۆنییه‌وه‌، تۆ بڵێیت شاعیر و نووسه‌ره‌کانیشمان عاقڵ و تێگه‌یشتوو بن، ئیستا گومانم له‌وانیش هه‌یه‌، بڕوا ناکه‌م ئاستی روونکافیکریان له‌ خوار ئه‌ژنۆی ئه‌و کوڕه‌ گه‌نجانه‌وه‌ نه‌بێت، که‌ هاواریان ده‌کرد سه‌رۆک به‌ قوربانی دایکی ئه‌و شه‌هیده‌ بێت.
من ئیتر نازانم ئه‌وانه‌ی مێژووی پڕ له ‌مه‌هزه‌له‌ی سه‌رانی کورد ده‌نووسنه‌وه‌ نامه‌یه‌ی ئه‌م جه‌نه‌راڵه‌ی کوردیان دیوه‌، یان نا؟‌ ئه‌گه‌ر دیویانه‌ چۆنه‌ تا ئیستا باسیان نه‌کردووه‌؟
ئیتر مافی خۆمه‌ منیش بڵێم ده‌ست و خه‌تی منداڵی من له‌ ژه‌نه‌راڵه‌که‌تان ده‌چوو، که‌ له‌ ئاش به‌تاڵه‌که‌دا بێ خودا حافیزی جێی هێشتین.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە