کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن (6) كاديری ريكخستن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات

Saturday, 14/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ پەیامنێریی هەولێر
له‌ ئه‌نجامی بڵاو بوونه‌وه‌ی راپۆرته‌ حه‌يابه‌ره‌كه‌ی رێكخستنی پارتی له‌ گۆڤاری لڤين، خودی مه‌سعود بارزانی و ده‌زگای پاراستنی خسته‌ سه‌رخه‌ت !
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ زاری هه‌ريه‌ك‌ له‌ مسته‌فا ئاغا و فوئاد حه‌مه‌لاو په‌ره‌ڤان حه‌مدی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی رێكخستنی پارتی له‌ سه‌لاحه‌دين ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ دوای ئه‌و راپۆرته‌ی كه‌ نهێنی حزبيكی ته‌مه‌ن 64 ساڵه‌ی تيا ئاشكرا كرا، هه‌ريه‌كه‌ له‌ مه‌سعود بارزانی و مه‌كته‌بی ريكخستن و پاراستن و مه‌كته‌بی سياسی خسته‌ سه‌رخه‌ت و ئاژاوه‌ و گيژاو ئالۆزيه‌كی زۆری تيا دروست كردووه‌، به‌ جۆرێك مه‌سعود بارزانی به‌ جه‌عفه‌ر ئيمينكی راگه‌ياندووه‌ گه‌ر تۆ نه‌توانيت ئه‌و خائينه‌ بدۆزيته‌وه‌ كه‌ ئه‌و راپۆرتانه‌ی بۆ گۆڤاری لڤين ناردووه‌، ئه‌وا به‌ خۆم ده‌يدۆزمه‌وه‌؟!
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئه‌وه‌يان دركاندووه‌ كه‌ پاراستن 6 كاديری كۆن و نوێی ئه‌و مه‌كته‌به‌يان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ ئيستا ته‌شويش له‌سه‌ر 13 كاديری ديكه‌ هه‌يه‌، كه‌ 4 له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هيدانی بارزانی يه‌كانن!
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يەك له‌ سكرتيری مه‌حمود محمه‌ده‌وه‌، پێده‌چيت جه‌عفه‌ر ئيمينكی له‌ دوای لێكۆڵينه‌وه‌كان له‌ رێكخستنی پارتی لاببريت و له‌گه‌ل لادانی له‌ وته‌بيژی مه‌كته‌بی سياسی پارتی..!
سه‌رچاوه‌يه‌كيش له‌ پاراستنی پارتیيه‌وه‌ ئه‌وه‌ی دركاندووه‌ گومانی زۆر هه‌يه‌ خودی پاراستن ئه‌و كاره‌ی كردبێت تا كوتله‌كه‌ی نيچيره‌ڤان بارزانی ريسوا بكه‌ن و مه‌كته‌بی ڕێكخستنيان لێوه‌ربگرنه‌وه‌، به‌وه‌ی جه‌عفه‌ر ئيمينكی به‌وه‌ ناسراوه‌ له‌ كوتله‌كه‌ی نيچيره‌ڤان بارزانیيه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د مائيی سكرتيری رۆژنامه‌وانی فازيل ميرانيش ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌ كه‌ فازیل ميرانیيش گومانی له‌ پاراستنه‌ كه‌ ئه‌و سيناريۆيه‌يان ڕێكخستبێت بۆ سوكايه‌تی پێكردنی باڵه‌كه‌ی نيچيره‌ڤان بارزانی، ئه‌مرۆش نيچيره‌ڤان بارزانی به‌ ته‌له‌فۆن زياتر له‌ 30 خوله‌ك له‌گه‌ل ميرانی له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ دواوه‌ به‌لام هيچی ليوه‌ نه‌زانراوه‌ باسی چیيان كردووه‌؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە