کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سایكۆلۆجى پیاوانى دەسەڵات حەسرەتى بڕوانامە (Diploma Envy)

Thursday, 23/04/2009, 12:00


حیزب لەخۆیدا ئامڕازە بۆ بەدیهێنانى ئەو ئامانجانەى لەبەرنامەكەیدا دیارى دەكرێت، زۆرجاران لەوڵاتانى دواكەوتوو، نیمچە گەشەكردوودا حیزب خۆى ئەبێت بە ئامانج.. دەستەیەكى كەم بۆ بەرژەوەندى خۆیان بەكارى دەهێننو ئیتر تەسك دەبێتەوەو دەبێتە ئامڕازى جێبەجێكردنى خواستو ئاواتى بنەماڵە، یان چەند بنەماڵەیەك.. لەم سەروبەرەداو بەڕێكەوتو بەهۆى چەند هۆكارێكى ترى ناوەكى حیزب وەك شەهید بوونو گیرانى سەركردە گرنگەكانى حیزب لەلایەن نەیارەكانیانەوە.. هەروەها هۆى دەرەكیش وەك شەڕى نێوان حیزبەكانو هتد... كەسانێك دێنە پێشەوە كە هەرلەسەرەتاوە ئامانجیان ئەوەیە جەڵەوى حیزب بگرەنە دەستو بەرەو ئاقارێكى بەرن كە خزمەت بەحەزو ئارەزووەكانیان بكات زۆر لەوانە بۆیان نەلواوە.. یان توانایان نەبووە، ببنە خاوەنى بڕوانامەى ئەكادیمىو پسپۆڕى لەبوارێكدا بەدەستى بهێنن...! كاتێكیش خۆیان لەكەنارى سەركردایەتى حیزبدا دەبیننەوە لەناخى پێش بەئاگابونیاندا Preconscious لەكاتێكدا لەدەوروبەرى دەڕوانێو وردئەبێتەوە زۆربەیان خاوەنى بڕوانامەن تۆوى چەكەرەكردووى(حەسرەتى بڕوانامە) گەشە دەكاتو ئەخەمڵێو دەبێت بەئیرەیى(حەسوودى) هەرئەم ئیرەییە زبرتر دەبێتو ئەگاتە ئاستى بەئاگاو هۆشیارى تەواو(Conscious) لەگەلأ هەڵچونیدا لەدەروونى خاوەنەكەیدا ئەبێت بەگرێ(عقد)ێ(ئەوەى نیمە..ئەبێت هەم بێت)هەر ئەم گرێ دەرونییە دەبێتە نەخۆشى خۆبەكەم زانین(Inferiority) بەرامبەر ئەوكەسانەى خاوەنى بڕوانامەن..! بۆیە رقو كینە لەناخیاندا پەنگ ئەخواتەوەو لەزۆر بۆنەدا دەتەقێتەوە، نمونەیەكى ئەو جۆرەكەسانە مەلابەختیار..ە
سەرەتاى ساڵى هەشتاكان وەكو هەرئەندامێكى كۆمەڵە، خۆم لەناوەندى كۆمەڵە لە(خڕى ناوزەنگ)دیتەوە، دواى ماوەیەك هەندێ لەبرادەرانى كۆلێژى یاسام بینیەوە وامان بەچاك زانى هەولأ بدەین كۆڕێك ساز بكەین، دەربارەى یاسا بەگشتىو چۆن حیزبە شمولییەكان وەك حیزبى-بەعس-پێشێلى ئەكەنو ئەیكەن بەكوتەكى دەستیان.. بۆ سەركوت كردنى جەماوەرو نەیارەكانیان، چۆن یاسا لەسێبەرى ئەو جۆرە حیزبانەدا، تەنیا ناوەكەى دەمێنێتەوە، ئەوەبوو حاكم شۆڕش یادى بەخێر كۆڕەكەى سازكردوو لەهۆڵى ناوەندى كۆمەڵە بەڕێوە چوو-مەلا بەختیار- لەگەرمەى باسەكەدا هەستایە سەرپێو كردى بەگاڵتەجاڕىو وتى: برادەرینە یاسا كۆڕگرتنى بۆ چییە؟! چاكەبكەو خراپە مەكە.. ئەمە یاسایە!! دواى ئەم قسانە یەكسەر قسەكەى-سەدام حوسەین-م بیركەوتەوە كەوتبووى(یاسا چییە؟ وەك لاستیك وایە، خۆم دروستى ئەكەمو خۆشم لاى دەبەم) ئەم دەردى خۆبەنزم زانینە..زۆر بەڵاى لێ دەكەوێتەوە، والەخاوەنەكەى دەكات هیڵكەى قاز بكات!..هەر سەدام حوسەین بوو لەبەرامبەر شاعیرى دەربارى خۆیاندا ئەیووت: خۆمنیش ئەتوانم وەك- شەفیق كەمالى- شیعر بنووسم، بەڵام سەرقاڵىو ئیشوكارى حیزبو دەوڵەت بوارم نادات.
نەخۆشى خۆبەكەم زانین كە یەكێك لەهۆكارەكانى وەك وتمان-حەسرەتى بێ بڕوانامەیە- كۆمەڵێ نیشانەى لاوەكى لێ دەكەوێتەوە، ئەم نەخۆشە هەردواى ئەوەى هەندێ كتێبى كرچو كاڵى بەسەقەت وەزرگێڕدراو ئەخوێنێتەوە.. خۆى لێ ئەبێت بەنوسەرو قۆڵى لێ هەڵئەماڵێو سەرلەهەموو بابەتێك ئەداو ئەیەوێت ئەو هەستە- خۆبەكەم زانینە بەم جۆرە پارسەنگ بكاتەوە!!.
هەركەسێك سەرنجى كەسایەتى-مەلا بەختیار- بدات، ئەو گرێ دەرونییە هەست پێدەكات.. خۆئەگەر سەیرى نوسینەكانو گوێ لەخوتبەكانى بگریت ئەوە ئەم گرێ دەرونییە ئەبێتە راستییەكى حاشا هەڵنەگر!.
ماوەیەك لەمەوپێش بەنوسینێكى هێرشى كردەسەر-نەوشیروان مستەفا- كەمادام ئەو پێى نەوتووە: كاك مەلا بەختیار، ئیتر ئەویش لەمەولا پێى ناڵێت: كاك نەوشیروان، مەلا بەختیار بۆ نازانێت كاتێك پێشگرى وەك-مەلا، حاكم، دكتۆر، مامۆستا، وەستا...وهتد، بكەوێتە پێش ناوى خەڵكەوە، ئەوە چ پێویست بەهێنانى كاك ناكات پێش ناوى كەسەكە.
خۆ ئەم گرێ نەفسییە باشتر رون دەبێتەوە كاتێك حیزب دەسەڵات دەگرێتە دەستو ئیتر دەكەوێتە بەخشینەوەى بڕوانامە بەسەركەسە نەخۆشەكانیدا لەپڕێكدا زۆریان دەبن بەخاوەنى بڕوانامەى دكتۆراو كۆلێژى یاساو رامیارى، دەیانەوێ گرێى(ئەوەى نیمە ئەبێت هەم بێت) چارەسەر بكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە