کاندیدێکی گۆڕان سێ ساڵه زه‌ویی پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی داگیرکردووه
Friday, 26/02/2010, 12:00
به‌ڕێزان ئه‌نجومه‌نی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕازیی له ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتیدا، منیش هه‌روه‌ک هاوڕێیانمان خاوه‌ن هه‌ڵویستی دڵسۆزانه و مه‌ردانه‌ی خۆم بووم دژ به ناعه‌داله‌تیی و دز و گه‌نده‌ڵکاران، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئیستا ده‌بیستین، که یه‌کێک له‌و دزانه‌ی کاندیدکراوه له سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌که‌مان بۆ په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌ویش دیلمانی حه‌مه‌ی سابیره.
ناوبراوه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک کرا به به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باینجان له بازیان، هه‌ر زوو که‌وته پیلاندانان بۆ داگیرکردنی ئه‌و کارگه‌ی بلۆکه‌ی، که له پێش ڕاپه‌ڕیندا به ڕه‌زامه‌ندی شاره‌وانی دامه‌زراوه، گوایه هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ڕه‌سمی هه‌یه، که زه‌وی کارگه‌که هی باپیرێتی، که‌چی کاتی خۆی حکومه‌تی عێراق له سه‌رده‌می به‌عسدا زه‌ویه‌که‌ی ئیتفا کردبوو بۆ کارگه‌ی بلۆک، ئه‌مه‌ش واته خاوه‌ن زه‌ویه‌که هه‌قی خۆی وه‌رگرتووه.
به‌ڕێزان
ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ ده‌چێت، ئه‌مانه کارگه‌که‌یان ڕاگرتووین و ڕێگا ناده‌ن کاری تێدا بکه‌ین، ئێمه‌ش وه‌کو مافی ڕه‌وا و شه‌رعی خۆمان، هاوڕێیانی خۆمان له گرده‌که و لیستی گۆڕان ئاگادارده‌که‌ینه‌وه، به‌رامبه‌ر به‌و غه‌دره، داواشمان له سه‌رجه‌م هاوڕێیانمان هه‌یه، که بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی ئێمه و هه‌قی یاسایی، که هۆکاره‌که‌ی ئه‌م که‌سه‌یه که‌وا پشتگیریی یاسا و عه‌داله‌ت بکه‌ن، بۆ پشتگیرییمان و پاراستنی مافی ئێمه له‌و کارگه‌یه‌دا، که ئه‌م ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه. داوکارین هه‌ڵوێستی دڵسۆزانه و مه‌ردانه‌تان هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره مه‌سه‌لانه‌دا، ئه‌وه‌ش بزانن که ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئێمه‌شه به‌رامبه‌ر به دز و گه‌نده‌ڵکاران.
ڕێز و پێزانینم بۆتان
دلسۆزتان
هیوا مه‌لا نوری عه‌زیز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست