نامەیەك بۆ حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان بەتایبەت گۆران . بۆچى دكتۆر بەرهەم دژایەتى گروپى ژنانى سلێمانى كرد؟
Wednesday, 25/05/2011, 12:00
لە شارى سلێمانى و بەمەبەستى ئاشتى و پەنا بردن بۆ گفتو گۆلەجیاتى شەر و قسە بەیەكترى ووتن و سوكایەتى بەیەككردن ، لەمانگى چوارى ڕابردودا گروپێك لە ژنانى سلێمانى دامەزراندندى خۆیان راگەیاند ، بەڵام ئەم گروپە ڕوبەڕوى فشارو تەنانەت پەنا بردن بۆ هێز بوونەوە ،لەبەرئەوە ئەم ڕوداوە بوە جێى سەرنجى كەسێكى وەك من و كەوتمە زانیارى كۆكردنەوە بە م ڕێگایانەى خوارەوە :
1) لەڕێگەى كەناڵە كانى ڕاگەیاندنەوە .
2) بە نوسینى گروپى ژنانى سلێمانى و بەكلیك كردن لە گۆگڵ .
3) لەڕێگەى هاوڕێ و برادەرەوە پرسیارم لە ئەندامانى گروپەكەوە كرد لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان و ژنێك لەو ژنانەى لە حزبەكان نەبوو زانیارى زۆرم لەم دەست كەوت بەناڕاستەوخۆ پرسیارەكان كراون وەك چیتان كرد بۆ دەنگتان نەما .
4) بەهەمان شت پرسیارمان لە و ژنانە كرد كەلەكۆبونەوەى ژنەكانى هەولیر واتە ڕۆبۆتەكانى دەسەڵات ئامادەبوون .
گەشتمە ئەم قەناعەتانەى خوارەوە .
1) گروپى ژنانى سلێمانى شتێكى خۆڕسكى ژنان و بەهۆى دڵسۆزیەوە دروست بووە.
2) ویستویانە شتەكانیان یاسایى بێت بەلام هەرچیان داواكردووە لە مۆڵەتدان بۆ ڕێپێوان یان مۆڵەتدان بۆ هەڵواسینى لافیتەى ئاشتیخوازى ڕەتكراوەتەوە.
3) ژنانى گۆڕان لەم گروپەدا بەرچاو بوون .هەرچەند ئەوەى لەكۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەدا بینیمان هەمولایەنەكان بەشداربوون .
دكتۆر بەرهەم بەڕاستەوخۆ دژایەتى كردن بەڵگەش زۆرە
1) بە ئەمرى دكتۆر بەرهەم مۆڵەتى ڕێپێوانەكەیان نەدرا.
2) بەئەمرى دكتۆربەرهەم مۆڵەتى دروشم هەڵواسینیان نەدرا.
3)دكتۆر بەرهەم كۆبونەوەى بە ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى كرد و زۆر تەئكیدى لەوەكردۆتەوە ئەو ژنانە بچن كە لەگروپەكەدان و لەكۆبونەوەكەدا وتویەتى ئاگام لە هەموو شتێكە چۆن مۆڵەت بەو ژنانە ئەیەم كە جەماوەریان لێكۆئەبێتەوە.
4) هەرلەو كۆبونەوەیەدا كەهەریەك لە خ ڕ ، پ ع ،ت ك، ئامادەبوون واى لەژنەكان و بەتایبەت خ ڕ گەیاندووە كارى ئەو گروپە ڕاگرن باشترەو هاوكارى باشیان دەكات بۆ كارى تر .
دكتۆر بەرهەم بۆچى دژایەتى گروپى ژنانى سلێمانى كرد .
1) بە حسابى خۆى كوڕى سلێمانیە كەوانیە ، چۆن دەبێت لەشارەكەیدا چالاكى وابكرێت و ئەو دەورى نەبێت .
2) دایكى لە سلێمانیەو بە فەردە دۆلار وەر ئەگرێت چۆن دەبێت كۆمەڵێ ژن كارى وابكەن بە بێ ئەوەى پارەیان بۆ وەرگرتبێت ئەمە ئەوەنەى تر دایكى ریسوا دەكات .
3) ئەگەر ئەم گروپە كارەكانیان سەربگرێت ئەبنە جێى سەرنج وباس هەر باسى ئەوان ئەبێت .
4) بۆچى كارێكى وانەكات ئەم كارە لەژێر چاودێرى ئەودا بێت و ئەو ژنانە كارێكیش بۆ هەڵنەوەشانەوەى حكومەت بكەن .
5) لەهەولێر بێت باشترە چونكە لە هەولێر ئەتوانێت نەرمین عوسمانى تەكەتول و شەریكە دزى ڕۆڵى هەبێت ، ئەمەیان بیروڕاى نەرمینیشى لەگەڵ بووە چونكێكم ناتوانى هەر دایكى دكتۆر بەشدار بێت لە سلێمانى .
ا) لەسلێمانى گروپى ژنان دروستبوون بۆ ئەمان ناخۆشە هەلەوىِ كاربكەن ,
ب) لەسلێمانى هێرۆ گەورەیەو نەرمین ناوێرێت كارى وا بكات هەوەها یەكیتى ژنان و خەڵكێكى زۆر عاجز ئەبن یان ئەبن بەعەرقەلە بۆیە نەرمین لاى دكتۆر بەرهەم تێر جنێو بە هێرۆو یەكێتى ژنان ئەدات .
ج) كەلەهەولێریش بێت نەرمین هەر حەدى نابێت گەورەیى بكات بەرامبەر پارتى بۆیە تاكتیكى نەرمین عوسمان و دكتۆر بەرهەم ئەوە ئەبێت لەهەولێر با پارتى بێت بۆیە پەیوەندى بە چنار سەعدەوە ئەكات .و ئەوانیش دەعوەتنامە بە پەخشان ئەسپێرن پەخشانى گەندەڵ.
ئەوەى سەیرە ئەو ژنە داماوودڵسۆزانەى گروپى سلێمانى كە زۆریان سەر بەئۆپۆزسیۆن و بەتایبەتیش گۆڕان بوون لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە بایەخیان پێنەدرا و تەنانەت مقابلە نەكران و كار چالاكیان وەك پێویست نەخرایە ڕِوو هەرچەند دكتۆر بەرهەم ئاسایشیشى بۆ ناردن ,
ئێستا ئەگەینە ئەو قەناعەتەى كە گۆڕان بڕواى بە خەباتى ژنەكانى ناو بزوتنەوەكەى خۆى نیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست