کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەباسە لەقوتابخانەكانی شاری كەركوك چ باسە؟

Thursday, 09/06/2011, 12:00


لەنیو قوتابخانەكانی كەركوك كیشە و گرفتی رادەبەدەر تا ئیستا بونیان هەیە و لەبری چارەسەركردن تائیستا لەزیاد بوندان زۆرینەی كیشەكانیش دەگەریتەوە بۆ دەست تیوەردانی حیزبی لەسەرتاسەری بواری پەروەردەدا لسرەش هەندیك لەو كیشاە و كەم و كوریانە بەپیی توان دەخەینە روو:-
1- لەئامادەیی پیشەسازی (تحریر) لەكەركوك ژمارەی سەرجەم قوتابیەكانی 90 قوتابین و ژمارەی مامۆستایانیش (85)مامۆستان ئەمە لەكاتیكدایە كەزۆرینەی قوتابخانەكانی نیو شار بەدەستی كەم مامۆستاییەوە دەنالینن. بەریوەبەری ئەم ئامادەییە ووتویەتی بەردەوام 5 مامۆستامان خەریكی چالینانن وەلا خوا یارمەتیان بدات جا بۆناچن لەسەرشەقامەكان چای چیتی بكەن؟ ئەمەش ئەگەریتەوە بۆئەوەی كە بەریوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك بەشی كوردی تەنیا خەریكی رازیكردنی مامۆستایانی حیزبەكانە نەوەك بەرژەوەندی قوتابیان و ئایندەی رۆلەكانمان؟
2- لەقوتابخانە ئالمادەییەكانی ئیواران خویندن بەپارەیە و هەرقوتابیەكیش بڕی(150000)دیناری سالانە لیدەسەندریت ئەگەر راسبیش بیت ئەوا (250000)دینار ئەم هەموو پارەیەش سەرجەمی بۆ حكومەتی هەریمە لەئامادەیی پیشەسازی (ژهب الاسود)لەكەركوك نزیكەس(35) مامۆستا هەیە سیِ قوناغی خویندنی تیایە و(25)لەو مامۆستایانە سەربەهەریمن و زۆرینەیان دەوام ناكەن و تەنانەت یەكیكیان سەربە ریكحخراوی(ئازادی لاوان)ە و دەوام ناكات تەنانەت لەتاقیكردنەوەكانیش ئامادە نەبوە .دەپرسم لەبەرپرسانی پەروەردەی ئەم شارە ئاخۆ ئە جۆرە كارانە خزمەت بەرۆلەی كورد دەكات؟ باشتر وانەبوئەو مامۆستایانە رەوانەی قوتابخانەكانی سەربەهەریم بكرین و خزمەتی قوتابیانی كوردی پیبكریت؟ یاخود لەبەرخاتری خاترداران ئەم كارە نابەجییانە دەكریت؟ موچەكانیان لەسەرحكومەتی هەریمە و داهاتی قوتابخانەكەش لبۆ حكومەتی مەركەزیە ئەمەكە كەی رەوایە؟؟؟...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە