بمان بوره ئيحسان
Saturday, 14/11/2009, 12:00
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 31ی سپتامبر له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا میتینگێک له ستۆکهۆلم پێکهێنرا به دژی ئێعدام و پشتگیری له به‌رخۆدانی زیندانیانی سیاسی کورد له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
چاوه‌ڕوان ده‌کرا له به‌ر هه‌ستیار بونی مه‌سه‌له‌که کۆمه‌ڵێکی زۆر له خه‌لکانی دانیشتوی سوئێد به‌شداری له‌م میتینگه دا بکه‌ن که له زۆربه‌ی میدیاکانی کوردیه‌وه بڵاو کراوه و تلویزیۆنی نه‌ورۆز و ئاسۆ سات هاوکاریان کرد و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌یان بڵاو کرده‌وه، به‌ڵام مخابن که‌متر له 100 که‌س له‌م میتینگه دا به‌شداریان کرد که ڕاده‌ی تێگهییشتویی سیاسی وهه‌ستیاری کۆمڵگاکهمان له ئوروپا ده‌گه‌یه‌نێت. وه‌ک گله‌یی له گه‌له‌که‌ی خۆم ئه‌م پێویستیه به ئه‌رک ده‌زانم که له مه‌رحه‌له‌یه‌کی هه‌ستیاری تایبه‌ت دا هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ر وه‌ک گوڕ و تینێک بۆ خه‌باتی ناوخۆ له خۆراکی ڕۆژانه پێویستتره ، هیوادارم ئه‌م گله‌ییه‌م به دڵێکی کراوه‌وه وه‌ر بگیردرێت و ببێته هه‌وێن بۆ هه‌ڵسوران و تێکۆشان و پشتیوانانی دوا ڕۆژ له ئوروپا، قسه و کردار، تئۆری و پڕاکتیک به یه‌که‌وه گرێ بده‌ن نه‌ک ته‌نیا قسه و پڕاکتیک به‌س بێت . ئێستاکه شه‌ش ڕۆژه زیندانیانی سیاسی کورد مانیان له خواردن گرتوه و نزیک به 40 زیندانی ژن و پیاو له زیندانی سنه و 10 که‌س له زیندانی قوروه و مهاباد و ئورمیه و 4 که‌س له زیندانی ئه‌وین له‌م مانگرتنه دا به‌شدارن و بۆ پێش‌گرتن له ئێعدامه‌کانی سیاسی ئه‌م مانگرتنه‌یان وه‌ڕێ خستوه، هیوادارم جه‌ماوه‌ره‌که‌مان بێده‌نگ نه‌بن.
له دوای میتینگی ستۆکهۆڵم ئه‌م کورته نوسراوه‌یه‌م بۆ ئاماده کرد هیوادارم به‌دڵێکی کراوه لێم وه‌ر بگرن.
-------------------------------------------------
بمان بوره ئیحسان
کاتێک ده‌سته‌کانی نامرۆڤایه‌تی ته‌نافی داری ده‌خسته ملتان ، کاتێک کێشکچیانی سێداره گۆڤه‌ندی مه‌رگیان به ئاهه‌نگی کۆنی خۆف وتهلیله ده‌گێرا و به‌زمی شایی و شه‌ویان به خواردنه‌وه‌ی خوێنی گه‌شی لاوه‌کان ده‌گێرا و سه‌رمه‌ست ده‌بون ، ئه‌و ده‌مه‌ی گه‌ڵاکان له ژێر پێتا له کۆشکی تاریکستان هاواریان ده‌ر ده‌بڕی ، ئه‌و ده‌مه‌ی خولیای ئازادی و یه‌کسانی بیر و هۆشتی به خۆوه پڕاندبۆوه ئه‌وپه‌ڕی ئاواته‌کان ، ئه‌و کاته‌ی چاوه گه‌شه‌کانت ، بیره سپیه کۆتره‌که‌ت ، هه‌ست و ئاواته‌که‌ت به یه‌که‌وه له‌شکری به‌رخۆدانی دژه تاریکی له مه‌یدانی ئازادی ڕێک ده‌خست ، من ، منی به‌ند کراوی که‌له‌بچه‌ی ئێش و ئازاری ووڵاتی هه‌تاو و ئاگر ، خه‌واڵوی خه‌وی دامرکاوی خه‌ونه خۆشه‌کان ، نستویی بێ ئازاری ئێشی برینی جه‌سته‌که‌م ، ڕازابوم .
بم بوره ئیحسان نهم توانی له به‌ر دیتنی خه‌ونی خۆشی شه‌وانه‌م به هاواری فریاخوازی ده‌نگه‌که‌ت که‌وم ، ئاخر من هێشتاکه‌ش هه‌ر سه‌رخۆش و مه‌ست و خه‌واڵوی دوێ شه‌وم ، هاواری تۆ بۆ خۆت نه‌بو ئاخر ده‌ت زانی له به‌ر خۆپه‌ره‌ستی و بێ هیواییم ، مه‌ستی و هۆش بڕاویم ، بێده‌ره‌تانی و خۆنهناسینم ، من ناگه‌مه فریات به‌لام هیوا و هومێدی نه‌پساوه‌ی پۆڵایینت مزگێنی برایه‌تی منی ده‌خواست بۆ ڕزگاری و سه‌ربه‌ستی .
ئیحسان تۆ بوی به تیشکی روناکی شه‌وه‌زنگی خۆرنهدیتوی ووڵاتی بێکه‌سان ، وه‌ک شه‌مێک ئاگری مێشکت جه‌سته‌ی نه‌مامی قامه‌تی ڕاوه‌ستاوی تاق وه‌ستانی به باڵای قه‌ندیل به‌رز کرده‌وه و هاواری ئازادی و یه‌کسانیت له ئه‌و په‌ڕی دیواره‌کانه‌وه له گه‌روی کپ کراوه‌ته‌وه گه‌یانده گوێی نه‌بیسی مرۆڤه‌کان و ڕاپه‌ڕینی به‌رخۆدانی گولئهستێرهکانت مزگینی دا به خۆرپهرهستان .
سه‌ت بریا ئه‌و کاته‌ی هاواری بێده‌نگت گه‌یشته گوێمان خه‌واڵۆ و سه‌رخۆش نه‌باین ، هه‌تاکو به کۆمه‌ڵ ، هاوکات شین و شاییمان بۆ بوکی خه‌یاڵت گێرابا و له ووڵاتی تاریکستان به ده‌نگی شمشاڵ و ده‌هۆڵی خۆماڵی دۆڵ و چیا‌و و سنورمان بهزاندبا و مزگێنی ئهغیاریمان گه‌یاندبایه گوێی ئه‌ویندارانی خۆلیای دیدارت و چاوه گه‌شه‌کانی قه‌تیس کراوت له گه‌ڵ یه‌که‌م تیشکی به‌ره به‌یانی خۆری ئه‌سپی سه‌نگ ، ئالقه‌ی زنجیری یه‌خسیری خه‌و و تاریکی پساندبایه.
20091114
سیامه‌ند موعینی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست